یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك له دێربیی به‌هێزی بادیناندا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر(2:30)ـی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت، ئه‌م گه‌ڕه بۆ یانه‌كان چاره‌نووسسازه، چونكه به بردنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان خۆیان له پێشه‌نگ ده‌بینه‌وه، دۆڕانی هه‌ندێك له یانه‌كانیش له ناوچه‌ی سوور و دابه‌زین نزیكیان ده‌كاته‌وه، هه‌ندرێن ده‌رفه‌تی پارێزگاریكردنی له پێشه‌نگی خوله‌كه هه‌یه، چه‌مچه‌ماڵیش هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی خۆی ده‌دات، زاخۆ و دهۆكیش له كلاسیكۆی بادینان رووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌ندرێن میوانداریی شێروانه ده‌كات
هه‌ندرێن له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه ده‌كات، تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر دوو یارییه به دوایه‌ك نه‌یانبردووه‌ته‌وه، بۆیه پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان له مه‌ترسیدایه، له ئه‌گه‌ری دۆڕانیان و بردنه‌وه‌ی سیروانی نوێ ئه‌و ا پێشه‌نگ له ده‌ست ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ش سیروانی نوێ یارییه‌كی كه‌متر ئه‌نجامداوه، بۆیه هه‌ندرێن هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا ئه‌م یارییه بباته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی، نه‌مانی یاسر قاسم له پێكهاته‌كه‌ی دڵشاد مه‌عروف كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر تیپه‌كه‌وه له رووی هێرشبردنه‌وه هه‌بووه، خاوه‌نی 31 خاڵن له پێشه‌نگن.
شێروانه‌ی كه‌لار، له دوو یاریی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی عادلی راهێنه‌ر بردنه‌وه‌یه‌ك و دۆڕانێكیان هه‌یه، گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌میدی هێرشبه‌ری باڵی چه‌پ و چاكبوونه‌وه‌ی حه‌مه‌ی سابیری له پێكان، خاڵی به‌هێز و بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر چه‌مچه‌ماڵ بوون، بۆیه پێشبینی یارییه‌كی به‌هێز له شێروانه ده‌كرێت، 18 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی یازدهم دێن.
كلاسیكۆی بادینان له نێوان زاخۆ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات، زاخۆ ئه‌م وه‌رزه دۆخی باش نییه، به تایبه‌تی له یاریگه‌ی خۆی به ئاسانی خاڵ له‌ده‌ست ده‌دات، كه پێشووتر قوورسترین یاریگه بوو بۆ تیپه‌كانی سه‌ردانیان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌می یاریزانی یه‌ده‌گ و كێشه‌ی كه‌می مووچه و یاریزانی به ئه‌زموون ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام یاریی دهۆك و زاخۆ هه‌موو كات جیاوازبووه و تام چێژێكی تایبه‌تی به هانده‌ره‌كانی به‌خشیوه، ده‌مێكه ركابه‌رییه‌كی تووند له نێوانیان هه‌یه، زاخۆ 14 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێزده‌مه، له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار دایه.
دهۆك، له دۆخێكی باش دایه، گه‌ڕی رابردوو له هه‌ولێری ركابه‌ری بردووه‌ته‌وه، بۆیه له رووی ده‌روونییه‌وه له زاخۆ ئاماده‌ترن، هه‌رمان حوسێنی راهێنه‌ر به شێوه‌یه‌كی باشتر له قۆناغی یه‌كه‌م تیپه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه، بۆیه ده‌یه‌وێت له زاخۆ ببباته‌وه، خاوه‌نی 22 خاڵن و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.
چه‌مچه‌ماڵ و برایه‌تی رووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه
چه‌مچه‌ماڵ له گه‌ڕی رابردوو به شێروانه دۆڕا، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م تیپه‌ی راگرت، ئێسته دۆخی تیپه‌كه‌ی ئهرهسلان جه‌لال خراپ بووه، به تایبه‌تی له دوای رۆیشتنی هه‌ردوو یاریزان ئاكۆ نوری و سه‌فین ئه‌مین، كه دوو یاریزانی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه بوون، بۆیه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌م دوو یاریزانه، كه له خاڵه بههێزههكانی قۆناغی یه‌كه‌می تیپهكهبوون ئه‌سته‌مه، له‌گه‌ڵ ئهوشهدا ئه‌رسه‌لانی راهێنه‌ر تا ئێسته له یاریگه‌ی خۆی هیچ دۆڕانێكی تووش نه‌هاتووه.
بۆیه چه‌مچه‌ماڵییه‌كان ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌م ریكۆرده خاوێنه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن، له سێ گه‌ڕی رابردووی مانگی رابردوو ئه‌رسه‌لانی راهێنه‌ر و ئاریش قه‌دیر به باشترین راهێنه‌ر و گۆڵپارێز له خولی نایابی كوردستان بۆ مانگی رابردوو دهسنیشانكران، 25 خالیان هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌من.
برایه‌تی، یه‌كێك له تیپه ته‌مه‌ن بچوكه‌كانی به‌شدار له خوله‌كه‌ن، راهێنه‌ر سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر یاریزانی له تازهپێگهیشتووانهوه سه‌رخسته‌وه و متمانه‌ی پێ به‌خشیووه، بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه لاوه هێزێكی باشیان به تیپه‌كه به‌خشیووه، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆتان دههامی ناوهڕاستكالای بۆ ئاستی خۆی خاڵێكی به‌هێزی برایه‌تییه، له چه‌ند یاریی رابردووی به‌هۆی جێگری له پێكهاته‌كه‌ی ئاست و ئه‌نجامیان باش بووه، 22 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی حه‌وته‌م دێن.
شه‌قڵاوه میوانداریی سۆرانی دراوسێی ده‌كات
شه‌قڵاوه له یاریگه‌ی خۆی میوانداری سۆران ده‌كات، شه‌قڵاوه له‌گه‌ڵ سرود غازی راهێنه‌ر، ئاستیان له قۆناغی یه‌كه‌م باشتره و گه‌ڕی رابردووش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له زاخۆیان برده‌وه، ئه‌مه له رووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری باش له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه ده‌بێت، یاریی ئه‌م دوو تیپه به‌هۆی دراوسێیه‌تیان هه‌ستیاری زیاتری لێ ده‌بینرێت، جه‌وهه‌ر نه‌جم خاڵی به‌هێزی یانه‌ی شه‌قڵاوه‌یه له هێرشبردندا، شه‌قڵاوه‌ییه‌كان ركابه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له ریزی نایابه‌كان، به 12 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌م دێن.
سۆران گه‌ڕی رابردوو له یاریگه‌ی خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد و به بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، ئیدریس محه‌مه‌د و مونعیمی تازه یاریزانی یانه‌كه سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویستیان به كاته تا شاره‌زای یه‌كتربن، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان ته‌رجه‌مه بكه‌ن بۆ گۆڵ كردن، 18 خالیان هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌یه‌م دێن.