به‌رشلۆنه ئۆفه‌رێك ده‌خاته به‌رده‌م هالاند
یانه‌ی به‌رشلۆنه، هه‌وڵ ده‌دا یاریزانی نه‌رویژی یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، ئیرلینگ هالاند بباته ریزه‌كانییه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئۆفه‌رێكی تر ده‌خاته ڕوو.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 20/2/2022، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، ده‌یه‌وێ له هاوینی دادێ ئیرلینگ هالاند بباته ریزه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته گه‌ڕ.
ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، باسیان له‌وه كردووه، كه ئه‌و یاریزانه خۆیشی ده‌یه‌وێ بچێته خولی ئیسپانیا، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یه دیاری نه‌كراوه كه بۆی ده‌چێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، یانه‌كانی بایرن میونشن و مانچسته‌ر سیتی و پاریس سان جێرمان و چێڵیسییش، بایه‌خی زۆر به ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی، باسی له‌وه كردووه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، له مانگی سێ‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی خوان لاپۆرتا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هالاند ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویژییه تا له هاوینی دادێ بچێته یاریگه‌ی كامپ نۆ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌رشلۆنه بۆندێك پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه ده‌كا، كه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه، به مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆیی، وێڕای پاره‌ی دیكه، كه وابه‌سته‌یه به ئاستی ئه‌و یاریزانه له‌و یانه‌یه و ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییانه‌ی ڕۆڵ له بردنه‌وه‌یاندا ده‌بینێ.
هه‌روه‌ها مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی هالاند له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی 75 ملیۆن یۆرۆیه و ده‌بێ ئه‌و بڕه به دۆرتمۆند بدا، یان به ڕێككه‌وتن بڕێكی دیكه‌ی پێ بدا، هه‌روه‌ها ده‌بێ بڕهپارهیهكیش بۆ مینۆ ڕایۆلای بریكاری یاریزانه‌كه بێ.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌باره‌ی چوونه‌ڕیزی ئه‌فسانه‌كانی لیڤه‌رپووله‌وه چی گوت؟
ئه‌ستێره‌ی میسڕی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول محه‌مه‌د سه‌ڵاح، چووه ریزی ئه‌فسانه‌كانی یانه‌ی ڕێدزه‌وه، به‌و پێیه‌ی بووه ده‌یه‌مین یاریزانی یانه‌كه، كه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بگاته 150 گۆڵ له هه‌موو ڕكهبهرییهكاندا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح، بووه دووه‌م خێراترین یاریزان كه گه‌یشته ئه‌و ژماره‌یه، ئه‌ویش له 233 یاریدا، كه رۆگه‌ر هۆنت، پێش ئه‌وه و له 226یاریدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ژماره گۆڵه.
سایتی یانه‌كه، لێدوانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێ: هه‌ستێكی خۆشه، خۆشحاڵم به‌وه‌ی گۆڵی ژماره 150ـم تۆمار كرد، ئه‌و كاته‌ی له یانه‌كه گۆڵ تۆمار ده‌كه‌م هه‌میشه هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م، گرنگتر له‌وه سه‌ركه‌وتنه له یارییه‌كاندا، وه‌كوو ئه‌وه‌ی له یاریی ڕابردوودا كردمان و 3-1 گۆڵ له نۆروێچ سیتیمان برده‌وه.
ئێستا لیڤه‌رپوول، به جیاوازیی نۆ خاڵ، له‌گه‌ڵ مان سیتی، له خانه‌ی دووه‌می پرێمه‌ر لیگ دێ و یارییه‌كی دواخراویشی به‌رامبه‌ر لیدز هه‌یه، كه چوارشه‌ممه‌ی دادێ به‌ڕێوه ده‌چێ.