ڕۆناڵدۆ؛ له‌ یاریزانه‌ لاوه‌كان تووڕه‌یه‌

هنده‌رسۆن به‌رگری له‌و تۆمه‌ته‌ ده‌كا كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵی

هنده‌رسۆن به‌رگری له‌و تۆمه‌ته‌ ده‌كا كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵی
هنده‌رسۆن، گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، ئه‌و تۆمه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ درابووه‌ پاڵی، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی كارێكی نائاكاری و ده‌ستگیركردنی بوو.
به‌م دواییه‌، هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، كه‌ یاریزانێكی ناسنامه‌ نادیار، له‌ خولی ئینگلیزی به‌ند كراوه‌، ئه‌وه‌ش دوای دوای ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچه‌ هاوڕێیه‌كی، به‌ڵام بڕه‌ پاره‌یه‌كی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بێده‌نگ بكرێ و دابخرێ و ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێ.
هه‌ندێ ڕاپۆرت باسیان له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا، هنده‌رسۆن دیار نه‌بووه‌ و كه‌س نه‌یزانیوه‌ له‌ كوێیه‌.
به‌ڵام هنده‌رسۆن، وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌ كه‌ من هه‌ستام به‌و كاره‌ و ناچار بووبم كارێكی وا بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ته‌نیا چاره‌ی ده‌نگۆیه‌كان بكه‌م، كه‌ له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا دژم كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هه‌ندێ كه‌سی به‌دبه‌خت، ناوی منیان وابه‌سته‌ی ئه‌و چیرۆكه‌ كردووه‌، كه‌ زۆر ناشایانه‌ و هیچ ڕاستی و دروستییه‌كی بۆ نییه‌.
له‌ كۆتاییدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: خێزان و ماڵباته‌كه‌م به‌م هه‌واڵه‌ كاریگه‌ر بوون، بۆیه‌ ده‌مه‌وێ له‌و ده‌نگۆ و واته‌واتانه‌ رزگارم بێ و ئه‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕێنم.

ڕۆناڵدۆ؛ له‌ یاریزانه‌ لاوه‌كان تووڕه‌یه‌
ڕاپۆرته‌ وه‌رزشییه‌كانی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ یانه‌كه‌ی ئێستای (مانچسته‌ر یونایتد) ئاسووده‌ و دڵخۆش نییه‌، هۆیه‌كانی ئه‌و نائاسووده‌ییه‌شیان ئاشكرا كردووه‌.
ڕۆناڵدۆ، له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سكای سپۆرتس، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ یاریزانان ته‌مه‌ن بچووك له‌ مانچسته‌ر یونایتد، ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌ویان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌ و كۆمێنت و بۆچوونه‌كانی ئه‌ویان، به‌ ڕه‌خنه‌ لێك داوه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: یاریزانانی پێگه‌یشتوو، ئه‌وانه‌ی له‌ساڵدان، ده‌كرێ به‌رده‌وام یارمه‌تیی یاریزانانی لاو بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: یاریزانانی به‌ته‌مه‌ن، به‌ زۆر ئه‌زمووندا گوزه‌ری كردووه‌، بۆیه‌ هه‌ر ئامۆژگارییه‌كیان بۆ یاریزانانی بچووك و كه‌مته‌مه‌ن، به‌هۆی ئه‌زموونی زۆر و هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌وه‌یه‌.
ئه‌و ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌، ئامۆژگاریی یاریزانانی بچووكته‌مه‌نی كرد، كه‌ بڕوایان به‌ تواناكانیان هه‌بێ و به‌ هه‌موو هێزیانه‌وه‌ بكۆشن بۆ باشبوون، داواشی كرد ئامۆژگارییه‌كانیان وه‌ربگرن. رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی، ئه‌و گوتانه‌ی ڕۆناڵدۆی بڵاو كرده‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر