زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • له‌ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ شكستی به‌ یانه‌ی نه‌ورۆز هێنا، ئه‌مه‌ چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حروسی راهێنه‌ری سووری یانه‌كه‌ی.
  • یانه‌ی هه‌ندرێن له‌ دوایین گه‌ڕی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد، یارییه‌كه‌ی به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام برده‌وه‌، ئه‌و تاكه‌ گۆڵه‌ش به‌ ئاسیستی هێمن نازم، له‌ خوله‌كی 78 ئیسماعیل خدر تۆماری كرد، ئه‌مه‌ش شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌ندرێن بوو له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی، به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ندرێن تاكه‌ یانه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ زۆرترین سه‌ركه‌وتنی له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كردووه‌ و رێگه‌ی نه‌داوه‌ هیچ گۆڵێكیشی له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی لێ بكرێت، هه‌ندرێنیش ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ گه‌یانده‌ 30 خاڵ و بووه‌ پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه‌.
  • یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌ نێو یاریگه‌ و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی دراوسێی كرد و ده‌ربه‌ندییه‌كان یارییه‌كه‌یان به‌ 4 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌، ئه‌م یارییه‌ چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی، به‌ جۆرێك ده‌ربه‌ندییه‌كان له‌ كۆی 24 خاڵی نێو یاریگه‌ی خۆیان 14 خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ هیچ یارییه‌كی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی نه‌بردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ چواره‌مین شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی شێروانه‌ بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی.
  • به‌ فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا گرێبه‌ستی ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی به‌ مه‌رجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی تا ساڵی 2026 درێژ كرده‌وه‌.
  • رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا: بەهۆی ئەم پێکانەی فیدریكۆ كیێزا تووشی بووە بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و مانای ئەوەیە لەم وەرزە ناتوانێت پێ لە تۆپ بداتەوە.
  • یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانانی بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا رایگەیاند کە هەریەکە لە پێدری و فیران تۆرێس لە لیستەکەدا نین و بانگهێشت نەکراون، چونکە تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێنەپەڕاندووە و ئەنجامی دوایین پشکنینیان جارێکی دیکە پۆزەتیڤ بوو. گەرچی دی یۆنگ و رۆناڵد ئاراوخۆ و ئانسو فاتی بانگهێشتکراون، بەڵام دەبێت لەلایەن دەستەی پزیشکانەوە دواتر گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵبکرێت، ئەگینا ئەوانیش هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نین.
  • یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی چوارشەممە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە و براوەی یارییەکە لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلێتیک بلباو دەبێتەوە.
ھەواڵی زیاتر