پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا له‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌نیگال و میسر له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌ڕێوه‌ بچێت.
  • ئه‌مڕۆ له‌ قۆناخی دووه‌می مۆندیالی یانه‌كان كه‌ له‌ وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی هیلالی سعوودی و جه‌زیره‌ی ئیماراتی له‌ كاتژمێر 07:30ـی ئێواره‌ به‌یه‌ك بگه‌ن.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لالیگای ئیسپانیا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ڤالێنسیا ـ ریال سوسیداد 16:00، بارسێلۆنا ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 18:15، ریال بێتیس ـ ڤیاریال 20:30، ریال مه‌درید ـ گرنادا 23:00.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا سێریا ئه‌ی: ئاتاڵانتا ـ كالیاری 14:30، سامپدۆریا ـ ساسولۆ 17:00، ڤینیزیا ـ ناپۆلی 17:00، بۆلۆنیا ـ ئیمپۆلی 17:00، ئۆدێنزی ـ تۆرینۆ 20:00، یوڤێنتۆس ـ هێلاس ڤیرۆنا 22:45.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا (بۆندزلیگا): بوروسیا دۆرتمۆند ـ بایر لیڤه‌ركووزن 17:30، ڤۆڵسفبێرگ ـ گرویتر فورت 19:30.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا (لیگ وه‌ن): لۆریان ـ لانس 15:00، تروا ـ میتز 17:00، ستاد ریمس ـ بۆردۆ 17:00، ستراسبێرگ ـ نانت 17:00، لیل ـ پاریس سانجێرمان 22:45.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ جامی ئیتیحادی ئینگلیزی ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: لیڤه‌رپوول ـ كاردیف سیتی 15:00، نۆتینگهام فۆرست ـ لێسته‌ر سیتی 19:00، بۆرنموس ـ بورام وود 21:30.
  • به‌ فه‌رمی چاڤی هێرناندێز بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بانگهێشتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاداما تراورێ، ئۆبامیانگ و عوسمان دێمبلی كردووه‌.
  • چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا: له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی كۆبووینه‌ته‌وه‌ و ئێستا دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بانگهێشتم كردووه‌ و پێویسته‌ پشتی پێببه‌ستم و یارمه‌تیمان بدات.
  • مارتن برایسوه‌یت هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: به‌ هاتنی هێرشبه‌ره‌ نوێیه‌كان ترسم له‌ پێگه‌ی خۆم نییه‌، چونكه‌ هاتنی ئه‌م یاریزانانه‌ رووحی زیاتری ركابه‌ری به‌ من ده‌به‌خشێت و به‌سوود بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ش ده‌شكێته‌وه‌.
  • رۆژنامه‌ی ماركا: بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر گرانادا، كه‌ریم بێنزێما، ڤینسیۆس جۆنیۆرۆ و مێندی به‌شداریی ناكه‌ن.
  • تۆماس توخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و ناتوانێت بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی بێته‌ نێو یاریگه‌ و له‌سه‌رهێڵ بووه‌ستێت.
  • یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول: گه‌یشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ بۆ‌ یاریی كۆتایی جامی ئه‌فریقا ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه‌، هه‌روه‌ها نابی كیتاش ئاستێكی زۆر به‌رزی له‌و پاڵه‌وانییه‌تییه‌ هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی نه‌یتوانی زیاتر یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بدات و ده‌ركران.
  • یۆرگن كڵۆپ: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو یاریزانه‌كان محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یه‌كێكیان دڵخۆش ده‌بێت و ئه‌وی دیكه‌یان دڵته‌نگ ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ تۆپی پێیه‌ و پێویسته‌ قبوڵی بكه‌یت و هه‌لێكی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م یاریزانانی لیڤه‌رپوول هه‌یه‌ تاوه‌كو ناسناوێكی مه‌زن بباته‌وه‌.
  • یۆرگن كڵۆپ: گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ لویس دیاز كرد، چونكه‌ هه‌موو شتێكی ئه‌و یاریزانه‌مان خۆشده‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ خێرایی زۆر نییه‌، به‌ڵام خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشه‌ كه‌ ده‌توانێت یارمه‌تی یانه‌كه‌مان بدات.