رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ساوزگێت وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی كلۆپی دایه‌وه
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵی ده‌دا، كه یاریزانی بوبهكار كامارا، یاریزانی یانه‌ی مارسیلیای فه‌ره‌نسی بباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌رشلۆنه‌ش شانبه‌شانی ئه‌و یانه‌یه چووه ڕكهبهرییهوه بۆ چنگخستنی ئه‌و یاریزانه.
بۆندی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه له هاوینی دادێ كۆتایی پێ دێ و تا ئێسته ئه‌و یاریزانه ره‌تی كردووه‌ته‌وه بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و هه‌موو ئۆفه‌ره‌كانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
سایتی كاڵچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، به‌م دواییه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و بریكاری ئه‌و یاریزانه (كامارا)ـدا به‌ستووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و یاریزانه بزانن له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بچێته به‌رشلۆنه یان نا.
ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاره‌زووی له‌ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه‌یه له هاوینی دادێ، كه ئه‌وكاته بۆنده‌كه‌ی ده‌بێته خۆڕایی، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی پۆڵ پۆگبا بكاته‌وه، كه نزیكه له‌وه‌ی یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد جێ بهێڵێ.
یانه‌ی میلانیش چاودێریی ئه‌و یاریزانه ده‌كا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزان فرانك كیسی له‌ده‌ست ده‌دا، كه ئه‌م وه‌رزه بۆنده‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ.
بوبهكار كامارا، ئه‌م وه‌رزه له 22 یاریی یانه‌كه‌ی به‌شداری كردووه له هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان، یه‌ك گۆڵی تۆمار كردووه و هیچ گۆڵێكی دروست نه‌كردووه، به‌های له بازاڕی گواستنه‌وه‌دا ده‌گاته 25 ملیۆن یۆرۆ.
بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی داهاتووی كاڤانی ده‌درێ
راهێنه‌ری كاتیی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ڕاڵف رانگینك، رایگه‌یاند، كه هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ئیدینسۆن كاڤانی، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان تا كۆتایی وه‌رز ده‌مێنێته‌وه.
بۆندی ئیدینسۆن كاڤانی، له مانگی یۆنیۆدا كۆتایی پێ دێ و ناوی ئه‌و هێرشبه‌ره وابه‌سته‌ی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی به‌رشلۆنه و یوڤێنتوس كراوه، هه‌ندێ ڕاپۆرتیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و یاریزانه 24 ساڵانه له‌م ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه خولی ئه‌مریكای باشوور.
ڕانگینك، به وێبسایتی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ڕاگه‌یاندووه: ئیدینسۆن به منی وت، كه ده‌توانێ پشتی پێ ببه‌ستم تا كۆتایی وه‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكا و ببێته نموونه بۆ یاریزانه لاوه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر پێویست بێ له سه‌ره‌تاوه یاری بكا، ئه‌و ئاماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی بدا، ته‌نانه‌ت یاریش نه‌كا هه‌وڵی سه‌رخستنی یانه‌كه‌ی ده‌دا، ده‌یه‌وێ ببێته نموونه‌یه‌كی زۆر باش بۆ یاریزانانی دیكه.
ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه، گوتیشی: ئیدینسۆن یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه بیركردنه‌وه و ژیرییه‌كی باشی هه‌یه، توانایه‌كی زۆر باش و ئه‌زموونێكی زۆر و ئاكارێكی به‌رزی بۆ كاری باش هه‌یه، ده‌كرێ ببێته نموونه‌یه‌كی باش بۆ یاریزانانی تر.
ئیمرێ، پیكێ به دووڕوو تۆمه‌تبار ده‌كا و پیكێش ڕیمۆنتادای بیر دێنێته‌وه
شه‌ڕ لێدوان و قسه‌ی نێوان ئۆنای ئیمرێ راهێنەری ڤیاڕیاڵ و جیراد پیكێ ئەستێرەی بەرشەلۆنە ده‌ستی پێكرد.
