پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • یانه‌ی زه‌ورا به‌ پێكهاته‌یه‌كی كورد، پله‌ی دووه‌می له‌ خولی نایابی كچانی فووتساڵی جامی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
  • شۆخان نوره‌دین، كچه‌ یاریزانی ئه‌ستێره‌ی كوردی یانه‌ی زه‌ورا، به‌ تۆماركردنی 16 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری خانمانی فووتساڵی عێراق.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی 31ـه‌می پرێمه‌رلیگ دوو یاری ده‌كرێن: (وێستهام یونایتد ـ ئێڤه‌رتۆن) كاتژمێر 04:00ـی ئێواره‌، تۆتێنهام هۆتسبێر ـ نیوكاسڵ یونایتد) كاتژمێر 6:30ـی ئێواره‌.
  • ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی 30ـه‌می لالیگا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (ئاتڵێتیك بلباو ـ ئێڵچی) كات 03:00ـی ئێواره‌، (ریال بێتیس ـ ئۆساسونا) كات 05:15 خوله‌ك، (گرنادا ـ رایۆ ڤایكانۆ) كات 07:30ـی ئێواره‌، (ڤالێنسیا ـ كادێز) كات 07:30ـی ئێواره‌، (بارسێلۆنا ـ سێڤییا) كات 10:00ـی شه‌و.
  • جولیان لۆپێتیخی راهێنەری یانه‌ی سێڤییا: ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا‌ ئه‌ركمان قورسه‌، چونكه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن كه‌ له‌ باشترین كاته‌كانییه‌تی، بارسێلۆنا نەوەک تەنیا لە لالیگا بەڵکو لە هەموو ئەوروپا له‌ باشترین دۆخه‌كانیه‌تی، ئەوان بەراورد بە قۆناغی یەکەم زۆر پێشکەوتوون، ئێمە باسی یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان دەکەین.
  • جولیان لۆپێتیخی راهێنەری یانه‌ی سێڤییا: بە داخەوە ڤایرۆسی فیفا ئێمەی پێکا و چەند یاریزانێکمان تووشی پێکان بوون، یاسین بونۆی گۆڵپارێزمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبی وڵاته‌كه‌ی تووشی پێكان بوو، پشکنینی بۆ کراوە و بەشداری راهێنانەکانی نەکرد، چەند یاریزانێکی دیکەشمان کێشەیان هەیە.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی) ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (فیۆرێنتینا ـ ئیمپۆلی) كات 01:30ـی دوای نیوه‌ڕۆ، (ئاتاڵانتا ـ ناپۆلی) كات 04:00ـی ئێواره‌، (ئۆدێنزی ـ كالیاری) كات 04:00، (سامپدۆریا ـ رۆما) كات 07:00ـی ئێواره‌، (یوڤێنتۆس ـ ئینته‌ر میلان) كات 09:45 خوله‌كی شه‌و.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا: (ستراسبێرگ ـ لانس) كات 02:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، (میتز ـ مۆناكۆ) كات 04:00ـی ئێواره‌، (لیۆن ـ ئێنجی) كات 06:05 خوله‌كی ئێواره‌، (پاریس سانجێرمان ـ لۆریان) كات 09:45 خوله‌كی شه‌و.
  • پێگه‌ی كواترۆی ئیسپانیا: دیڤید بێكهام خاوه‌نی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێـته‌وه‌، پلانیشی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوو یاریزانی ئێستای بارسێلۆنا سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئالبا بگوازێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر چوار یاریزانه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی به‌هێز له‌ نێوانیاندایه‌.
  • خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا: مه‌منوونی لیۆنێل مێسی ده‌بم ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا.