رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
مه‌رجی جیابوونه‌وه‌ی هاوژینی كوڕه‌كه‌ی بێكهام چییه؟
كوڕه‌كه‌ی بێكهام ژیانی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ نیكۆلا بێلتز پێك هێنا و مه‌رجی نێو بۆنده‌كه‌یان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر لێك جیا ببنه‌وه، ده‌بێ سامانه‌كه‌یان به‌ش بكه‌ن.
كوڕه‌كه‌ی ده‌یڤید بێكهام بڕۆكلین، له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ نیكۆلا بێلتزدا چووه نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه و ئاهه‌نگێكی گه‌وره و ناوازه‌یان بۆ ڕێك خرا.
وێرای ماڵباتی هه‌ردوولا، هه‌ندێ كه‌سایه‌تیی به‌ناووبانگی وه‌كوو سیرینا ویلیامز و ئیڤا لۆنگۆریا ئاماده‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بوون.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان برۆكلین بێكهام، پێش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نیكۆلا، ئه‌گه‌ر جیا ببنه‌وه، سامانه‌كه‌یان به‌ش بكه‌ن، كه به 1.7 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێ.
سامانی خێزان و ماڵباتی برۆكلین ده‌گاته 380 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، كه ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وته‌ی دایك و باوكیه‌تی، ده‌یڤید بێكهام و ڤیكتۆریا بێكهام. به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه به‌رانبه‌ر سامانی بنه‌ماڵه‌ی بووكه خان، كه به 1.3 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ده‌خه‌مڵێندرێ.
برۆكلین و بلێتز، یه‌كه‌مجار له ساڵی 2017ـدا یه‌كتریان بینی و له ساڵی 2019ـه‌وه ده‌ستیان به یه‌كتر بینین و ژوان كرد و له ئابی 2020ـیشدا ده‌ستنیشانكردنی یه‌كتریان راگه‌یاند.
تێچووی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان نزیكه‌ی 103 ملیۆن دۆلار بوو، ده‌یلی مه‌یڵ باسی كردووه، به نه‌ریتی جووه‌كان به‌ڕێوه چووه، كه ئایینی بووكه‌كه بووه.
لیڤاندۆڤسكی له به‌رشلۆنه نزیك ده‌بێته‌وه
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، یاریزانی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، نزیكه له‌وه‌ی له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا بچێته ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه.
چه‌ندان راپۆرتی مێدیایی باسیان له‌وه كردووه، كه ڕێككه‌وتنێكی كرداری له نێوان لیڤاندۆڤسكی و به‌رشلۆنه، به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونشنیشی راگه‌یاندووه، كه بۆنده‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه، له كاتێكدا له هاوینی 2023ـدا كۆتایی پێ دێ.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆدا باس له‌وه كراوه، كه گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه و لیڤا، وای كردووه ئه‌و یاریزانه بێته باوه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌ی كامپ نۆ، ئه‌وه بۆ وه‌رزی دادێ.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه چاڤی هێرناندێز ده‌ست وه‌رده‌دات بۆ رازیكردن و هێنانه‌بڕوای یاریزانان به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه بكه‌ن، به‌ڵكوو پێشتریش په‌یوه‌ندیی به چه‌ندان یاریزانه‌وه كردووه، له‌وانه فرانك كیسی له میلان و فیران تۆرێس له مانچسته‌ر سیتی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند له شاری میونشن. ڕاپۆرته‌كان باسیان له‌وه كردووه، كه لیڤاندۆڤسكی، رازی بووه به مه‌رج و خاڵه‌كانی بۆنده‌كه، كه گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه و مووچه‌ی 35 تا 40 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه وه‌رده‌گرێ.
ئایا ئه‌برامۆڤیچچ یانه‌ی ڤاڵێنسا ده‌كڕێ؟
كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی میلهاوس، ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ملیاردێری رووسی رۆمان ئه‌برامۆڤیچ له‌باره‌ی كڕینی یانه‌ی ڤاڵێنسیای ئیسپانییه‌وه ده‌دا.
كۆمپانیاكه ره‌تی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ملیاردێره ڕووسییه، بایه‌خ و گرنگی به كڕینی یانه‌ی ڤاڵێنسیای ئیسپانی بدا.
نووسینگه‌ی مێدیایی ئه‌و كۆمپانیایه، باسی له‌وه كردووه، كه هه‌واڵ و ده‌نگۆی كڕینی یانه‌ی ڤاڵێنسیا له‌لایه‌ن ئه‌برامۆڤیچه‌وه، ناڕاسته.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میڕه‌ڕی بریتانیش له زاری جێگری سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ڤاڵێنسا میگێل زۆریۆ، كه بزنسمانێكی ئیسپانییه، باسی له‌وه كردبوو: ئه‌برامۆڤیچ هه‌وڵ ده‌دا دوای فرۆشتنی یانه‌ی چێڵسی، یانه‌ی ڤاڵێنسیای ئیسپانی بكڕێ.
حكوومه‌تی بریتانیا، سزای ئه‌برای دابوو و له كاركردن رایگرت، ئه‌وه‌ش وای لێ كرد كه ناچار بێ یانه‌كه‌ی بفرۆشێ، هۆكاری سزاكه‌ش، هێرشی رووسیا بوو بۆ سه‌ر ئۆكراین و یانه‌كه‌ی به 4 ملیار دۆلار بۆ فرۆشتن خسته ڕوو. به‌ڵام هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی له فرۆشتنی یانه‌كه‌ی ده‌ست ناكه‌وێ، به‌هۆی سزاكانی بریتانیاوه.
ئه‌برا، له شوباتی رابردووه‌وه، ده‌ستبه‌داری سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌كه بووه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رپرسانی خێرخوازیی چێڵسی.