كۆمێنتی پیكێ بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە بووە هۆی دەمەقاڵێی نێوان ئه‌و دوانه، كاتێك لەسەر دوا یاریی ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا لە گەڕی 20ـی خولی ئیسپانی پیكێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی كۆمێنتی یانەی ڤالێنسیای داوەتەوە، كه یانه‌كه نووسیویەتی ئەو لێدانە سزاییەی كە بۆ ڕیاڵ مەدرید هەژماركرا وەكوو دزییەك وابوو.
ئیمرێ راهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵ بریاری دا وەڵامێكی بەهێزی كۆمێنتی پیكێی دایەوە، ئەوەش بەهۆی هەژمارنەكردنی گۆڵێك لە بەرژەوەندیی “ژێرده‌ریاییه زەردەكان” لە یاریی ریاڵ مەدرید و ڤیا ڕیاڵ، كه كە ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی 20ی خولی ئیسپانیادا ئەنجام درا.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و تۆپه‌ی به‌ر ده‌ستی باریخۆ كه‌وت، ڕێڕه‌وی تۆپه‌كه‌ی نه‌گۆڕی.
راهێنەری ڤیاڕیاڵ هەلەكەی قۆزتەوە و ئاماژەی بەوە دا، كە پێش چەند هەفتەیەك لە یارییەكدا بەروونی نە ناوبژیوان و نە ناوبژیوانی ڤیدیۆیی لێدانی دەستی پیكێیان نەبینی، ئەنجامی ئه‌و یارییه‌ش له‌و كاته‌دا به‌بێ گۆڵ بوو، لە كۆتایی یارییەكەدا یانەی زەردپۆشهكان بە دوو گۆڵ بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه
ئیمرێ بە توندی رەخنەی لە پیكێی گرت لەبەر ئەوەی كە چەند رۆژێك دوای ئه‌و یارییەكە، دڵنیا بوو كه ئه‌وه لێدانی سزا نه‌بوو، هه‌روه‌ك ڕه‌خنه‌ی له كۆمێنته‌كانی له تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر گرت له‌باره‌ی ئاستی ناوبژیوان له یارییه‌كه‌ی نێوان ریاڵ مه‌درید و ڤاڵێنسیا.
راهێنەرە ئیسپانیەكە وتیشی ئەوەی بەم دواییە روویدا كە تۆپ بە دەستی پیكێ كەوت، بە روونی لێدانی سزا بوو زۆر روون بوو كە دەستی بەر تۆپ كەوت، لەو یارییەش دۆڕاین.
ئاماژەی بە ئەوشدا ” زۆر ئازاریدام كە هیچ شتێكی نەوت دوای یارییەكە، دواتر هاته ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر وڕه‌خنه لە یارییەكانی دیكە دەگرێ.
بەردەوامیش بوو، گوتی: هەموو ئەوەی پێویستە لەسەرت راستگۆبیت، لە جیاتی ئەوەی بێدەنگ بێت وتی ئەوەی وترا بۆ گومڕاكردنی خه‌ڵك.
وەڵامی پیكێ چی بوو؟
بەرگریكارە ئسپانییەكە دوودڵ نەبوو لە وەڵامدانەوەی لێدوانه‌كانی ئیمرێ و وەڵامی بەهێزی دایەوە، هه‌ر له ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەریشهوه.
پیكێ نووسیویەتی” كەسێك هەیە قسەدەكا و گلەیی لە نابژیوان دەكا لە دوای سێ ساڵ لە دۆڕانی بە ئەنجامی 1-6، شتەكە تێپەڕی ئەی ئۆنای”.
ئەوەی پیكێ نووسیبووی ئاماژە بوو بۆ ریمۆنتادای بەرشەلۆنە به‌سه‌ر پاریس سان جێرمان لە قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ (خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئەورووپا)، لە وەرزی 2016-2017.
ئەو كات بەرشەلۆنە له یاریی چووندا، بەرانبەر پاریس سان جێرمان، كە ئەو كات ئۆنای ئیمرێ سەرپەرشتیی یانەكەی دەكرد بە ئەنجامی 0-4 دۆڕا.
بەڵام بەرشەلۆنە توانی بگەڕێتەوە و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا یارییەكە بباتەوە لە یاریگای كامپ نۆ بە ئەنجامی 6-1 و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی هه‌شته‌م.