ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 22ـی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی، له یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه‌دا هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری میوانداری شوڕته‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌كات، زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا گه‌ره‌كیانه شوڕته له خولی نایابی عێراقیش به‌ده‌ردی جامی عێراقی ببه‌ن و لێی ببه‌نه‌وه، هه‌ردوو راهێنه‌ره‌كه‌ش له خوله‌كه تۆماریان شكستی تێدا نییه، بۆیه ده‌یانه‌وێت به پاكی بیهێڵنه‌وه.
نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ری هه‌ولێر له كۆی 7 یاریی رابردووی له‌م وه‌رزی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هیچ دۆڕانێكی نییه ته‌نها دوو یه‌كسانی هه‌یه، بۆیه ده‌یه‌وێت تۆماره‌كه‌ی به خاوێنی رابگرێت، له یارییه‌كانی رابردوو به پلانی (4-3-3) یاریی كردووه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌هێزی سه‌وزپۆشه‌كانی به‌غدا پلانه‌كه‌ی بگۆڕێت و بیر له كۆنتڕۆڵكردنی ناوه‌ڕاستی یاریگه بكاته‌وه.
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده‌ن، ته‌نها شوان مامۆ به‌هۆی پێكان ناتوانێت به‌شداربێت، به‌ڵام جارێكی‌تر تواناكانی ئۆتچۆی ناوه‌ڕاستكاری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ڵۆ فایه‌ق به‌رگری راستی له پێكان چاك بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ده‌توانێت به‌شداری یارییه‌كه بكات.
هه‌ردی سیامه‌ند و سه‌عد ئه‌حمه‌د و هه‌ڵۆ فایه‌ق و ئۆتچۆ و شێركۆ كه‌ریم و یاسین سامییه، له خاڵه به‌هێزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر، تیپه‌كه‌ی پایته‌خت له كۆی 21 یاریی 6 بردنه‌وه و 7 یه‌كسان و 8 دۆڕانی هه‌یه، 20 گۆڵی كردووه و 22 گۆڵی لێ كراوه، به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
شوڕته له‌م وه‌رزه ئاستێكی نموونه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزه و دیاری تێدایه، زۆربه‌یان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌ن، هیچ شكستێكیشیان له‌م وه‌رزه تووش نه‌هاتووه، گه‌ڕی رابردووش راهێنه‌ری شوڕته چه‌ند یاریزانێكی له یاریی له‌گه‌ڵ كاره‌با پشووپێدابوو، تا بۆ یاریی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بن.
سه‌عد ناتق و كه‌رار محه‌مه‌د و مه‌حموود مه‌واسی گۆڵكه‌ری خوله‌كه، عه‌لا عه‌بدولزه‌هره و محه‌مه‌د داود، له خاڵه به‌هێزه‌كانی شوڕته‌ن، له كۆی 21 یاریی 18 بردنه‌وه‌یان تۆماركردووه، 3 یه‌كسانی هه‌یه و هیچ دۆڕانێكی نییه، 38 گۆڵی كردووه و 11 گۆڵی لێ كراوه، به 57 خاڵ سه‌روو ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه.
مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان
46 یاریی فه‌رمیان به‌یه‌كه‌وه كردووه، هه‌ولێر له 11 یاریی براوه‌بووه، شوڕته‌ش 28 یاریی بردووه‌ته‌وه، له 7 یارییش یه‌كسان بوونه، هه‌ولێر 42 گۆڵی كردووه و شوڕته‌ش 79 گۆڵی له نوێنه‌ره‌كه‌ی پایته‌خت كردووه، گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی شوڕته به ئه‌نجامی (6-0) بووه، گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێریش له شوڕته (5-1) بووه.
ئامار و داتای تایبه‌ت به‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عیراقی
مه‌حموود مه‌واسی هێرشبه‌ری یانی شوڕته به تۆماركردنی 13 گۆڵ گۆڵكه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقییه، شێركۆ كه‌ریم هێرشبه‌ری هه‌ولێربه 6 گۆڵ گۆڵكه‌ری یانه‌ی هه‌ولێره.
یانه‌ی سامه‌ڕا به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ، له ریزبه‌ندی كۆتایی خوله‌كه دێت، شورته هیچ دۆڕانیكی نییه، تاكه یانه‌یه هیچ دۆڕانێكی له‌م وه‌رزه نییه، یانه‌كانی دیوانیه و سامه‌ڕ و به 33 گۆڵ زۆرترین گۆڵیان لێ كراوه، یانه‌ی شورته ته‌نها 11 گۆڵی لێ كراوه، كه كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵ لێكرانه، یانه‌ی شورته به 38 گۆڵ خاوه‌ن زۆرترین رێژه‌ی گۆڵكردنه له خوله‌كه، یانه‌كانی نه‌فت و قاسم و كه‌رخ به 12 یه‌كسان خاوه‌نی زۆرترین یه‌كسانن، یانه‌ی سامه‌را تاكه یانه‌یه هیچ بردنه‌وه‌یكی له خوله‌كه به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
هه‌ستیاری یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر و شوڕته
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاریی قۆناغی شازده‌ی جامی عێراقی له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به لێدانه یه‌كلاكه‌روه‌كان له یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه، بۆیه گرژی و ئاڵۆزی له نیوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌كه دروست بوو، بۆیه هه‌ولێر بۆ 5 یاریی له یاریگه‌ی خۆی دوورخرایه‌وه، ئه‌مه دووه‌مین یارییه دوای سزاكه‌ی له یاریگه‌ی خۆی یاریی بكات، بۆیه پێشبینی یارییه‌كی پر هه‌ستیار، له نێوان و یاریزانه‌كان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌كه هه‌بێت.