زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی 21ـه‌می پرێمه‌رلیگ له‌ كاتژمێر 08:30ـی شه‌و، له‌ یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی ولڤرهامتن ده‌كات.
  • پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمی ناسنامەی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە و هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و خوان بێرنات و سێرجیۆ ریکۆ و ناتان پیتومازالا تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا هەر چوار یاریزانەکە خۆیان کەرەنتین کردووە و تا چاک دەبنەوە پەیوەندی بە یانەکە ناکەنەوە.
  • پاریس سانجێرمان: نێیمار هێشتا لە بەرازیلە و لە قۆناغی چاکبوونەوەیە لە پێکانەکەی و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی سێ هەفتە بگەڕێتەوە مەشقەکان.
  • کازیۆشی مۆرا ئەفسانەی تۆپی پێی ژاپۆن ناسراو بە پاشا کازۆ هەرچەندە لە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 55 ساڵ بەڵام دەگەڕێتەوە یاریکردن و رایگەیاند لەگەڵ یانەیەکی پلەچواری ژاپۆن گەیشتوونەتە رێککەوتن و یارییان بۆ دەکات. به‌مه‌ش پاشا کازۆ کە لە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 55 ساڵ لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بە یەکێک لە گرنگترین و دیارترین یاریزانەکانی ئاسیا دادەنرا کە لە ساڵی 1986 لە یانەی سانتۆسی بەرازیلی دەستی بە کاروانی پیشەگەری کردووە.
  • کازیۆشی میۆرا ئه‌فسانه‌ی ژاپۆنی ده‌ڵێت: ئەم یانەیە لە 100% ئارەزوو دەکات یارییان بۆ بكه‌م و هیواداریشم تاکو تەمەنی 60 ساڵی لە یاریکردن بەردەوابم. بە یاریکردنیشی لە ریزەکانی یانەی سوزوکا دەبێتە سی و حەوتەمین وەرزی یاریکردنی، کە ئەم یاریزانە لە ساڵی 2017 بووە بە تەمەنترین یاریزان لە جیهاندا لە یارییەکی فەرمی گۆڵ بکات ئەو کاتەی تەمەنی 50 ساڵ و 14 رۆژ بوو.
  • رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل: توماس توخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی رۆمیلو لوكاكۆی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول دوورخسته‌وه، به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ كه‌ له‌ كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا لوكاكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد بوو كه‌ رۆژێكدا دێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئینته‌ر میلان.
  • رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی یانەی کوروم ئێف کەی پلە سێ تورکیا بەم دواییە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردووە، یاریزانێکی بەناوبانگ لە هەوڵی ئەوەدایە یانەکەیان بکڕێتەوە و، ئەوانیش بۆ فرۆشتنی یانەکەیان داوای ٢٠ ملیۆن لیرەی تورکی دەکەن. ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە گومانەکان بۆ مەسوت ئۆزیل یاریزانی ئەڵمانی یانەی فەنەرباهچە دەچێت، ئەو یاریزانە پێشتر یانەی نکاکسای مەکسیکیشی کڕیوەتەوە.
ھەواڵی زیاتر