زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، یاریزانی سوێدی، ڕایگه‌یاند به‌م نزیكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یارییه‌كانی رۆسۆنێری و هه‌موو یاریگه تێك ده‌شكێنێ.
دوێنێ شه‌ممه 19/2/2022، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئه‌ستێره‌ی سوێدی و یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، به سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیای ڕاگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه، متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه به‌وه‌ی ده‌یكه‌م، به‌ڵام نازانم تا كه‌ی و كوێ له كاروانه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م بگه‌مه لوتكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بۆچی ئاساییه كه ده‌توانی به‌هێزتر بی؟ داوامان وایه چاوه‌ڕێ بكه‌ن بزانین له داهاتوودا چی ڕوو ده‌دا، حه‌زی شتزانینم له‌سه‌ر هه‌ندێ شتی دیاریكراو هه‌یه، بۆ نموونه ببمه ئه‌كته‌ر، ئه‌و شته وا ده‌كا مادده‌ی ئه‌درینالین دهربدهم، به‌ڵام وه‌كوو تۆپی پێ نا، كه وای كردووه ناچارم بم تێیدا جیاوازی دروست بكه‌م.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: زۆر پڕۆژه‌م هه‌یه، به‌ڵام ئێستا سه‌رنج و ڕامانم ته‌نیا له‌سه‌ر تۆپی پێیه، ئه‌و كاته‌شی ده‌گه‌ڕێمه‌وه، هه‌موو یاریگه به ته‌واوی تێك ده‌شكێنم.
ئیبرا، كه به یاریزانێكی جیاواز دێته ناسین، ده‌شڵێ: ڕكه‌به‌ری بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی ئیتاڵیا؟ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م یانهیهمدا ناسناوه‌كه ببكهمهوه، ئه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی زیاترم پێ ده‌دا له‌و ناسناوه‌ی پێش 10 ساڵ له‌گه‌ڵیدا بردمه‌وه.
زڵ‌اتان، له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد: دوای وازهێنان له یاریكردن، پێی خۆشه بچێته نێو دنیای نواندن و ئه‌كته‌ری.
ئه‌و یاریزانه 40 ساڵانه، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانیش، گوتی: سه‌ره‌تا نه‌مده‌توانی جڵه‌وی خۆم بگرم، تووڕه ده‌بووم و زۆر هێرشم ده‌كرده سه‌ریان، به‌ڵام ئێستا ته‌واو لێی تێگه‌یشتووم و پێگه‌یشتووم، دۆخ و ڕه‌وش و كاروباره‌كان باشتر به‌ڕێوه ده‌به‌م.
له‌باره‌ی پێكانیشه‌وه، وتی: زۆر ناخۆش و ئه‌سته‌مه، پێشتر زۆر تووشی پێكان نه‌ده‌هاتم، به‌ڵام به‌م ساڵانه‌ی دوایی، زۆرتر تووشم ده‌بێ و زۆرتریش ڕامده‌گرێ، به‌ڵام هه‌ر خۆم بڕیار ده‌ده‌م كه كه‌ی ڕاده‌وه‌ستم.
له‌باره‌ی وازهێنانیشهوه، وتی: خۆم بڕیار ده‌ده‌م كه‌ی واز له یاریكردن دێنم، خه‌ڵكێكی زۆر، به‌وه ناوم دێنن، كه كۆتاییم هاتووه، به‌ڵام ئه‌و قسانه زیاتر هانی به‌رده‌وامیم ده‌دا.
بۆ بیرهێنانه‌وه، ئیبراهیمۆڤیچ، له‌گه‌ڵ میلان ئه‌م وه‌رزه 19 یاریی ئه‌نجام داوه، 8 گۆڵی تۆمار كردووه.