زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دوو یاریی له‌ كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌كرێن: (ڤیاریال ئیسپانیا ـ یوڤێنتۆس ئیتالیا) و (چێڵسی ئینگلاند ـ لیل فه‌ره‌نسا).
  • چاڤێ هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی دڵخۆشم و شانازی به‌ یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م پێویسته‌ له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان هاوشێوه‌ی گێمی دووه‌م ئارام بین و به‌باشی ده‌ست به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا بگرین.
  • چاڤی هێرناندێز: پێدری به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا زۆری پێبه‌خشین و توانیمان به‌هۆی ئه‌و ده‌ست به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا بگرین و گاڤیش هه‌ستی به‌ ماندووبوون كرد بۆیه‌ گۆڕانكاریم پێكرد به‌كۆی گشتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاستیان به‌رز بوو، زۆر كات داوا له‌ پێدری ده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا شووت بكات و فاوڵه‌كان جێبه‌جێ بكات و راهێنان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی لێدانه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌و ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ و هێشتا شه‌رم ده‌كات به‌ ئازادی یاریی بكات ئه‌و توانایه‌ی پێدریش زۆر گه‌وره‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌ هه‌ر یاریزانێكی دیكه‌ رۆژ به‌ رۆژیش گه‌شه‌كردنی ده‌بینم
    پێدری باشترین یاریزانی جیهانه‌ له‌و شوێنه‌ی ئه‌و یاریی ده‌كات هێشتا ته‌مه‌نی بچووكه،‌ به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و به‌ ئاسانی یاریی خاو ده‌كاته‌وه‌ و پاسه‌كانی نایابن و زۆر به‌باشی تۆپه‌كه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه‌ی كرد به‌رز ده‌ینرخێنم.
  • خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر هێلاس ڤیرۆنا لە شەممەی رابردوو بە کارتی دوور لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور دەرکرا کە لەو یارییە بە دوو گۆڵ یەکسان بوون. مۆرینیۆ لە خولەکی 90 دوای رەخنەگرتن لە ناوبژیوان بە کارتی سوور دەرکرا و بەپێی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ مۆرینیۆ ئەگەر هەیە بۆ سێ یاریی سڕبکرێت و بەمهۆیەوە لە یارییەکانی بەرامبەر سپێزیا و ئاتاڵانتا و ئۆدەنێزی ئامادە نابێت بەڵام بۆ یاریی دێربی بەرامبەر لازیۆ دەگەڕێتەوە.
  • رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رسامه‌ به‌ ئۆریلییه‌ن چوامێنی ناوه‌راستكاری یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا. به‌وپێیه‌ی هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی كاسێمیرۆی تێدایه‌ له‌ ڕووی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی به‌رگری و هێرشبه‌ر و بچڕاندنی تۆپه‌كان. چوامێنی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌ ڕه‌سه‌ن كامیرۆنییه‌، به‌ڵام یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆش له‌ كۆی 35 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی 2024 كۆتایی دێت و ئێستا له‌ بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی 40 ملیۆن یۆرۆیه‌.
  • رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا: ئەستێرە فەرەنسیەکە بە هاوڕێیەتی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی سەرکردایەتی ریال مەدرید دەکەن و لەم وەرزەی لالیگا ژمارەکانیان سەرسوڕهێنەرن، لە ماوەی 25 گەڕی یەکەمی لالیگا لەگەڵ ریال مەدرید بوونەتە دووانەیەکی بەهێز و نایاب، بە ژمارە و ئامار بێنزێما و ڤینسیۆس یەکەوە رۆڵیان لە تۆمارکردنی 45 گۆڵ بۆ شاهانەکان هەبووە، کەریم 28 گۆڵ و ڤینیسیۆس 18 گۆڵی کردووە، بە هەردووکیشیان 14 ئەسیستیان هەیە. ئاستبەرزی کەریم بێنزێما و ڤینیسیۆس جۆنیۆر وایکردووە ریال مەدرید بە 17 سەرکەوتن و شەش یەکسان بوون 57 خاڵ کۆبکاتەوە و لە پیشەنگی خولەکە دەبینرێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش سێڤییای دووەمە.
ھەواڵی زیاتر