6 یاریزانی ئه‌فریقی كه له 2021ـدا ئاستیان هه‌ڵكشاوه
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
پێپ گواردیۆلا له ساڵێكدا سێ ژماره پێوانه‌یی تۆمار كرد
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، له‌مساڵدا سێ ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له پرێمه‌ر لیگدا تۆمار كرد، كه یه‌كێك له‌و ژمارانه 61 ساڵه نه‌شكێندراوه.
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌م وه‌رزه‌دا سێ ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتیدا تۆمار كردووه.
یه‌كه‌م: زۆرترین سه‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له یه‌ك ساڵدا له پرێمه‌ر لیگدا تۆمار كرد، كه 36 یارییه و پێشتر ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه به ناوی لیڤه‌رپووله‌وه بوو، كه له ساڵی 1982ـدا 33 سه‌ركه‌وتنی له ساڵێكدا تۆمار كردبوو.
له‌و ڕووه‌وه، گواردیۆلا، وتی: ئێمه جێگیرین، ده‌به‌ینه‌وه، ده‌بینه‌وه، ده‌به‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هایه‌كی گرنگه بۆ ئه‌م یانه‌یه.
دووه‌م: زۆرترین بردنه‌وه‌ی له ساڵێكدا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تۆمار كردووه، به 19 یاری، كه ژماره‌ی پێشتر به ناوی تۆتنهام بوو له ساڵی 1961ـدا تۆماری كردبوو، له‌و رووه‌وه گواردیۆلا ده‌ڵێ: كاره‌كه ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌بێ شانازی به‌مه‌وه بكه‌ین كه كردوومانه.
سێیه‌م: یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، زۆرترین گۆڵی له ساڵێكدا وه‌كوو تۆمار كردووه له پرێمه‌ر لیگ، كه 113 گۆڵ بووه و ژماره‌ی پێشتر به‌ناوی ئارسناڵ بوو له ساڵی 1963ـدا تۆماری كردبوو.
له‌باره‌ی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییشه‌وه، پێپ ده‌ڵێ: بیر له چۆنیه‌تی باشتربوون ده‌كه‌ینه‌وه، كاریش بۆ تێكشكاندنی ژماره‌كان ده‌كه‌ین.
شه‌ش یاریزانی ئه‌فریقی كه له 2021ـدا ئاستیان هه‌ڵكشاوه
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی، شه‌ش یاریزانی ئه‌فریقی دیاری كردووه، كه له 2021ـدا ئاستیان هه‌ڵكشاوه و تێیدا محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ریاز موحریز و سادیۆ مانی و ئیدوارد مێندی تێدا نییه، كه به ئه‌ستێره‌ی دیار ناسراون.
ئه‌و یاریزانانه‌ی رۆژنامه‌كه دیاریی كردوون، بریتین له ئارۆن بۆبندزا، له یانه‌ی هاتای سپۆری توركی و عه‌ره‌بیی قه‌ته‌ڕی، كه یاریزانێكی گابۆنییه و ته‌مه‌نی 25 ساڵانه، له‌گه‌ڵ یانه توركییه‌كه 22 گۆڵی له 38 یاری تۆمار كرد.
فرانك كیسی، یاریزانی یانه‌ی میلان، كه له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیڤواردایه، ڕۆڵیكی باشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ستێلا كڵۆپی وڵاته‌كه‌ی و میلان‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چامپیۆنس لیگ، دوای 7 ساڵ دابڕان، گێڕا.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، یاریزانی ئینته‌ر و پاریس سان جێرمان، ئه‌و یاریزانه 23 ساڵانه مه‌غریبییه، كه درێسی یانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌كوو ریاڵ مه‌درید، بوڕوسیا دۆرتمۆند، ئینته‌ر میلان و پاریس سان جێرمانی پۆشیوه، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان خۆی به باشی گونجاند و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و بووه جێی متمانه‌ی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنه‌ر.
محه‌مه‌د شه‌ریف، یاریزانی یانه‌ی ئه‌هلیی میسڕی، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌ورووپای برده‌وه و به 6 گۆڵیش بووه گۆڵكار، له وه‌رزی 2020/2021یش به 20 گۆڵ، بووه گۆڵكه‌ری خولی میسڕ.
ئیسیاكا ساماكی، یانه‌ی ستاد مالیان و حۆریا كۆناكری، ئه‌و یاریزانه 27 ساڵانه دوای جێهێشتنی یانه‌ی ستادمالیان له یۆلیۆی ڕابردوو و په‌یوه‌ندكردنی به یانه‌ی حۆریا كۆناكریی غینی، ئاستی زۆر به‌رز هه‌ڵكشا، یارمه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی مالیشی دا، له‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا بۆ یاریزانانی ناوخۆیی هه‌بێ.
محه‌مه‌د عه‌لی ڕه‌مه‌زان، یاریزانی ته‌ڕه‌جی تونسیی ته‌مه‌ن 22 ساڵان، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و یاریزانه ئه‌فریقییانه‌ی له ساڵی 2021 ئاستیان هه‌ڵكشاوه و ئێسته جێبایه‌خی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی لیل، لیۆن، گه‌لاته سه‌ڕایه، كه چه‌ند ناسناوێكی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا بردووه‌ته‌وه، له‌وانه پاڵه‌وانیه‌تی ناوخۆی و جامی سوپه‌ری تونس له 2021، له‌گه‌ڵ تونس گه‌یشته یاریی كۆتایی مۆندیالی عه‌ره‌ب، كه له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه چوو.