رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ڕیۆس: ئامۆژگاریی هالاند ده‌كه‌م لێره بمێنێته‌وه
كالۆس ڕیۆس، كاپتنی یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، ڕێنوێنیی هاوكاره نهرویجییهكهی ده‌كا، كه له یانه ئه‌ڵمانییه‌كه بمێنێته‌وه و دوای كۆتایی وه‌رزیش جێی نه‌هێڵێ.
ڕیۆس به مێدیاكانی راگه‌یاند، كه ئامۆژگاریی یاریزانی نه‌رویژی لاو ئیرلینگ هالاندی كردووه، به‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و نه‌ڕوا.
بۆندی هالاند تا ساڵی 2024ـه، به‌ڵام چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا چاویان لێیه بیبه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه، له كاتێكدا مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ده‌گاته 75 ملیۆن یۆرۆ (86) ملیۆن دۆلار، یاریزانه‌كه هه‌وڵ ده‌دا مه‌رجسزاكه‌ی جێبه‌جێ بكری و هاوینی دادێ ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
ریۆس بۆ رۆژنامه‌ی بێڵید ئێم سۆنتاج، ئه‌وه‌ی باس كردووه، كه هالاند له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه و له‌وێ زۆر ئاستی پێشكه‌وتووه و هه‌موو شتێكی هه‌یه، ده‌كرێ به‌شداریی چامپیۆنس لیگیش بكا، لێره گۆڵ ده‌كا و هه‌ست به‌وه ده‌كا ڕێزی لێ ده‌گیرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه پێویسته خۆی بڕیار له‌سه‌ر خۆی بدا، داخێكی گرانه ئه‌گه‌ر بڕوا، به‌ڵام ژیان به‌رده‌وام ده‌بێ و چاره و شوێنگره‌وه‌ی بۆ یانه‌كه ده‌دۆزینه‌وه.
ڕیۆسی ته‌مه‌ن 32 ساڵان، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه هالاند ده‌توانێ له دۆرتمۆند بمێنێته‌وه، كه وه‌كوو شوێنی له‌دایكبوونی وایه، تا ئه‌و كاته‌ی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه:
ڕیۆس له ساڵی 2012ـه‌وه له یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆنده و بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2023ـیه، ئه‌وه‌نده‌ش پێ‌داگر و هۆگری دۆرتمۆنده، باسی ئه‌وه ده‌كا كه دۆتمۆند یانه‌ی خۆی و وڵاتی خۆیه‌تی و له‌وێ كۆتایی به كاروانی یاریكردنی ده‌هێنێ.
یانه و تیمه گه‌وره‌كانی جیهان خه‌مباریی بۆ گیانله‌ده‌ستدای ڕه‌ییان ده‌رده‌بڕن
له‌و كاته‌وه‌ی هه‌واڵی نقوومبوونی ڕه‌یانی مه‌غریبی له بیرێكی وڵاته‌كه‌یدا بڵاو كرایه‌وه، یانه و یاریزانانی جیهان هاوسۆزیی خۆیان بۆی ده‌ربڕی و هیوای رزگاركردنیان خواست، دوای كۆچی دواییشی، پرسه و هاوخه‌میی خۆیان ده‌ربڕی.
له پێش هه‌موو یانه‌كانه‌وه، هه‌ردزوو هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه هاوسۆزیی خۆیان بۆ ڕه‌یان و كه‌سوكاری ده‌ربڕی. هاوكات یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش هه‌رزوو هاوسۆزیی خۆی ڕاگه‌یاند.
منداڵێكی پێنج ساڵەی مەغریبی، له یه‌كی شوباته‌وه، كه‌وته نێو بیرێكی 32 مەتر قووڵەوە، هه‌رچه‌نده دواجار رۆژی 6ی ئه‌م مانگه رزگار كرا، به‌ڵام دوای چه‌ند ساتێك له ده‌رهێنانی له نێو بیركه‌دا، هه‌واڵی مردنی بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌و ڕووداوه، له لە گوندێكی باكووری وڵاتی مەغریب رووی داوه.
بەپێی زانیارییەكان، ڕەیان لە كاتی یاریكردندا كەوتووەتە قۆڵتێكی بچوكەوە و سەری تۆزێك رووشاوە، بەڵام دوای ئەوەی هەوڵی دەرهێنانی دراوە، هەستیان كردووە كە ناتوانێ بێتە دەرەوە، دواتر لەناكاو قۆڵتەكە ڕۆچووە بەرەو بیرێكی 32 مەترسی و ڕەیان خزاوەتە ناویەوە.
بەم شێوەیە كەسوكاری رەیان پەیوەندییان بە دەزگای پەیوەندیدارەوە كردووە و لەوساوە حكوومەتی مەغریب هەموو هەوڵێكی خسته گه‌ڕ، ئاكام ڕزگار كرا، به‌ڵام به مردوویی.
ئەوەی جێی سەرنجە، لە ترسی داڕمانی بیرەكە بەسەر منداڵەكەدا، دەزگا پەیوەندیدارەكان بەهێواشی كاری هەڵكۆڵینیان ده‌كرد، زەوییەكی بەرفرەوانی سنوورەكەیان هەڵكۆڵی، به‌ڵام سوودی نه‌بوو، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب بڕیاری پڕكردنه‌وه و تێكدانی ئه‌و بیره‌یان دا.
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر و یانه‌كانی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی و لیڤه‌رپوول و مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، به‌رشلۆنه و ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداویش پرسه‌نامه‌یان بڵاو كرده‌وه.