زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی 26ـه‌می پرێمه‌رلیگ دوو یاری ده‌كرێن: لیدز یونایتد ـ مانچێسته‌ر یونایتد 17:00، ولڤرهامتن ـ لێسته‌ر سیتی 19:30.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی 25ـه‌می لالیگا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ئیسپانیۆل ـ سێڤییا 16:00، ڤالێنسیا ـ بارسێلۆنا 18:15، ریال بێتیس ـ مایۆركا 20:30، ئاتڵێتیك بلباو ـ ریال سوسیداد 23:00.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ئه‌م یارییانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن: فیۆرێنتینا ـ ئاتاڵانتا 14:30، ئینته‌ر میلان ـ ساسولۆ 20:00، ئۆدێنزی ـ لازیۆ 22:45.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا (بۆندزلیگا) ئه‌م یارییانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن: (بایرن میونشن ـ فیورس) 17:30، دۆرتمۆند ـ مونشنگلادباخ 19:30، هێرتا به‌رلین ـ لایپزیگ 21:30.
  • هەندرێن دوازدەمین بردنەوەی بەدەستهێنا و پارێزگاری لە پێشەنگایەتی ریزبەندی خولەکە کرد.
  • لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێن میوانداريی نەورۆزی کرد و یارییەکەشی بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، دوای شەش خولەک لە دەستپێکی یارییەکە هێمن نازم گۆڵی یەکەمی هەندرێنی کرد، هەر لە نیوەی یەکەم هەندرێن گۆڵی دووەمیشی کرد و ئەمجارە سۆران عەزیز واژۆی لەسەر گۆڵەکە کرد، بەڵام لە خولەکی 25 بابان عەلی جیاوازی ئەنجامەکەی کەم کردەوە و گۆڵی یەکەمی نەورۆزی کرد. هه‌ندرێن دوازدەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 40 خاڵ بەرز کردەوە و پارێزگاری لە پیشەنگایەتی خولەکە کرد، لەبەرامبەردا نەورۆز تامی هەشتەمین دۆڕانی کرد و لەگەڵ هەشت بردنەوە و سێ یەکسان بوون بە خاوەنی 27 خاڵ مایەوە.
  • یانەی سۆرانیش دوای سزادرانی لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و بەدۆڕاو هەژمارکرانی لە یارییەکەی بەرامبەر ئارارات بە سێ خاڵی بە نرخ لە چەمچەماڵ گەڕایەوە، لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان یانەی سۆران بووە میوانی چەمچەماڵ و تا کۆتاییەکانی نیوەی یەکەم یارییەکە بەبێ گۆڵ بوو، بەڵام لە خولەکی 44 سۆران گۆڵی یەکەمی لەرێگه‌ی عەبدولمونعیم ئەحمەد تۆمار کرد، لە نیوەی دووەمیش هیچ گۆڵێک نەکرا و سۆران یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە. سۆران بووه‌ یه‌كه‌مین یانه‌ كه‌ له‌م وه‌رزه‌ له‌ نێو یاریگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بتوانێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و پێنجەمین بردنەوەی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 21 خاڵ بەرز کردەوە، لە بەرامبەردا چەمچەماڵ تامی چوارەمین دۆڕانی ئەم وەرزەی کرد و بە خاوەنی 29 خاڵ مایەوە.
  • لە یارییەکی دراماتیکیشدا دهۆک لە دواسات سەرکەوتنی بەسەر سەیدسادق تۆمار کرد. لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان دهۆک میوانداريی چەمچەماڵی کرد و دوای 26 خولەک سابر عەبدولکەریم گۆڵی یەکەمی دهۆکی تۆمار کرد و تا کۆتاییەکانی یارییەکە هەر بەم گۆڵە مایەوە، بەڵام لە دواخولەکدا سەیدسادق گۆڵی بەرامبەربوونی کرد، بەڵام خۆشیەکانیان خولەکێکی نەخایاند و دهۆک گۆڵی دووەمی کرد و ئەمجارەش سابر عەبدولکەریم دووەمین گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد. دهۆک حەوتەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 25 خاڵ بەرز کردەوە و سەیدسادقیش تامی حەوتەمین دۆڕانی کرد و بە خاوەنی 28 خاڵ مایەوە.
ھەواڵی زیاتر