رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
لیڤه‌رپوول بۆچی پێی وایه سه‌ڵاح یانه‌كه‌یان جێ ناهێڵێ
ڕاپۆرتی مێدیا ئینگلیزییه‌كان ئاشكۆرایان كرد، كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح هه‌رچه‌نده بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كرێ.
دوێنێ دووشه‌ممه 28/3/2022، مێدیا ئینگلیزییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه هێشتا بۆندی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی (لیڤه‌رپوول) نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی پێ دێ، ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ندان یانه ته‌مای ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و یاریزانه ببه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه، له پێش هه‌موویانه‌وه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی به‌رشلۆنه و یوڤێنتوس.
سایتی فوتبۆڵ ئیسایده‌ری ئینگلیزی، بڵاوی كرده‌وه، كه كارگێڕیی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، باوه‌ڕی وایه محه‌مه‌د سه‌ڵاح له كۆتاییدا ده‌ست له داوا داراییه‌كانی هه‌ڵده‌گرێ له پێناو مانه‌وه له یاریگه‌ی ئه‌نفێڵد.
سایته‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كه ئه‌و متمانه‌یه، دوای ئه‌وه دێ، یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا، توانای پاره‌ی زۆریان نییه، له خولی ئینگلیزی بێ یان ده‌ره‌وه‌ی خوله‌كه، به تایبه‌ت كه بڕی پاره و مووچه‌ی سه‌ڵاح له یانه‌كه‌ی بڕێكی زۆره.
ئه‌و ئه‌ستێره میسڕییه، ئێسته بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی، مه‌رجی ئه‌وه‌یه مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 500 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی وه‌ربگرێ.
یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆندی یاریزانێك دواده‌خات
مێدیاكان، هه‌ڵوێست و بۆچوونی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، بۆ واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ یاریزان دانی ئۆلمۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی به ئامانجی گرتووه بۆ واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵسیدا، دانی ئۆلمۆ، یاریزانی باڵی یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی بوو، به تایبه‌ت پێش واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ فێران تۆرێس و ئه‌داما تراوری و پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ.
ئاستی ئۆلمۆ و توانای هونه‌ریی ئه‌و یاریزانه، دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی ئیسپانیای له‌گه‌ڵ ئه‌لبانیا تۆمار كرد، باشتر ده‌ركه‌وت. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه به‌هۆی پێكانه‌وه ناڵاندی.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له یانه‌ی به‌رشلۆنه، ئاشكرای كرد، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه بیر له‌وه ناكاته‌وه ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتوو، بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا واژۆ بكا، به‌ڵكوو بۆ هاوینی 2023 دوای ده‌خات.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه بۆندی ئۆلمۆ له‌گه‌ڵ لایپزیگ له هاوینی 2024 كۆتایی دێ، هاوكات ئه‌و یاریزانه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیسپانیا هه‌یه، بۆیه له 2023ـدا یانه ئه‌ڵمانییه‌كه به هه‌ر نرخێك بێ ده‌یفرۆشێ، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی دواتر به‌بێ به‌رانبه‌ر یانه‌كه جێ نه‌هێڵێ.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، پێشتر هه‌وڵی دا دانی ئۆلمۆ ده‌ست بخا، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه داوای بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆری كرد و به‌رشلۆنه كشایه‌وه.
له ئێسته‌دا یانه‌ی به‌رشلۆنه سه‌رنجی له‌سه‌ر واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ رافینیای به‌ڕازیلییه، كه له ریزه‌كانی یانه‌ی لیدز یونایتدی ئینگیزییه.