رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
پێدرێ په‌یامێكی بۆ ریاڵ مه‌درید نارد
یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشلۆنه، په‌یامێكی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نارد، ئه‌وه‌یش دوای تۆماركردنی گۆڵێك و بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له یانه‌ی سڤیلیا هات.
پێدری، دوای یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و سڤیلیه له خولی ئیسپانیا، كه خۆشی گۆڵێكی جوانی تۆمار كرد، له گفتوگۆیه‌كدا رای گه‌یاند: ئه‌و گۆڵه‌ی تۆمارم كرد، هاوشێوه‌ی ئه‌و گۆڵه بوو كه له توركیا تۆمارم كرد، ئه‌و كاته‌ی تۆپهكهشم لێ دا، ده‌مزانی ده‌چێته نێو گۆڵ.
ئه‌و یاریزانه دڵخۆش بوو به دروشمه‌كانی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی و وتی: ئه‌وه شێتانه بوو، رۆژی یه‌كه‌میش به شێوه‌یه‌كی زۆر باش پێشوازییان لێ كردم و هه‌ستم به خۆشه‌ویستی كرد. ئه‌وان شایانی ئه‌نجامی باشترن، چونكه باشترین هانده‌رانن له جیهاندا.
هاوكات خۆشحاڵیی بردنه‌وه‌كه و گرتنی پله‌ی دووه‌می ده‌ربڕی و وتیشی: تیپه‌كه له زۆر رووه‌وه باشتر بووه، به شێوه‌یه‌كی باش یاری ده‌كه‌ین و گووشار ده‌كه‌ین و هه‌لی زۆرمان بۆ بردنه‌وه هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌وه خانه‌ی یه‌كه‌م، گوتی: كاره‌كه سه‌خته، به‌ڵام ئێمه بهرشلۆنهین و پێویسته بۆ خانه‌ی یه‌كه‌م بجه‌نگین، ڕیاڵ مه‌درید ئێسته به ساته‌وه‌ختی دژوار و سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێ، بزانین له داهاتوو چی روو ده‌دا.
هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی راهێنه‌ران به‌رانبه‌ر به‌ڕۆژووبوونی یاریزانانیان
له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا، یاریزانانی موسڵمانی خوله‌كانی ئه‌ورووپا، گه‌نگه‌شه‌ی زۆریان له‌سه‌ر ده‌كرێ، به تایبه‌ت كه سوور و پێداگرن له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوون له كاتی یاری و مه‌شقه‌كانیش، هه‌ندێ راهێنه‌ران كاردانه‌وه‌یان ئاساییه و هه‌ندێكیان تووڕه و نیگه‌رانن.
مۆرینهۆ و مۆنتاری: دوای 28 خولهك له یاریی نێوان ئینته‌ر میلان و باری له خولی ئیتاڵیا، مۆرینهۆ ئه‌و كات یاریزانی غانی، سۆلی عه‌لی مۆنتاری له یاریكردنی ده‌رهێنا و له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌یه‌وه وتی: مۆنتاری هه‌ندێ كێشه‌ی وابه‌سته‌ی ره‌مه‌زانی هه‌بوو، به‌ڕۆژووبوون له كاتی یاریدا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودا نییه. ئه‌وه نیگه‌رانیی موسڵمانانی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه مۆرینهۆ له كۆنگره‌یه‌كدا هه‌ڵه‌كه‌ی خسته سه‌ر مێدیاكاران و وتی من ده‌زانم چیم گوتووه.
كلۆپ: هه‌ندێ شت له تۆپی پێ گرنگترن
یارییه‌كانی كۆتایی چامپیۆنس لیگی ئه‌م ساڵانه‌ی كۆتایی بۆ لیڤه‌رپوول به‌رانبه‌ر ریاڵ مه‌درید و تۆتنهام، كه‌وتنه نێو مانگی ره‌مه‌زانه‌وه، له‌و یارییه‌دا هه‌ریه‌ك له محه‌مه دسهڵاح و سادیۆ مانی به‌ڕۆژوو بوون، له‌و رووه‌وه كڵۆپ پێش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید، وتی: ئایین، بوار و كارێكی تایبه‌ته، له‌وه تێ ده‌گه‌م، بۆیه هیچم نییه له‌و رووه‌وه بیڵێم، به‌ڵام كاروباره‌كان باشن و وزه و توانایان باشه. پێش یارییان به‌رانبه‌ر تۆتنهام و له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوونی سه‌ڵاح و مانی، وتی: ئه‌وان له كاتی به‌ڕۆژووبوون و بهڕۆژوونهبوونیشدا، ئاستی باشیان پێشكه‌ش كردووه، له‌م ژیانه‌دا هه‌ندێ شت له تۆپی پێ گرنگترن.
رۆدگرێز: فۆفۆنا ئاستی باشتر بووه
برێندن رۆدگرێز راهێنه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی، ئاماژه‌ی به یاریزانی یانه‌كه‌ی وێسلی فۆفۆنا كرد، له‌م ره‌مه‌زانه و له ره‌مه‌زانی رابردوویشدا، ساڵی پار گوتی: فۆفۆنا له یاری و مهشقهكانیشدا هێزی زیادی كردووه له كاتی ره‌مه‌زاندا. ره‌مه‌زان له‌م كاته‌دا هێزی زیاتر كردووه. ئه‌مساڵیش دوای یهكسانبوونیان له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد، وتی: هیچی نه‌خواردن و هیچی نه‌خوارده‌وه به درێژایی رۆژ و ئه‌و ئاسته‌ی هه‌بوو، ئه‌مه زۆر سه‌رنجڕاكێشه.
مۆندیالی 2014
به‌شێكی یارییه‌كانی مۆندیالی 2014 كه‌وته نێو مۆندیاله‌وه، یه‌كێك له یارییه‌كان، له نێوان ئه‌ڵمانیا و جه‌زائیر بوو له قۆناغی 16، مه‌سعوود ئۆزیل، دانی به‌وه‌دا نا كه له كاتی یارییه‌كانی مۆندیالدا ناتوانێ به‌ڕۆژوو بێت و وتی: من كار ده‌كه‌م و كاره‌كه‌م به‌رده‌وامه، بۆیه له كاتی مۆندیالدا ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو نابم. كاپتنی جه‌زائیر مه‌جید بوقره، وتی: ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌دا سه‌خته، وشكبوونه، به‌ڵام نابێته كێشه و كه‌شوهه‌وا باشه و من له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌سته‌ی خۆم بڕیاری ڕۆژووگرتن ده‌ده‌م.
دیدیه دیشامپی راهێنه‌ری فه‌ره‌نساش وتی: ئه‌م كاروباره زۆر هه‌ستیار و ورده، من ڕێزی هه‌موو ئایینێك ده‌گرم، یاریزانانیش له‌سه‌ر ڕۆژوو راهاتوون و ئه‌وه‌ش دۆخ و ڕه‌وشیكی تازه نییه و من نیگه‌رانیش نیم، چونكه هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه راهاتوون.
حه‌كیمی ده‌ڵێ: كاره‌كه سه‌خته، به‌ڵام دین به‌شێكی گرنگی كولتووری منه و باوه‌ڕم پێیه‌تی. به‌ڵام رۆژووگرتن بۆ كاتی یاریكردنیش سه‌خته.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تۆڕی بی بی سی بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سته‌ی خولی ئینگلیزی، به ڕیككه‌وتن له‌گه‌ڵ كاپتنی یانه‌كان، كارێكیان كردووه ڕێك به هاوڕێكانیان بده‌ن له كاتی یارییه‌كان و له كاتی لێدانی گۆڵ، یان لێدانی كۆڕنه و هه‌ڵدانی لا، كورتهپشوو به‌و هاوڕێیانه‌یان بده‌ن كه به‌ڕۆژوون. ئه‌وه‌ش دووپات كراوه‌ته‌وه، كه كاپتنی یانه‌كان ڕێی ئه‌وه‌یان پێ دراوه، له كاتی یارییه‌كاندا داوای كاتی پشووی بچووك بكه‌ن