گواردیۆلا: پێویسته چامپیۆنزلیگیش ببینه‌وه
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
گواردیۆلا: پێویسته چامپیۆنس لیگیش ببینه‌وه
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه تیپه‌كه‌ی پێویسته چامپیۆنس لیگ بباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دانپێدانانی جیهانی وه‌ربگرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشحاڵه به‌و ناسناوانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا بردوویه‌تییه‌وه.
له‌و كاته‌وه‌ی له ساڵی 2016ـدا بووه راهێنه‌ری یانه‌ی مان سیتی، پێپ گواردیۆلا، سێ ناسناوی پرێمه‌ر لیگ و 4 ناسناوی ده‌سته‌ی خولی یانه‌كان و ناسناوێكی جامی یه‌كێتیی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا بردووه‌ته‌و‌ه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه به ناسناوی چامپیۆنس لیگ، هه‌رچه‌نده ساڵی رابردوو له‌و ناسناوه نزیك بوو و گه‌ییشته یاریی كۆتایی.
تا ئێسته پێپ گواردیۆلا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیدا، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م وه‌رزه سێ ناسناو بباته‌وه، سه‌رلیستی یانه‌كانی خولی ئینگلته‌رای گرتووه به جیاوازیی خاڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ڕكه‌به‌ری (پێش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول). گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را و له قۆناغی هه‌شته‌می چامپیۆنس لیگه.
گواردیۆلا به مێدیاكانی راگه‌یاندووه: هاوڕام له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری خه‌ڵك، كه شایانی ناسناوێكی ئه‌ورووپین، تا ئێسته ناسناوی چامپیۆنس لیگمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ڕه‌نگه شایانیش بووبین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دانت پێدا بنرێ، ده‌بێ له ئه‌ورووپا بجه‌نگی.
وتیشی: نازانم ئایا ئه‌مه روو ده‌دا؟ تا ئێسته ئه‌وه‌ی لێره به‌ده‌ستمان هێناوه ئاسووده‌ی كردووین، سه‌ره‌تا ئێمه چێژ وه‌رده‌گرین، زۆرمان كردووه و زۆر كاری باشیش كراون، ئه‌مه هه‌ستی منه.
پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێ لۆكاكۆ بباته ریزه‌كانییه‌وه
یانه‌ی پاریس سانجێرمان، دێته نێو پێشبڕكێی بۆندكردن له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌لژیكی رۆمێلۆ لۆكاكۆ، هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوودا.
لۆكاكۆ، ئێسته به ده‌ست نه‌بوونی كورسییه‌ك له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا له یانه‌ی چێڵسی ده‌ناڵێنێ و تۆماس تۆخێل، وه‌كوو یاریزانێكی سه‌ره‌كی پشتی پێ نابه‌ستێ.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌ه‌وه، كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان، گفتوگۆ بۆ بۆندكردن له‌گه‌ڵ لۆكاكۆ له هاوینی داهاتوودا ده‌كا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه یانه‌ی چێڵسیش ده‌رگای چوونی لۆكاكۆی به شێوه‌ی خواستن كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربازی بێ له‌و مووچه‌یه‌ی پێی ده‌دا و پاره‌كه‌شی بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆند له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا واژۆ بكا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه یانه فه‌ره‌نسییه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی یاریزانه‌كه‌ی خۆی كیلیان ئمباپێی له‌سه‌ره له هاوینی دادێ، به تایبه‌ت له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا نه‌گاته رێككه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
به‌پێی چه‌ندان ڕاپۆرت، ئمباپێ له ڕێگه‌دایه به‌ره‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌و پێیه‌ی بۆنده‌كه‌ی كۆتایی دێ له‌گه‌ڵ پاریس و به خۆڕایی ده‌چێته یانه‌ی شایانه.
بۆ بیرهێنانه‌وه، لۆكاكۆ، له‌لایه‌ن یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه خواستی له‌سه‌ره، وێڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش ده‌یه‌وێ جارێكی تر بیباته‌وه ریزه‌كانی، كه پێشتریش یاریی بۆی كردووه.
ئه‌و هێرشبه‌ره به‌لژیكییه، له هاوینی ڕابردوو به‌رانبه‌ر 115 ملیۆن یۆرۆ، به‌بۆندێك له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه چووه یانه‌ی چێڵسی.