سەرجەم یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان لە یەک کات بەڕێوەدەچن

لە قۆناخی كۆتایی گەڕی شەشەمی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میش دواخران، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکانی سه‌رجه‌م خوله‌ نێوخۆییه‌كان دەخاتە ڕوو.

گەڕێکی تر بەڕێوەدەچێت
له‌ یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، تا ئێستە هەر یەک لە یانەکانی ڕەواندز و برادۆست پێشەنگی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیان گرتووە و ڕکەبەری لە نێوان یانەکان بەهێزە و جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان زۆر نییە، لەم گەڕەدا کۆمەڵێک یاری بەهێز بەڕێوەدەچن، کە گرنگترینیان ڕووبەڕووبوونەوەی یانەکانی باتیفا و ڕواندزە کە پێشبینی ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر دەکرێت، به‌ڵام ئه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمیش بەهۆی کشانەوەی یانەکانی پەیام و بابەگوڕگوڕ دوو یاری بەڕێوەدەچن، یانەی کفری لەم گەڕەدا چاوەڕوان دەبێت، یانەی برادۆست کە لە دوو یاریدا ٦ خاڵی هەیە و پێشەنگی گرتووە، میوانداریی یانەی خەڵاتی پێنجوین دەکات.
تا ئێستە یاریزان عومەر محەمەد لە یانەی ڕواندز بە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکەدایە، یاریزان عەلا شەریف لە یانەی کفری بە تۆمارکردنی ٥ گۆڵ لە خانەی دووەم دێت، سالار سەلمان لە یانەی خەبات و نەجمەدین عوسمان لە یانەی خورماڵ هه‌ریه‌كه‌یان بە ٤ گۆڵ لە خانەی سێیەمی گۆڵکاران دێن.

خشتەو یارییەکانی گەڕی شەشەم بەمشێوەیە دەبێت:
یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ دواخران
باتیفا – ڕەواندز/ یاریگەی باتیفا
پێشەوا – زانکۆی جیهان/ یاریگەی پێشەوا
شێخان – خەبات/ یاریگەی شێخان
دینارتە چاوەڕوانە
یارییه‌كانی کۆمەڵەیە دووەم ده‌كرێن: چوارشەممە، کاتژمێر ٣:٣٠
خورماڵ – بەختیاری/ یاریگەی خورماڵ
برادۆست – خەڵاتی پێنجوێن
کفری چاوەڕوانە

ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم
١-ڕەواندز ١٠خاڵ لە ٤ یاری
٢- باتیفا ٨ خاڵ لە ٤ یاری
٣- زانکۆی جیهان ٧ خاڵ لە ٤ یاری
٤- دینارتە ٥ خاڵ لە ٤ یاری
٥- خەبات ٣ خاڵ لە ٣ یاری
٦-شێخان ٢ خاڵ لە ٤ یاری
٧- پێشەوا ٢ خاڵ لە ٥ یاری

ریزبه‌ندی کۆمەڵەی دووەم
١-برادۆست ٦ خاڵ لە ٢ یاری
٢- کفری ٥ خاڵ لە ٣ یاری
٣- خەڵاتی پێنجوێن ٣ خاڵ لە ٢ یاری
٤- خورماڵ ١ خاڵ لە ٢ یاری
٥- بەختیاری ١ خاڵ لە ٣ یاری
ئەم وەرزەی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لەسەرەتادا بەشیوازی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، بەجۆرێک لە هەر پێنج پارێزگاکە یانەکان پاڵاوتنیان کرد و ١٤ یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی، کە ئێستە ئەو ١٤ یانەیە دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا لە هەر کۆمەڵەیەک ١ یانە سەردەکەوێ بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان کوردستان و دووەمی هەردوو کۆمەڵەکەیش لە دوو یاری چوون و هاتندا بەیەک دەگەن و براوەیان دەگاتە خولی یانە پلە یەکەکان، بەڵام لەکۆمەڵەی دووەمدا یانەکانی پەیام و بابەگوڕگوڕ لە خولەکە کشانەوە کە بەهۆیەوە لەو کۆمەڵەیە ٥ یانە ماون.

ھەواڵی زیاتر