پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

له‌سه‌ر هازارد، كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ریاڵ مه‌درید و ئه‌نچیلۆتی

كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، چووه‌ نێو كێشه‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتنه‌به‌ستن به‌ ئیدین هازارد، له‌ یارییه‌كانی یانه‌ی شایانه‌دا.
دوێنێ سێشه‌ممه‌، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ریی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریددا بووه‌ كێشه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌، پشت به‌ یاریزانه‌ به‌لژیكییه‌كه‌ نابه‌ستێ.
له‌ به‌رنامه‌ی چێرنجیتۆی ئیسپانیدا، ڕاگه‌یاندرا، كه‌ به‌شداریپێنه‌كردنی ئیدین هازارد له‌ یارییه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریددا، هه‌رای لای یانه‌ی كارگێڕیی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دروست كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌ها و نرخی بازاڕگێڕیی ئه‌و یاریزانه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هاوینی دادێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون و فرۆشتن بیخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.
به‌رنامه‌كه‌، باسی له‌وه‌ كردووه‌: كه‌ هازارد، به‌شێك له‌ كێشی كه‌می كردووه‌ و چووه‌ته‌ لای پسپۆڕێكی خواردن، چونكه‌ كێشه‌ی مه‌ترسیدار رووبه‌رووی ماسوولكه‌كانی بووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی خواردنه‌وه‌یه‌.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ یانه‌كه‌ تا ئێستا هۆی ئه‌و پشتپێنه‌به‌ستنه‌ی هازارد له‌لایه‌ن ئه‌نچیلۆتییه‌وه‌ نازانێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌م دواییه‌ زۆر دابڕاوه‌، وای ده‌بینن پێویسته‌ به‌سه‌ر ئیسكۆیدا بسه‌پێنێ له‌ یاریكردن، كه‌ كۆتایی هاوینی دادێ، بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێ دێ و نوێ ناكرێته‌وه‌.
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا، باسی ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ ئه‌نچیلۆتی، وای ده‌بینێ، كێشه‌ی هازارد به‌هۆی ره‌فتاره‌كانیه‌وه‌یه‌تی، نه‌ك ته‌نیا جه‌سته‌، ئه‌و شێوازه‌ یاریكردنه‌ی به‌دڵ نییه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ پێی ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ تایبه‌ت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ، خۆ ئه‌گه‌ر شێوازی مه‌شقی نه‌گۆڕێ، راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییه‌كه‌، ماوه‌یه‌كی باشی یاریكردن به‌و یاریزانه‌ به‌لژیكییه‌ نادا، ئه‌وه‌ش به‌ زیان بۆ هازارد كۆتایی دێ.