رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
نهێنییه‌كی مه‌ترسیدار له پشت ڕۆیشتنی ڕامۆسه‌وه بوو له ریاڵ مه‌درید
نهێنییه‌كی مه‌ترسیدار، وای كرد كه سێرجیۆ ڕامۆس، له ریاڵ مه‌دریده‌وه بچێته یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
ڕاپۆرتی مێدیاكان دوێنێ دووشه‌ممه 21/2/2022، وایان بڵاو كرده‌وه، كه نهێنییه‌كی مه‌ترسیدار له پشت ڕۆییشتنی سێرجیۆ ڕامۆسهوهیه له ریاڵ مه‌درید، كه هاوینی رابردوو له یانه‌ی شایانه‌وه چووه پاریس سان جێرمان.
سێرجیۆ ڕامۆس چه‌ند مانگێك له‌سه‌ر مووچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گفتوگۆی كرد بۆ بۆنده نوێیه‌كه‌ی، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان شكست بێنێ، به‌خۆڕایی چووه یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاته‌لۆنی، بڵاوی كرده‌وه، كه سێرجیۆ ڕامۆس، وه‌ك چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی تر، سه‌یری ئه‌و یاریزانانه‌ی كردووه كه هاوئاستی خۆی بوونه و مووچه و پاره‌كانیان به‌راورد كردووه، ئه‌و كاته‌ی ویستوویانه بۆندی نوێ مۆر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه سێرجێۆ ڕامۆس زانیویه‌تی جێرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ساڵانه 28 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ، بۆیه داوای له فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كردووه، كه له بۆندی نوێ‌دا هه‌مان مووچه یان زیاتر له پیكێی پێ بدا.
به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئه‌و داوایه‌ی كاپتنه‌كه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و و هه‌ر وابه‌سته بووه به‌و بۆنده‌ی یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی كردووه.
پیكێ، له كاتێكی دواتردا، ڕه‌تی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا ساڵانه 28 ملیۆن یۆرۆ وه‌ربگرێ.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، هه‌وڵ ده‌دا یاریزانی نه‌رویژی یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، ئیرلینگ هالاند بباته ریزه‌كانییه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئۆفه‌رێكی تر ده‌خاته ڕوو.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 20/2/2022، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، ده‌یه‌وێ له هاوینی دادێ ئیرلینگ هالاند بباته ریزه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته گه‌ڕ.
ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، باسیان له‌وه كردووه، كه ئه‌و یاریزانه خۆیشی ده‌یه‌وێ بچێته خولی ئیسپانیا، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یه دیاری نه‌كراوه كه بۆی ده‌چێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، یانه‌كانی بایرن میونشن و مانچسته‌ر سیتی و پاریس سان جێرمان و چێڵیسییش، بایه‌خی زۆر به ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی، باسی له‌وه كردووه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، له مانگی سێ‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی خوان لاپۆرتا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هالاند ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویژییه تا له هاوینی دادێ بچێته یاریگه‌ی كامپ نۆ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌رشلۆنه بۆندێك پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه ده‌كا، كه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه، به مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆیی، وێڕای پاره‌ی دیكه، كه وابه‌سته‌یه به ئاستی ئه‌و یاریزانه له‌و یانه‌یه و ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییانه‌ی ڕۆڵ له بردنه‌وه‌یاندا ده‌بینێ.
هه‌روه‌ها مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی هالاند له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی 75 ملیۆن یۆرۆیه و ده‌بێ ئه‌و بڕه به دۆرتمۆند بدا، یان به ڕێككه‌وتن بڕێكی دیكه‌ی پێ بدا، هه‌روه‌ها ده‌بێ بڕهپارهیهكیش بۆ مینۆ ڕایۆلای بریكاری یاریزانه‌كه بێ.
مۆله‌ر ڕه‌خنه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ڵاح له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕۆناڵدۆ، ده‌گرێ
ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڵمانی، تۆماس مۆله‌ر، ڕه‌خنه‌ی له پاشگوێخستن و دوورخستنه‌وه‌ی یاریزانی میسڕی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، له پێكهاته‌ی نموونه‌یی هه‌ڵبژارده‌ی جیهان بۆ ساڵی 2021 گرت، كه له ڕاپرسییه‌كی هاوبه‌شی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان (لإیفا) و یاریزانانی پیشه‌گه‌ر (فیفابڕۆ)ـدا دیاری كران.
