یاریزان ئیرلینگ هالاند، كه ئێسته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری تۆپی پێیه، سه‌ره‌تا به ده‌ست كێشه‌ی لاوازیی جه‌سته و توانا و هێزه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌یه‌كی نه‌رویژی، توانییان هالاند له‌و كێشانه ده‌رباز بكه‌ن و ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری تۆپی پێ.
ئیرلینگ هالاند، ساڵی 2017 چووه یانه‌ی مۆڵده‌هی نه‌رویژی، ئه‌و كات به باڵایه‌كی كورت و
جه‌سته‌یه‌كی لاواز و دوو قاچی وه‌كوو دار لاواز و باریكه‌وه چووه ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا دوای دوو ساڵ، بووه هێرشبه‌رێكی مه‌ترسیدار و ترسی له دڵی هه‌موو به‌رگریكاران دروست ده‌كرد. نهێنیی ئه‌و كاره، چی بوو؟
تانتای كه خواردنسازی یانه نه‌رویژییه‌كه بوو، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پته‌وبوون و پێشكه‌وتنی جه‌سته‌یی هالاند بوو، ئه‌و چێشتلێنه‌ره بوو. تۆریبۆرگ هاوجین، ناسراو به تانتا، چێشتێلێنه‌ری یانه‌كه، كه راهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌كه، ئۆلی جۆنار سۆڵشایه‌ر، بردیه ریزه‌كانیه‌وه، به تایبه‌ت بۆ چاودێریی خۆراكیی ئه‌و یاریزانه نه‌رویژییه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبوو و بردبوویه یانه نه‌رویژییه‌كه.
خواردنسازه‌كه ده‌ڵێ: هالاند، زۆر بچووك بوو، وه‌كوو منداڵێكی زۆر لاواز بوو. ئه‌و خواردنسازه، ژه‌می زیاتر و جۆری زیاتری خواردنی پێ دا، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی داوای لێ كرد، ژه‌مه باش و به‌سووده‌كان له پارچه گۆشتی خڕی نه‌رویژی پوخت و شچڕ، كه جۆره خواردنێكی ئه‌و وڵاته‌یه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ جۆری چوكولاته‌ی هه‌موو رۆژێك پێ ده‌دا، هه‌ندێ خواردنیشی پێ ده‌دا بیباته ماڵه‌وه و له‌وێ بیخوات.
هاجین ده‌ڵێ: من ئه‌و خواردنانه‌م پێ ده‌دا، له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم ئه‌و لاوه، زۆر پێویستی به‌وه بوو.
هه‌وڵه‌كانی هاجین، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی، له یانه‌ی مۆڵدهـی نه‌رویژی، پۆرت ستیلسند، ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بوو. كه ئه‌ویش ڕۆڵێكی باشی له گۆڕینی ڕێره‌وی ژیان و توانای جه‌سته‌یی ئه‌و یاریزانه‌دا هه‌بوو، یارمه‌تیی هالاندی دا، له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه‌كانی پێست و ئێسكی و ئازاره‌كانی ئه‌و دوو شوێنه‌ی، كه به‌هۆی نه‌خواردنی گۆشت و پڕۆتینه‌وه، تووشی بووبوو.
راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی وتی: هالاند، بووه لاوێك كه له گه‌شه‌كردن نه‌ده‌وه‌ستا، وه‌كوو ئه‌سپ ده‌یخوارد، كاتێك به‌و جۆره بینیم، هه‌ستم به‌وه كرد، من كارم له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه كردووه.
پۆرت، خۆی به تایبه‌تی چاودێریی هالاندی ده‌كرد. به‌شداریی له هۆڵی یاریی وه‌رزشی و به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی پێ ده‌كرد. كارێك كرا، ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌رنجڕاكێش و ناوازه بوو.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵان تا 18 ساڵان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كرد و جه‌سته‌ی پته‌و بوو.
ئێسته‌ش بووه‌ته هێرشبه‌رێك، كه هه‌موو به‌رگریكارانی جیهانی ترساندووه و یانه گه‌وره‌كانیش ده‌یانه‌وێ بیبه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه.
ده‌بێ كام یانه به‌ختی ئه‌وه‌ی هه‌بێ، بتوانێ ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانییه‌وه، كه له ته‌مه‌نێكی زوودا، چێشتلێنه‌رێك و راهێنه‌رێكی توانای جه‌سته‌یی، توانییان ڕێڕه‌وی ژیانی بگۆڕن، به‌و جۆره‌ی بۆ داهاتووی باش بێ.