پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی بۆ پۆلینکردنی یانەکانی عێراق لە هەولێر کرایەوە

رۆژی شەممە ٢٠٢٢/٣/٢٦، پاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق بە بەشداری ٣٢ یانە لەسەر ئاستی کوڕان بۆ یانه‌كانی تایبه‌ت به‌ تێنسی سه‌رزه‌وی دەستیپێکرد.

پاڵەوانییەکە بە سێ قۆناغ بەڕێوە دەچێت، سەرجەم یانەکان یاری لە بەرانبەر یەکتر دەکەن، لە کۆتایی وەرزەدا، سیستەمی نوێی خولەکە رادەگەیندرێت و یانەکان پۆڵێن دەکرێن، کە ١٢ یانەیان دەبنە پلەنایاب و، ئەوانی تریش دەبن بە پلەیەک و پلەدوو.
یارییەکانی قۆناغی یەکەم و دووەم، لە یاریگەکانی ئەکوا پارک لە هەولێر بەرێوە دەچێت، قۆناغی سێیەم و کۆتایی لە بەغداد ئەنجام دەدرێت.
لە پارێزگەکانی هەولێر و سلێمانی، یانەکانی (هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر، ئەکاد، نیشتیمان، قەڵای تورکمان و بروسک و پێشمەرگەی سلێمانی)، لە پاڵەوانییەتەکە بەشدارن.
سیستەم و شێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتەکە بریتییە لە سێ یاری بۆ هەر یانەیەک، کە دوو یاری تاک و یاری سێیەمیش جووت یاریزانییە.
ئەوەی جێگەی باسە، یانەکەمان لەم پاڵەوانیەتییە بە راهێنەرایەتی (ئەبوزێد سابیر) و، هەریەک لە یاریزانان (فارس ئەیاد، محەمەد ئەبوزێد و عەلی ئەبوزێد)، بەشدارییان کردووە.
ئەنجامی یارییەکانی رۆژانی رابردوووو یانەکان لە ئاستی تاک و جووتدا، بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
یاریزانی یانەی هەولێر (عەلی ئەبوزێد) لە یاری تاکدا، بە ئەنجامی دوو گێمی بێ وەڵام، لە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (رۆژین) ـی بردەوە.
لە یاری دووەمدا، یاریزانی یانەی هەولێر (فارس ئەکرەم) لە یاری تاکدا، بە ئەنجامی دوو گێمی خاوێن، لە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (رەنج) ـی بردەوە.
لە یاری جووتدا، کوڕانی هەولێر توانیان بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر، سەرکەوتن بەسەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تۆمار بکەن.

ھەواڵی زیاتر