ئایا بردنه‌وه له ئه‌تله‌تیكۆ، بۆ به‌رشلۆنه ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان؟
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
عه‌بدولڕه‌زاق حه‌مده‌للا خانوویه‌كی به دیاری دا به دایك و باوكی ڕه‌یان
عه‌بدولڕه‌زاق حه‌مده‌للا، یاریزانی یانه‌ی ئیتحیادی سعوودی، خانوویه‌كی ئاماده‌كراوی پێشكه‌شی دایك و باوكی ڕه‌یان كرد و داوای له ئه‌ستێره و به‌ناووبانگه‌كانی تۆپی پێ كرد، كه یارمه‌تیی ئه‌و خێزانه بده‌ن.
له‌و كاته‌وه‌ی هه‌واڵی نقوومبوونی ڕه‌یانی مه‌غریبی له بیرێكی وڵاته‌كه‌یدا بڵاو كرایه‌وه، یانه و یاریزانانی جیهان هاوسۆزیی خۆیان بۆی ده‌ربڕی و هیوای رزگاركردنیان خواست، دوای كۆچی دواییشی، پرسه و هاوخه‌میی خۆیان ده‌ربڕی.
له پێش هه‌موو یانه‌كانه‌وه، هه‌ردزوو هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه هاوسۆزیی خۆیان بۆ ڕه‌یان و كه‌سوكاری ده‌ربڕی. هاوكات یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش هه‌رزوو هاوسۆزیی خۆی ڕاگه‌یاند. منداڵێكی پێنج ساڵەی مەغریبی، له یه‌كی شوباته‌وه، كه‌وته نێو بیرێكی 32 مەتر قووڵەوە، هه‌رچه‌نده دواجار رۆژی 6ی ئه‌م مانگه رزگار كرا، به‌ڵام دوای چه‌ند ساتێك له ده‌رهێنانی له نێو بیركه‌دا، هه‌واڵی مردنی بڵاو كرایه‌وه.
بەپێی زانیارییەكان، ڕەیان لە كاتی یاریكردندا كەوتووەتە قۆڵتێكی بچوكەوە و سەری تۆزێك رووشاوە، بەڵام دوای ئەوەی هەوڵی دەرهێنانی دراوە، هەستیان كردووە كە ناتوانێ بێتە دەرەوە، دواتر لەناكاو قۆڵتەكە ڕۆچووە بەرەو بیرێكی 32 مەترسی و ڕەیان خزاوەتە ناویەوە.
بەم شێوەیە كەسوكاری رەیان پەیوەندییان بە دەزگای پەیوەندیدارەوە كردووە و لەوساوە حكوومەتی مەغریب هەموو هەوڵێكی خسته گه‌ڕ، ئاكام ڕزگار كرا، به‌ڵام به مردوویی.
ئەوەی جێی سەرنجە، لە ترسی داڕمانی بیرەكە بەسەر منداڵەكەدا، دەزگا پەیوەندیدارەكان بەهێواشی كاری هەڵكۆڵینیان ده‌كرد، زەوییەكی بەرفرەوانی سنوورەكەیان هەڵكۆڵی، به‌ڵام سوودی نه‌بوو، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب بڕیاری پڕكردنه‌وه و تێكدانی ئه‌و بیره‌یان دا.
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر و یانه‌كانی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی و لیڤه‌رپوول و مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، به‌رشلۆنه و ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداویش پرسه‌نامه‌یان بڵاو كرده‌وه.
ئمباپێ له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه ده‌دوێ
ئمباپێ، یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌باره‌ی یانه‌ی داهاتوویه‌وه، بۆچوونی خۆی خسته ڕوو، كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه كۆتایی پێ دێ.
ئمباپێ، دوای سه‌ركه‌وتتنی 5-1 گۆڵی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی لیلدا، له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه ڕایگه‌یاند: یاریكردن دژی ریاڵ مه‌درید، زۆر شت ده‌گۆڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌گه‌ر ئازادیی بدرێتێ، له‌سه‌ر ركه‌به‌ره‌كانی و هیچ كه‌سێكی تر قسه ناكا، ته‌نیا سه‌رنج و ڕامانی ده‌خاته سه‌ر یارییه‌كه‌ی چامپیۆنس لیگ، كه له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌دریده و ده‌ڵێ: با بینین بزانین چی روو ده‌دا.
بڕیاره له 15ی ئه‌م مانگه، له چوارچێوه‌ی یاریی چوونی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و پاریس سان جێرمان به‌ڕێوه بچێ، یاریی چوون له یاریگه‌ی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه و یاریی گه‌ڕانه‌وه كه نۆی مانگی دادێیه، له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه ده‌چێ.
ئایا بردنه‌وه له ئه‌تله‌تیكۆ، بۆ به‌رشلۆنه ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان؟
یانه‌ی به‌رشلۆنه، له وه‌رزێكی خراپدایه، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا چه‌ند یاریزانێكی برده ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی، بۆیه له یه‌كه‌م یاریی له دوای ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا و له گه‌ڕی 23ی لا لیگادا، به‌رشلۆنه به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی برده‌وه، به‌شێكی چاودێرانی وه‌رزشی، پێیان وایه ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رشلۆنه بۆ سه‌روه‌ختی زێڕین، به‌شێكیش پێیان وایه، هێشتا زووه له‌و ڕووه‌وه بڕیار بدرێ، به تایبه‌ت كه سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌مه. هاوكات به گشتی، ئه‌و بردنه‌وه گه‌وره و گرنگه له یانه‌یه‌كی وه‌كوو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، به سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ گۆڕینی ئاست و ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه داده‌نرێ.
له‌باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه، چاڤی هێرناندێز، راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و بردنه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌وه له سه‌ركه‌وتن زیاتر بوو، ئه‌و بردنه‌وه‌یه بۆ هانده‌ران و ده‌سته‌ی هونه‌ری و یاریزانانیش گرنگ و پێویست بوو، یارییه‌كی زۆر باشمان كرد و به‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ماندا سه‌ركه‌وتین، ئه‌م بردنه‌وه‌یه خاڵی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانه.
وتیشی: داوا له هانده‌ران ده‌كه‌م، پاڵپشتیی عوسمان دێمبلی بكه‌ن، به كرداریش پاڵپشتییان كرد، به‌ڵام ئێسته كاتی یاریمه‌تیدانیه‌تی، تكاتان لێ ده‌كه‌م له فیكه‌لێدان بۆی، بووه‌ستن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و كاته‌ی تۆپ له‌لای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو، زۆر باشی به‌رگریمان ده‌كرد، ئه‌و یارییه‌مان له پاڵه‌وانی لا لیگا برده‌وه.
ئاماژه‌ی به ئاستی ئه‌داما تراوری كرد و ڕایگه‌یاند یاریزانێكی پێگه‌یشتووه، ده‌زانێ كه‌ی چی بكا، له رووی جه‌سته‌ییشه‌وه زۆر باشه، بۆ ئێمه یاریزانێكی باڵی سه‌ركه‌وتووه و یارمه‌تیمان ده‌دا، بۆندێكی نایاب بوو.
به‌و بردنه‌وه‌یه، یانه‌ی به‌رشلۆنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یان دبه 38 خاڵ و چووه خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیی خولی ئیسپانیا، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش به 36 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌مدا دێ.