لە یارییەکانی گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێنی پێشەنگی تووشی سێیەم شکست بوو لەم وەرزە و پێگەی لە خانەی یەکەم زیاتر کەوتە مەترسیەوە، یانەکانی سەیدسادق و دەربەندیخانیش دوو بردنەوەی گرنگیان بەدەستهێنا، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.
هەندرێن کەوتە مەترسی لەدەستدانی پلەی یەکەم
لە یارییەکانی گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن جارێکی تر نەیبردەوە و لەگەڵ سەیدسادق دۆڕا، بەمەیش پێگەی هەندرێن لە پێشەنگی یانەکان زیاتر کەوتە مەترسی، نەورۆز و چەمچەماڵ نەیانتوانی سوود لە دۆڕاندنی هەندرێن وەربگرن و زیاتر بێنە پێشەوە، نەورۆز لەگەڵ دەربەندیخان و چەمچەماڵیش لەگەڵ شێروانە دۆڕان، برایەتی بەسێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە ئاراراتی بردەوە، لە کلاسیکۆی کوردستانیش دهۆک هەولێری دۆڕانی دەیەم کرد لەم وەرزە، لە یاریەکی پڕگۆڵیشدا شەقڵاوە لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی زاخۆی بردەوە، لەدواین یاریشدا سۆران و پێشمەرگەی هەولێر بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٨ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢،٥ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی ڕابردوو کە ١٤ گۆڵ تۆمار کرا بوون.
١-دوای تێپەڕبوونی ١٦ گەڕ لە یارییەکاندا٢٤ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١٢٥ یاری ئەنجامدراون، ٢٤٢ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە.
٣- یانەی نەورۆز زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٢١ گۆڵە، هەندرێن و سیروانی نوێ زۆرترین یاریان بردۆتەوە کە ٩ یارییە.
٣- سیروانی نوێ کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٧ گۆڵە، یانەکانی چەمچەماڵ و برایەتی زۆرترین یاریان یەکسان کردووە کە ٧ یارییە.
٤- چەمچەماڵ و هەندرێن کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٣ یارییە، تەنیا چەمچەماڵ و هەندرێن تاکە دوو یانەن لە یاریگەی خۆیان نەدۆڕاون.
٥- هەولێر زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٠ دۆڕانە، هەولێر زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢٥ گۆڵە.
٦- سەیدسادق زۆرترین یاری لە یاریگەی خۆی بردۆتەوە کە ٧ یارییە.
٧- سەیدسادق ئەم وەرزە ٧ یاری بردۆتەوە هەر ٧ یاریەکە لە یاریگەی خۆی بووە.
٨- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٣ گۆڵی لە نێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
٩- سیروانی نوێ تاکە یانەیە لەم وەرزە لە ٩ یاریدا هیچ گۆڵێکی لێ تۆمارنەکراوە.
١٠- یوونس سلێمان ڕاهێنەری هەولێر بووە پێنجەم ڕاهێنەر لەم وەرزە واز لە ئەرکەکەی دەهێنێت و بژار ئەکرەم لە شوێنی ئەو دەسبەکار بوو.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دانا کامەران – برایەتی ٨ گۆڵ
٣- بورهان قادر – دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٤- دانا عوسمان – پێشمەرگەی هەولێر ٦ گۆڵ
٥- ئیبراهیم مەحەمەد – چەمچەماڵ ٦ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی هەژدەیەم
بڕیار وایە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر ٢:٣٠، حهوت یاری لە گەڕی هەژدەیەمی خولەکە بەمشێوەیە بەڕێوەبچن.
سێشەممە/٨/٢/٢٠٢٢
زاخۆ – دهۆک/ یاریگەی زاخۆ
چەمچەماڵ – برایەتی/ یاریگەی چەمچەماڵ
شەقڵاوە – سیروانی نوێ/ یاریگەی شەقڵاوە
هەندرێن- شێڕوانە/ یاریگەی هەندرێن
چوارشەممە ٩/٢/٢٠٢٢
دەربەندیخان – سۆران/ یاریگەی دەربەندیخان
ئارارات – نەورۆز/ یاریگەی ئارارات
هەولێر – سەیدسادق/ یاریگەی فڕانسۆ٢
پێشمەرگەی هەولێر چاوەڕوانە
ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی حەڤدەیەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن٣١ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ٣٠ خاڵ
٣- نەورۆز ٢٦ خاڵ
٤- چەمچەماڵ ٢٥ خاڵ
٥- سەیدسادق ٢٥ خاڵ
٦- دەربەندیخان ٢٣ خاڵ
٧- برایەتی ٢٢ خاڵ
٨- ئارارات ٢٢ خاڵ
٩- دهۆک ٢٢خاڵ
١٠- پێشمەرگەی هەولێر ٢١خاڵ
١١- شێروانە ١٨ خاڵ
١٢- سۆران ١٨ خاڵ
١٣- زاخۆ ١٤ خاڵ
١٤- شەقڵاوە ١٢ خاڵ
١٥- هەولێر ١٢ خاڵ