ئه‌مرۆ ڕیال مه‌درید شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌مین نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌كات

یانه‌ی ریال مەدرید دوای بردنەوەی لە بارسێلۆنا و گەیشتنی بۆ یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 09:30ـی شه‌و له‌ یاریگه‌ی مه‌لیك فه‌هد له‌ سعوودییه‌ رووبەڕووی ئاتڵێتیک بیلباو دەبێتەوە،. شاهانەکان لە مێژوودا حەوتجار لە یارییە کۆتاییەکان رووبەڕووی یانەکەی هەرێمی باسک بووەتەوە و لە هەر حەوت یارییەکە دۆڕاوە.

ریال مەدرید دوای بردنەوەی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا، ئەمجارەیان لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوەکە رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.
شاهانەکان مێژوویەکی خراپیان لە یارییەکانی کۆتایی لەگەڵ یانەکەی هەرێمی باسک هەیە، هەردوو یانە شەشجار لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و هەروەها جارێکیش لە یاری سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری بونە، لە هەر حەوت یارییەکە مێرنگی تووشی دۆڕان بووە.

كارلۆ ئانچیلۆتی په‌یامێكی بۆ یانه‌ی بلباو ده‌نێرێت
پێش یارییەکە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵخۆشی خۆی بە گەیشتن بە یاری کۆتایی راگەیاند و، هەروەها باسی لە هێڵی بەرگری یانەکەشی دەکات.
له‌مباره‌یه‌وه‌ كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری شایانه‌كان گوتی: دڵخۆشم کە گەیشتوینەتە یاری کۆتایی، کەسایەتی ئەو یانەیە لە یارییە کۆتاییەکان دەناسم، بۆیە هیچ دڵەراوکێیەکم نیە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئارام بین. مانگی دێسێمبەر بۆ ئێمە زۆر جیاواز بوو، هێڵی بەرگری یانەکەمان رێکخستەوە، دوایین یاری ئێمە بەرامبەر بیلباو باشتر بووین، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لەلایەن كه‌ریم بێنزێما توانیمان کۆنترۆڵی یارییەکە بکەین، ئەم یارییەش بۆ هەردوولامان یەکسانە”.
ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە گومانەوە باسی لە بەشداری کردنی داڤید ئالابا و هەروەها مارکۆ ئاسێنسیۆ کرد، هەروەها راهێنەرە ئیتاڵیاکەی مێرنگی ستایشی ئاستی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەکەشی کرد.
له‌مباره‌یه‌وه‌ راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییه‌كه‌ گوتی: تاوەکو ئێستا گومانمان لە بەشداری کردنی ئالابا و ئاسێنسیۆ هەیە، ئەو دوو یاریزانە پێکانیان هەیە و پێش یارییەکە چارەنوسیان یەکلایی دەکەینەوە. کەریم بێنزێما 9 گەڕه‌ هێز و توانای خۆی لەدەست نەداوە، هاوڕێیه‌کانی وەکو سەرکردەیەک سەیری دەکەن و منیش وەکو یاریزانێکی جیاوازتر لە رابردوو دەیبینم”.

كه‌ریم بێنزێما پێش ئه‌م یارییه‌ باسی كریستیانۆ ده‌كات
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ به‌شداریی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كرد و گوتی: كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ماوه‌ی وه‌رزێكدا 50 بۆ 60 گۆڵی ده‌كرد، ئه‌وكات من یارمه‌تیم ده‌دا و بۆشاییم بۆ دروست ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا رۆڵ و پێگه‌ی من گۆڕاوه‌ و ده‌بێت خۆم گۆڵ تۆمار بكه‌م.
بێنزێما گوتیشی: هیوادارم یه‌كه‌مین نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌مان به‌ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌ستپێبكه‌ین و متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌ركمان سه‌خته‌ و بلباو تیپێكی گه‌وره‌یه‌.
ریال مەدرید دوایینجار ساڵی رابردوو لە یاری کۆتایی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو بووەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند.
ریال مەدرید بۆ ئەم یارییە دانی کارڤاخال بەرگریکاری بالی راستی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نابێت، هەروەها هەر یەکە لە گاریس بەیل، ماریانۆ دیاز و ڤایێخۆش پێکانیان هەیە و بەشداری یارییەکە ناکەن.

ھەواڵی زیاتر