لۆكاكۆ له‌باره‌ی ڕه‌وشی خۆی و داهاتووی له چێڵسی ده‌دوێ
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
لۆكاكۆ، بارودۆخی نێو یانه‌ی چێڵسی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ
هێرشبەری یانه‌ی چێڵسی رۆمیلۆ لۆكاكۆ له‌باره‌ی ڕه‌وشی یانه‌ی چێڵسییه‌وه، گوتی: ڕه‌وشی له‌نده‌ن زۆر گه‌رمه، پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ تۆماس تۆخێلی راهێنەری له سبه‌ی دووشەمەدا هیچ قسه‌یه‌ك ناكا، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ش به‌هۆی لێدوانێكی مێدیایییهوهیهتی كه ڕایگه‌یاندبوو له چێڵسی هه‌ست به داڕووخان ده‌كا.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی زە سەن، تیم هاواردی گۆڵپارێزی پێشوو، نامەیەكی له لۆكاكۆ و هاوه‌ڵی پێشووی له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن، پێگه‌ییشتووه.
له‌و نامه‌یه‌ی لۆكاكۆ بۆ تیم هاواردی ناردووه، رایگەیاندووه پێی وتووە، “ناتوانم زۆر قسەی لەسەر بكەم، پلەی گەرمی لێرە زۆر گەرمە، لە رۆژی دووشەمە كۆبوونەوەیەك دەكرێ دوای ئەوە دەتوانم زیاتر قسە بكەم”.
ئەمەش دوای ئەوە دێ كە لۆكاكۆی تەمەن 28 ساڵ لە لیستی چێڵسی دەركرابوو لە كاتی میوانداریكردنی یانەی لیڤەرپوول لە یاریگه‌ی ستامفۆرد بریدج، 2-2 یەكسان بوون لە گه‌ڕی 21ـی خولی نایابی ئینگلیزی.
دووركەوتنەوەی بە بڕیای راهێنەر تۆماس تۆخێل بووە، به‌و هۆیه‌ی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا له‌گه‌ڵ (سكای سپۆرت)ـی ئیتاڵی هێرشبەرە بهلجیكییەكە دانی بەوەدا نابوو، هه‌ست به داڕووخان ده‌كات و ده‌یه‌وێ رۆژێك له رۆژان بگەڕێتەوە یانەی ئینته‌ر میلان.
گوتبووشی: یانه‌ی پێشتری جێنه‌ده‌هێشت، ته‌نیا بۆ چێڵسی نه‌بێ، هه‌روه‌ك وتی: ئه‌گه‌ر هاتبا یانەی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە و بایرن میونشنیش بۆندیان پێشكەش كردبا، ئەو یانەی چێڵسی هەڵدەبژارد چونكە ئەو پێی وایە چێلسی گەورەترین یانەیە لە جیهان.
كەمتر لە شەش مانگە لۆكاكۆ لە یانەی ئینرمیلانەوە گواستراوەتەوە یانەی چێڵسی، لە بۆنێكی دیاركراوی یانەی لەندەنی، كە نەرخەكەیش 97.5 ملیۆن جنیەی ئیسترلینی بوو.
شه‌ش مانگ كه‌متره، لۆكاك له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه هاتووه‌ته چێڵیسی، له بۆندێكی پێوانه‌ییدا كه گه‌یشته 97.5 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی.
ئێسته ئه‌و كێشه‌یه، خه‌ریكه لۆكاكۆ له چێڵسی كۆتایی پێ دێنێ، به تایبه‌تی ڕه‌نگه خۆشی بیه‌وێ بچێته یانه‌ی تۆتنهام، كه ئێسته ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌رایه‌تیی ده‌كا، كه پێشتریش له ئینته‌ر راهێنه‌ری بووه. رۆژنامه‌ی دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵییش ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
لۆكاكۆ له 18 یاریی یانه‌ی چێڵسیدا به‌شداریی كردووه و توانیویه‌تی 7 گۆڵ تۆمار بكا.
فابریگاس، گاڵته به پیكێ ده‌كا
یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی سیسك فابریگاس، به تویتێك گاڵته به هاوڕێی پێشتری له به‌رشلۆنه جێرارد پیكێ ده‌كا.
له هه‌ژماره‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) فابریگاس نووسیویه‌تی: پیكێ له 2022ـدا لێدانی ڕاسته‌وخۆ لێ ده‌دا، ئه‌مه ڕووی دا به كردار.
ئه‌و كاپتنه‌ی به‌رشلۆنه، له خوله‌كه‌كانی یه‌كه‌می یارییان به‌رانبه‌ر ریاڵ مایۆركا له گه‌ڕی 19ی لا لیگا، لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، كه له‌و یارییه‌دا به‌رشلۆنه ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانه ناسراوه‌كانی به‌هۆی پێكان و ڕاگرتنه‌وه به‌شدار نه‌بوون. له‌و یارییه‌دا به‌رشلۆنه به‌گۆڵێكی لۆك دی یۆنگ، كه له خوله‌كی 44 تۆماری كرد یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌و پێیه ژماره خاڵه‌كانی بووه 31 حخاڵ و پله‌ی پێنجه‌می لا لیگای گرتووه.