گه‌ڕی 23ـی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێك له یانه‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووانه سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی شوڕته‌یه، كه تا ئێستا هیچ دۆڕانیكی له خوله‌كه نییه، له كۆی 23 یاریی ته‌نها 3 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، له 20 یاریی سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه، به جیاوازی 17 خاڵ له پێش پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌یه، یانه‌كانی كوردستانی به‌شدار له خوله‌كه‌ش نه‌یانتوانی بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنن.
دۆخی یانه‌كانی كوردستان له خولی نایابی عێراق
هه‌رسێ یانه‌كه‌ی كوردستان، ئه‌م گه‌ڕه نه‌یانتوانی بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنن، زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غدا به گۆڵێك یه‌كسان بوو، یانه‌كه‌ی ده‌لال، له كۆی 23 یاریی، 8 بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه، 4 دۆڕان و 11 یه‌كسانی هه‌یه، 20 گۆڵیكردووه و 13 گۆڵی لێ كراوه، به 35 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌مه‌ی ریزبه‌ندیی خوله‌كه دێت.
هه‌ولێر له دوای ئه‌نجامدانی 23 یاریی 6 بردنه‌وه و 9 دۆڕان و 8 یه‌كسانی هه‌یه، 20 گۆڵی كردووه و 23 گۆڵی لێ كراوه، به 26 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌می خوله‌كه دێت، له دواین گه‌ڕیش به بێگۆڵ له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف له‌نێو شاری نه‌جه‌ف یه‌كسان بوو، شێركۆ كه‌ریم به 7 گۆڵ گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌یه.
نه‌ورۆز له‌سه‌ر ده‌ستی قوه‌ی جه‌ویه تووشی دۆڕان هات، كاتیك به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به جه‌ویه دۆڕاو ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نه‌ورۆز ده‌بێت، چونكه له ركابه‌ركانی بۆ مانه‌وه له خوله‌كه نزیكبووه‌ته‌وه، نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی له كۆی23 یاریی 6 بردنه‌وه و 12 دۆڕان و 5 یه‌كسانی هه‌یه، 20 گۆڵی كردووه 31 گۆڵی لێ كراوه، 23 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، ته‌نها 4 خاڵ له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار دووره.
نزیكه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه ده‌ربكه‌وێت
یانه‌ی شوڕته 23 یارییه هیچ شكستێكی نییه، خاوه‌نی 20 بردنه‌وه‌یه، 17 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م جیاوازیتیان، هه‌رچه‌نده 16 گه‌ڕ ماوه، به‌ڵام ئاسان نییه ركابه‌ره‌كانی بتوانن رایبگرن و له پاڵه‌وان بوون بێبه‌شی بكه‌ن، ئێسته یانه‌ی شوڕته گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه هیچ دۆڕانێك له‌م وه‌رزه تۆمارنه‌كه‌ن.
گۆڵكارانی خوله‌كه
1ـ مه‌حموود مه‌واس خاوه‌نی 15 گۆڵه له یانه‌ی شوڕته یاریی ده‌كات
2ـ له هواری ته‌ویڵ به 10 گۆڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت له یانه‌ی زه‌ورا یاریی ده‌كات
3ـ موهه‌یمه‌ن سه‌لیم به 9 گۆڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت له یانه‌ی كاره‌با یاریی ده‌كات
4 ـ موهه‌نه‌د عه‌بدولره‌حیم 8 گۆڵی هه‌یه له خانه‌ی چواره‌م دێت له نه‌فتی وه‌سه‌ت یاریی ده‌كات
5ـ حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر به 7 گۆڵ له خانه‌ی پێنجه‌م دێت له نه‌فتی به‌سره یاریی ده‌كات
6ـ حه‌مادی ئه‌حمه‌د به 7 گۆڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت له قوه‌ی جه‌ویه یاریی ده‌كات
7ـ وه‌گاع ره‌مه‌زان به 7 گۆڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت له ته‌ڵه‌به یاریی ده‌كات
8ـ ئاسۆ رۆسته‌م 7 گۆڵ له خانه‌ی هه‌شته‌م دیت له نه‌ورۆز یاریی ده‌كات
ریزبه‌ندی كلین شیتی گۆڵپارێزانی خولی نایابی عێراقی
1ـ ئه‌حمه‌د باسل له یانه‌ی شوڕته 20 كلین شیتی هه‌یه و له په‌لی یه‌كه‌م دێت
2ـ دلؤڤان مه‌هدی به 10 كلین شیت له یانه‌ی ته‌ڵه‌به له خانه‌ی دووه‌م دێت
3ـ عه‌لی یاسین به 9 كلین شیت له یانه‌ی زه‌ورا له خانه‌ی سێیه‌م دێت
4ـ محه‌مه‌د شاكر به 9 كلین شیت له خانه‌ی چواره‌م دێت له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت یاریی ده‌كات
5ـ فه‌هد تاڵب له قوه‌ی جه‌ویه به 9 كلین شیت له پله‌ی پێنجه‌م دێت
6ـ عه‌لی كازم له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت به 9 كلین شیت له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت
7ـ حوسێن عه‌لی له یانه‌ی هه‌ولێر به 8 كلین شیت له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت
8ـ سه‌رهه‌نگ موحسین به 8 كلین شیت له خانه‌ی هه‌شته‌م دێت
9ـ عه‌لی مه‌تشه‌ر به 8 كلین شیت له یانه‌ی سناعه له خانه‌ی نۆیه‌م دێت
ئاماره‌كانی خولی نایابی عێراقی
تا ئێسته 422 گۆڵ تۆماركراوه، 23 گۆڵ له كاتی زیادكراوی یارییه‌كان تۆماركراوه، رێژه‌ی گۆڵكردن (1.9)ـیه، تا ئێسته 41 پێناڵتی هه‌ژماركراوه، 13 كارتی سوور به ڕووی یاریزانه‌كان به‌رزكراوه‌ته‌وه.
یانه‌ی شوڕته 41 گۆڵی كردووه، كه زۆرترینه، یانه‌ی سامه‌ڕا 13 گۆڵی كردووه، كه كه‌مترینه، یانه‌كانی مینا و سامه‌ڕا یه‌ك بردنههیان هه‌یه، كه كه‌مترین رێژه‌ی بردنه‌وه‌یه، یانه‌كانی قاسم و كه‌رخ به 13 یه‌كسان زۆرترین یه‌كسانیان له خوله‌كه هه‌یه.