4 یانه له پێناو بردنهوهی نازناوهكه له كێبڕكێیهكی تونددان
ئەمڕۆ قۆناغی کۆتایی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، هەر یەک لە یانەکانی ئافرەتانی هەولێر و ئافرەتانی دهۆک لە کۆمەڵەی یەکەم و پیرەمەگرون و دوکان لە کۆمەڵەی دووەم گەیشتونەتە چوارگۆشەی زێڕین و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئەنجامدانی دوو یاری گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆتایی بەڕێوەدەچێت.
گەڕێکی یەکەمی قۆناغی کۆتایی دەسپێدەکات
بە ئەنجامدانی ٢ یاری گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، دوکان و پیرەمەگرون کە لە کۆمەڵەی دووەم سەرکەوتوون، لەهۆڵی ساڵح عەلی لە سلێمانی میوانداریی ئافرتانی دهۆک و ئافرەتانی هەولێر دەکەن، دوای گەیشتنی هەرچوار یانەکە بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە، بڕیاردرا یارییەکانی ئەم قۆناغە بەشێوازی خول بەڕێوەبچێت و هەر ٥ ڕۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام دەدرێن و لە ماوەی کەمتر لە مانگێک خولەکە کۆتایی پێدێت و پاڵەوانی خولەکە دەردەکەوێ. یارییەکانی ئەم قۆناغە هەمووی بەهێز و گرنگن و باشترین کچە یاریزانەکانی کوردستان لەو ٤ یانەیەی قۆناغی کۆتایی یاریدەکەن، یانەی دوکان کە لە قۆناغی یەکەم پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی بەدستهێنا، ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٠٠ میوانداری ئافرەتانی دهۆک دەکات، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ یانەی پیرەمەگرون میوانداری یانەی ئافرەتانی هەولێر دەکات.
خشتەی سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆتایی:
گەڕی یەکەم – ٢٧/٢/٢٠٢٢
دوکان – ئافرەتانی دهۆک کاتژمێر ١:٠٠
پیرەمەگرون – ئافرەتانی هەولێر کاتژمێر ٣:٠٠
گەڕی دووەم – ٤/٣/٢٠٢٢
ئافرەتانی هەلێر – دوکان ٢:٣٠
ئافرەتانی دهۆک – پیرەمەگرون کاتژمێر ٢:٣٠
گەڕی سێیەم – ٧/٣/٢٠٢٢
دوکان – پیرەمەگرون ٢:٣٠
ئافرەتانی دهۆک – ئافرەتانی هەولێر کاتژمێر ٢:٣٠
گەڕی چوارەم – ١١/٣/٢٠٢٢
ئافرەتانی هەولێر – پیرەمەگرون ٢:٣٠
ئافرەتانی دهۆک – دوکان کاتژمێر ٢:٣٠
گەڕی پێنجەم – ١٤/٣/٢٠٢٢
پیرەمەگرون – ئافرەتانی دهۆک ٢:٣٠
دوکان – ئافرەتانی هەولێر کاتژمێر ٢:٣٠
گەڕی شەشەم – ١٨/٣/٢٠٢٢
پیرەمەگرون – دوکان ٢:٣٠
ئافرەتانی هەولێر – ئافرەتانی دهۆک کاتژمێر ٢:٣٠
خولی نایابی فووتساڵی کچان ئەم وەرزە بەبەشداری ١٠ یانە بەڕێوەدەچێت کە دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا، لەقۆناغی یەکەم یارییەکان بەشێوازی چوون و هاتن بەڕێوەچوو دوو یانەی خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە کە بریتی بوون لە یانەکانی دوکان و پیرەمەگرون، ئافرەتانی هەولێر و ئافرەتانی دهۆک گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕن و هەر چوار یانەکە لەچوارگۆشەی زێڕین ڕکەبەری لەسەر پاڵاوان بوونی خولەکە دەکەن.