ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 15-2-20221، له گه‌ڕی 21ـی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غدا ده‌بێته میوانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(1:30)ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێر گرینگی زۆری هه‌یه، چونكه له قۆناغی چوون له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به ئه‌نجامی (2-1) به ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌مرۆی دۆڕاوه.
هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ر له دۆخێكی باش دایه، چونكه له كۆی 6 یاریی له ژێر ده‌ستی ئه‌م ئه‌م راهێنه‌ره هیچ دۆڕانێكی نییه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانه‌وه ده‌بێت و، متمانه‌ی زیاتر به یاریزانه‌كان ده‌به‌خشێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌و فشاره‌ی پێشووتر له‌سه‌ر یانه‌كه‌بوو نه‌ماوه.
هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نزاری راهێنه‌ر به پلانی (4-3-3) یاریی ده‌كات، تا ئێسته‌ش به‌م پلانه ئه‌نجامی باشی تۆماركردووه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت به هه‌مان پلان یاریی بكات، كێشه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر له یارینه‌كردنی فرانكۆ ئۆچۆ و هه‌ڵۆ فایه‌ق دایه، كه هه‌ڵۆ به‌هۆی پێكان و فرانكۆش به‌هۆی كه‌له‌كه‌بوونی كارتی زه‌رده‌وه ناتوانن به‌شداری بكه‌ن.
هه‌ردی سیامه‌ند و شوان مامۆ و شێركۆ كه‌ریم و یاسین سامیه، له خاڵه به‌هێزه‌كانی هه‌ولێرن، زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا، له كۆی 20 یاریی رابردووی له‌م وه‌رزه 6 بردنه‌وه و 6 یه‌كسان و 8 دۆڕانی هه‌یه، 19 گۆڵی هه‌یه و 21 گۆڵیشی لێ تۆماركراوه، 24 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئه‌م وه‌رزه ئاستی وه‌ك پێویست نییه، سه‌رهه‌نگی موحسینی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، ئێسته به‌رگری له تیپی به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك وه‌رزی رابردوو له پاراستنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌شێكی ئاست خراپی یانه‌ی ئه‌مانه به‌هۆی بوونی كێشه‌ی درارای یانهكهوهیه، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌وه هه‌بووه، له كۆی 20 یاریی ته‌نا 4 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و 7 یه‌كسان و 9 دۆڕانیان تۆماركردووه، 15 گۆڵیان كردووه، 23 گۆڵیان لێ تۆماركراوه، 19 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.
مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ئه‌مانه‌ی به‌غدا
له مێژووی یارییه‌كانی هه‌ردوو یانه له خولی نایابی عێراقی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـه‌وه، هه‌ولێر له 4 یاریی سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه، ئه‌مانه‌ی به‌غداش له 3 یاریی بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه، له 3 یارییش یه‌كسان بوونه، له كۆی 10 یاریی رابردوویان له‌و ماوه‌یه هه‌ولێر 14 گۆڵی له‌و یانه‌یه كردووه، ئه‌مانه‌ی به‌غداش 13 گۆڵی له هه‌ولێر كردووه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (2-0) بووه.
ئامار و داتایه‌كانی خولی نایابی
عێراق
یانه‌ی شورته به كۆكردنه‌وه‌ی 56 خاڵ و به جیاوازی 17 خاڵ له گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا كه له خانه‌ی دووه‌م دێت، پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، هه‌وره‌ها سه‌وزپۆشه‌كانی به‌غدا به تۆماركردنی 38 گۆڵ زۆرترین گۆڵیان له خوله‌كه كردووه، ته‌نها 11 گۆلیشیان لێ كراوه، كه كه‌مترینه، هیچ دۆڕانێكیان نییه و ته‌نها له 2 یاریی یه‌كسان بوونه، به 18 بردنه‌وه زۆرترین بردنه‌وه‌یان هه‌یه.
یانه‌ی سامه‌ڕا له كۆی 20 یاریی ته‌نها 5 خاڵیان هه‌یه و له كۆتا ریزبه‌ندی خوله‌كه دێن، تاكه یانه‌یه هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نییه، ته‌نها یانه‌ی سامه‌ڕا و یانه‌ی دیوانییه 31 گۆڵیان لێ كراوه، كه زۆرترین رێژه‌ی گۆڵ لێكرانه له خوله‌كه.
یانه‌ی نه‌ورۆز 10 دۆڕانی هه‌یه، كه زۆرترین ژماره‌ی دۆڕانه له خوله‌كه، یانه‌كانی نه‌فت و قاسم و كه‌رخ به 12 یه‌كسان زۆرترین یه‌كسانیان له خوله‌كه هه‌یه.