ڤیدیۆ.. یاریزانێك بە هەڵە سێ گۆڵ لە خۆیان تۆمار دەكات

میكایلا موری كچە بەرگریكاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیوزلەندا لە یارییەكی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی كچانی ئەمریكا سێ گۆڵی لە خۆیان كرد بە هەڵە، ئەوەش ڕووداوێكی دەگمەنە لە مێژووی تۆپی پێدا.  

میكایلای بەرگریكار بە سەر و قاچی ڕاست و قاچی چەپی خۆی هەوڵی دا تۆپەكە لە گۆڵی خۆیان دوربخاتەوە، بەڵام هەر سێ هەوڵەكەی لە خولەكەكانی (5 – 6 – 36) بەرەو گۆڵی خۆیان كۆتاییهات.  

چوار خولەك پێش تەواوبوونی گەیمی یەكەم، میكایلای تەمەن 25 ساڵ دابەزێنرا و ڕێبێكا سكوت چووە ناو یاریگا.

ھەواڵی زیاتر