ماتیاس دی لیخت، بهرگركیاری یانه‌ی یوڤێنتوس، په‌سنی هێرشبه‌ری تیپی به‌رانبه‌ری دا، به‌وه‌ی یاریزانێكی گۆڵێكی ناوازه و نه‌كرده‌ی لێ تۆمار كردوون.
ماتیاس دی لیخت، به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتوس، ئاماژه‌ی به‌و گۆڵه دا، كه مالینۆڤسكی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تالانتا تۆماری كرد، له‌و یارییه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی یوڤی و ئه‌ته‌لانتای له گه‌ڕی 25ی خولی ئیتاڵیا كۆ كرده‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له گه‌ڕی 25ی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا، هه‌ردوو یانه‌ی یوڤێنتوس و ئه‌ته‌لانتا به یه‌ك گه‌یشتن و له‌و یارییه‌دا مالینۆڤسكی، هێرشبه‌ری ئه‌ته‌لانتا گۆڵێكی نایابی تۆمار كرد، له‌و باره‌یه‌وه، دی لیخت، به‌رگریكاری خانمه پیره‌كه، وتی: هه‌ڵه‌یه‌كم به‌رانبه‌ر مالینۆڤسكی كرد، پێم وابوو كه مه‌حاڵه گۆڵم لێ بكا، به ڕادده‌یه‌ك دوای یارییه‌كه لێم پرسی، چۆن به‌و جۆره و له دووریی سی مه‌تره‌وه شوتت كرد؟ له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم كه بتوانێ له‌و دوورییه‌وه گۆڵ تۆمار بكا.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ترسی له‌وه نه‌بوو حاڵه‌تێكی نیوه‌ی یه‌كه‌م له دژی بكرێته پێناڵتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: لێدانێكی سزام له دژ بگرن له نیوه‌ی یه‌كه‌م؟ بڕوام وا نه‌بوو، من تۆپه‌كه به‌ر ده‌ست و شوێنی نایاساییم نه‌كه‌وت، بۆیه نیگه‌ران و دوودڵ نه‌بووم.
هه‌روه‌ها گوتی: كاری خۆم ده‌كه‌م به به‌رگریكردن له گۆڵه‌كه‌م، یارییه‌كه بۆ ئێمه و چاوه‌ڕوانیی هانده‌ران قورس بوو، هه‌ردوو یانه‌ش بردنه‌وه‌یان ده‌ویست، زۆر هه‌لی گۆڵكردنیش هاته پێش.
دی لیخت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پێم وایه هه‌ردوو تیپ له‌و یارییه‌دا داڕمان، چونكه هه‌ریه‌كه و دوو خاڵی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ئه‌مه یاریی تۆپی پێیه.
وتیشی: ده‌بێ هه‌موو یارییه‌ك به گرنگی وه‌ربگرین و ئه‌و كات بزانین چۆن وه‌رزه‌كه كۆتایی دێ.
شایانی بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌و یارییه به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ كۆتایی هات و هه‌ر یانه‌یه و خاڵێكی یارییه‌كه‌ی وه‌رگرت.