مانگی ڕابردوو، ئه‌و پێكهاته نموونه‌ییه ڕاگه‌یاندرا، له ئاهه‌نگێكدا كه له شاری زیورخی سویسری به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و یاریزانه میسڕییه له ڕیزی پێكهاته‌ی نموونه‌یی جیهان بێبه‌ش كرا، هاوكات كلیان ئمباپێش له ریزی ئه‌و پێكهاته‌یه‌دا نه‌بوو، له كاتێكدا به دوو له باشترین یاریزانانی جیهان داده‌نرێن.
ئه‌مه له كاتێكدا بوو، كه هه‌ر له هه‌ڵسه‌نگاندنی فیفادا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، له ڕیزی سێیه‌م باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان بوو، له دوای لیڤاندۆڤسكی و لیۆنێل مێسی.
ڕۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی، وته‌ی مۆله‌ر، ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڵمانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرتووه، كه ئه‌و ئه‌ستێره میسڕییه، خۆی وه‌كوو یه‌كێك له باشترین یاریزانانی تۆپی پێ سه‌لماندووه، به تایبه‌ت له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوور خرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: وه‌رزی ڕابردوو، توانیی 31 گۆڵ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا تۆمار بكا. ئه‌م وه‌رزه‌ش له 30 یاریدا 25 گۆڵی كردووه و خۆی له دوای مێسی و هالاند و لیڤاندۆڤسكی و ڕۆناڵدۆوه‌یه.
ئه‌وه‌شی وت، كه ئه‌سته‌مه ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه دادپه‌وه‌رانه بێ، ئه‌مه بێهیواكه‌ر بوو كه سه‌ڵاح له‌و پێكهاته‌یه‌دا نه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و نادادییه به‌هۆی یۆرۆوه بوو، به‌ڵام سه‌ڵاح به هه‌موو جۆرێك شایانی ئه‌وه بوو ناوی له‌و پێكهاته‌یه‌دا بێ.
پێش چه‌ند ڕۆژێك، ئه‌ستێره‌ی میسڕی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول محه‌مه‌د سه‌ڵاح، چووه ریزی ئه‌فسانه‌كانی یانه‌ی ڕێدزه‌وه، به‌و پێیه‌ی بووه ده‌یه‌مین یاریزانی یانه‌كه، كه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بگاته 150 گۆڵ له هه‌موو ڕكهبهرییهكاندا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح، بووه دووه‌م خێراترین یاریزان كه گه‌یشته ئه‌و ژماره‌یه، ئه‌ویش له 233 یاریدا، كه رۆگه‌ر هۆنت، پێش ئه‌وه و له 226یاریدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ژماره گۆڵه.
سایتی یانه‌كه، لێدوانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێ: هه‌ستێكی خۆشه، خۆشحاڵم به‌وه‌ی گۆڵی ژماره 150ـم تۆمار كرد، ئه‌و كاته‌ی له یانه‌كه گۆڵ تۆمار ده‌كه‌م هه‌میشه هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م، گرنگتر له‌وه سه‌ركه‌وتنه له یارییه‌كاندا، وه‌كوو ئه‌وه‌ی له یاریی ڕابردوودا كردمان و 3-1 گۆڵ له نۆروێچ سیتیمان برده‌وه.
هانده‌ران به‌ڕێژه‌ی 100% ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاریگه
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یاریگاکانی ئیسپانیا بە رێژەی لەسەدا 100 پێشوازی لە هاندەران دەکەن.
ئێواره‌ی دوێنێ یانەکانی ئیسپانیا هەواڵێكی خۆشیان پێگەیشت و ئاشکرای کرد لە چواری مانگی داهاتووەوە هاندەران بە رێژەی لەسەدا 100 دەگەڕێنەوە یاریگاکانی تۆپی پێ و ئەمەش گەرموگوڕیەکی زۆرتر لە کۆتا گەڕەکان بە خولەکە دەبەخشێت و داهاتێکی زۆرتریش بۆ یانەکان دەگەڕێنێتەوە.
ریال مەدرید بە 57 خاڵ پیشەنگی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی شەش خال لە پێش سێڤییای دووەم دەبینرێت، هاوکات ریال بێتیس بە 46 خاڵ لە خانەی سێیەم دەبینرێت.