چوارقوڕنە بووه‌ته‌ ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی كوردستان

گەڕێکی تری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای تۆمار کردنی کەرنەڤاڵی گۆڵ، چوارقوڕنە لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەم مایەوە، یانەی ئاکرێش وێڕای دۆڕاندنی لەم گەڕەدا، پارێزگاری لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەم کرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.

گەڕێکی تر بەڕێوەدەچێت
خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە و ڕکەبەریەکی زۆریش لە نێوان چەند یانەیەکی هەردوو کۆمەڵەکە هەیە بۆ گەیشتن بە خولی نایاب و بڕینی دوو پلیتی سەرکەوتن، هاوکات یانەکانی بەشی خوارەوەی ڕیزبەندی یانەکان، شەڕی مانەوە و ڕزگار بوون لە دابەزین دەکەن، لە کۆمەڵەی یەکەم تەنیا ٢ گەڕ ماوە و یانەی ئاکرێ بە جیاوازی ٤ خاڵ لەگەڵ یانەکانی پیشەسازی و بروسک لە پێشەنگی یانەکانەو نزیکە وەک یەکەم یانە خۆی بگەیەنێتە خولی نایابی کوردستان، لەم گەڕەدا ئاکرێ دەبێتە میوانی بروسک بەبردنەوەی بەفەرمی دەگاتە خولی نایابی کوردستان، بردنەوەی بروسکیش ڕکەبەری گەیشتن زیاتر بەهێز دەکات.
لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمیش یانەی ڕکەبەری گەیشتن بە خولی نایابی کوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین گەرمتر بووە، یانەکانی چوارقوڕنە و ڕانیە کە لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن، زۆر بەبەهێزی دەستیان پێکردووە و گەرەکیانە، دوای چەندین ساڵ نوێنەرێکیان لە خولی نایاب هەبێت، لەم گەڕەیشدا لەیاری لوتکەی خولەکە ڕۆژی پێنجشەممە بەیەکەوە یاری دەکەن، یانەی خانەقینیش کە بە جیاوازی ٣ خاڵ لە خانەی یەکەم دورە، بێ هیوا نەبووە لەسەرکەوتن و تا دوا ساتەکان شەڕی گەیشتن بە خولی نایاب دەکات، یانەی بازیانیش یەکێکە لەو یانانەی کە لە ڕکەبەری سەرکەوتن دور نەکەوتۆتەوە و ڕكەبەری دەکات.

خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی چواردەیەم بەمشێوەیە دەبێت:
کۆمەڵەیە یەکەم: پێنجشەممە/ ١٧/١/٢٠٢٢
شۆڕیجە – خاک/ یاریگەی شۆڕیجە
بروسک – ئاکرێ/ یاریگەی فڕانسۆ٢
بەردەڕەش – گارە/ یاریگەی بەردەڕەش
سێمێل – پیشەسازی/ یاریگەی سێمێل
کۆمەڵەیە دووەم: پێنجشەممە/ ١٧/١/٢٠٢٢
ڕزگاری – کۆیە/ یاریگەی ڕزگاری
بازیان – سلێمانی/ یاریگەی بازیان
چوارقوڕنە – ڕانیە/ یاریگەی چوارقوڕنە
بابان – هەڵەبجەی شەهید / یاریگەی بابان
خانەقین – قەڵادزێ/ یاریگەی خانەقین

ڕیزبەندی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکە بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-ئاکرێ ٢٤خاڵ لە ١٢ یاری
٢- پیشەسازی ٢٠ خاڵ لە ١٢ یاری
٣- بروسک ٢٠ خاڵ لە ١٢ یاری
٤- خاک ١٧ خاڵ لە ١٢ یاری
٥- سێمێل ١٤ خاڵ لە ١٢ یاری
٦-گارە ١١ خاڵ لە ١٢ یاری
٧- شۆڕیجە ١١ خاڵ لە ١٢ یاری
٨- بەردەڕەش ١٠ خاڵ لە ١٢ یاری
کۆمەڵەی دووەم:
١-چوارقوڕنە ٢٩ خاڵ لە ١٤ یاری
٢- ڕانیە ٢٨ خاڵ لە ١٤ یاری
٣- خانەقین ٢٦ خاڵ لە ١٤ یاری
٤- بازیان ٢٤ خاڵ لە ١٤ یاری
٥- بابان ٢١ خاڵ لە ١٤ یاری
٦- قەڵادزێ ١٨ خاڵ لە ١٤ یاری
٧- ڕزگاری ١٧ خاڵ لە ١٤ یاری
٨- هەڵەبجەی شەهید ١١ خاڵ لە ١٤ یاری
٩- کۆیە ٨ خاڵ لە ١٤ یاری
١٠- سلێمانی ٨ خاڵ لە ١٤ یاری
ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەبەشداری ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام یانەی ئاڵتون کۆپری لە کۆمەڵەی یەکەم کشایەوە، یانەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، یارییەکان بەشێوەی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن و دوو یانە خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی کوردستان و دوو یانە ڕیزبەندی کۆتایی هەردوو کۆمەڵەکەیش بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.

ھەواڵی زیاتر