یاریزانی فه‌ره‌نسی ساموێل ئۆمتیتی، به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕه‌تی كرده‌وه به‌رشلۆنه جێ بهێڵێ و بچێته یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه و له خولی توركی یاری بكا.
ئۆمتیتی، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداریان بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێدانی مووچه‌ی یاریزانانی كه‌م بێته‌وه و بۆندی نوێ واژۆ بكا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕایگه‌یاندووه، كه هه‌ڵوێستی ئۆمتیتی نه‌گۆڕاوه، هێشتا ده‌یه‌وێ له به‌رشلۆنه به‌رده‌وام بێ، به‌و پێیه‌ی بۆندێكی به‌گوێری دڵخوازی خۆی له یانه‌یه‌كی گرنگه‌وه بۆ نه‌چووه، كه ڕكه‌به‌ریی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان بكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: ئۆمتیتی، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه به شێوه‌ی خواستن بچێته یانه‌ی فه‌نه‌ر باچخه و مانه‌وه و به‌رده‌وامیی له به‌رشلۆنه به باشتر زانیوه.
له هه‌مان كاتدا، به‌رشلۆنه دانبه‌خۆداگرتنی به‌رانبه‌ر ئۆمتیتی و یاریزانانی تر كه‌م بووه‌ته‌وه، وه‌كوو فلیپ كۆتینۆ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه له مانگه‌دا بڕوا، ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی خواستنیش بێ. هاوینی ڕابردووش هه‌وڵی دا بیفرۆشێ، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتا كۆبووه‌وه و داوای كرد هه‌لی نوێی بدرێتێ تا ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێ، به‌ڵام پێی نه‌كرا و له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه له یه‌ك یاریدا به‌شداریی كردووه.