رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ڕۆناڵدۆ له به‌رانبه‌ر هه‌ر گۆڵێك چه‌ند وه‌رده‌گرێ؟
دوا تۆماركردنی هاتریك، له یاریی نێوان مانچسته‌ر یونایتد و لیدز، ڕۆناڵدۆ یه‌ك ملیۆن دۆلار و 110 هه‌زار و 100 دۆلاری به دیاری و پاداشت پێ درا.
ڕۆناڵدۆ له گه‌ڕی ڕابردووی پرێمه‌ر لیگ و له یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی نۆرویچ سیتیدا، توانی هاتریك تۆمار بكا، ئه‌وه‌ش دووه‌م هاتریكی ئه‌م وه‌رزه‌ی بوو.
دوای ئه‌و هاتریكه، پاداشتی بڕی 1 ملیۆن و 110 هه‌زار و 100 دۆلاری پێ درا.
هاوكات كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 130 هه‌زار دۆلاری دیكه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ر گۆڵێكی دیكه وه‌رده‌گرێ، كه له ئێسته‌وه تا كۆتایی وه‌رز له خولی نایابی ئینگلیزی تۆماری بكا.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕۆناڵدۆ له بۆنده‌كه‌یدا ئه‌و خاڵه هه‌یه، كه دوای گه‌یشتن به 21 گۆڵ له‌م وه‌رزه‌دا، ئه‌و بڕه دیار و پاره و پاداشتانه وه‌ربگرێ.
گرێبه‌ستی ڕۆناڵدۆ به‌جۆرێكه كه گه‌یشته 20 گۆڵ، پاداشتی 980 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێ، هه‌روه‌ها 130 هه‌زار دۆلاریشی به‌رانبه‌ر ئه‌و سێ گۆڵه وه‌رده‌گرێ، كه له یاریی رابردوودا تۆماری كرد.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه، ڕۆناڵدۆ ئێسته 130 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر گۆڵێكی تر تا كۆتایی خولی ئینگلیزی وه‌رده‌گرێ.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، هه‌وره‌ها خه‌ڵاتی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌دا پێ ده‌دا كه 1.31 ملیۆن دۆلاره. ڕۆناڵدۆ له نێو یانه‌كه‌یدا، 12 گۆڵ له نزیكترین ڕكه‌به‌ری دووره، كه بڕۆنۆ فێرناندێزه.
ئه‌گه‌ر ڕۆناڵدۆ تا كۆتایی وه‌رز بتوانێ 30 گۆڵ تۆمار بكا، ئه‌وه بڕی پاداشته‌كه‌ی ده‌گاته 3.6 ملیۆن دۆلار.
هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه مانچسته‌ر یونایتد هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه له هه‌ندێ رووه‌وه، به‌ڵام هێشتا ڕۆناڵدۆ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌وه‌دا هه‌یه مانچسته‌ر بتوانێ له چوار خانه‌ی پێشه‌وه نزیك بێ.
ڕۆناڵدۆ پێشتریش و به‌رانبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام، توانیبووی هاتریكێكی تر تۆمار بكا.
یانه‌كه دوو یاریی دیكه‌ی گرنگی هه‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیه‌تی و به‌رانبه‌ر هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ئارسناڵه.
تۆخێل داوا ده‌كا لۆكاكۆ لاسایی ڤێرنه‌ر بكاته‌وه
راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیی یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، داوا له هێرشبه‌ری به‌لژیكی رۆمیلۆ لۆكاكۆ ده‌كا، لاسایی هاوكاره‌كه‌ی تیمۆ ڤێرنه‌ر بكاته‌وه، ئهگهرد هیهوێ به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بكا.
تۆخێل، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانییه‌وه لێدوانێكی بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێ: لۆكاكۆ هه‌لێكی باشی به‌رانبه‌ر ریاڵ مه‌درید بۆ ڕه‌خسا، ئێسته كاروباره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆر به باشی ده‌ڕۆن.
راهێنه‌ره‌كه‌ی چێڵسی، گوتیشی: پێویسته ئه‌و به جددی بكۆشێ، ئاماده بێ بۆ یارمه‌تیدان، چونكه تۆ هێرشبه‌ری و ده‌كرێ له چه‌ند چركه‌یه‌كدا یارمه‌تیی یانه‌كه‌ت بده‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: پێویستی به ئارامگرتن و خۆڕێكخستنه‌وه‌یه، بڕواننه تیمۆ ڤێرنه‌ر، جێی سه‌رسامیمه، له دوا دو یاریدا زۆر باش بوو، له هه‌ر یارییه‌كی تر باشتر بوو و تواناكانی به كردار ده‌رخست.
وتیشی: له كۆتاییدا، یاریزانان پێیان خۆشه كه دوور نه‌كه‌ونه‌وه له یارییه‌كان، بۆیه پێویسته كه كار بكه‌ن له مه‌شقیش و له یارییه‌كانیشدا، ئه‌وه هه‌لێكه بۆ هه‌مووان، به تایبه‌ت بۆ هێرشبه‌ران، ده‌توانن له ماوه‌ی خوله‌كێك یان چركه‌ساتێكدا هه‌موو شتێك بگۆڕن، ده‌كرێ هێرشبه‌ر هه‌لێك بقۆزێته‌وه و دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بگۆڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌كوو یه‌ده‌گ یاری بكه‌ی یان له سه‌ره‌تاوه، ڤێرنه‌ر ئه‌وه‌ی له دوا دوو یاریدا كرد و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێمه لێیمان ده‌وێ.