شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ڕکابەری خولی نایابی کوردستان تا دێ بەهێزتر دەبێت

رۆژنامەی هەولێر خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

لە یارییەکانی گەڕی سێزدەیەمی خولی نایابی کوردستان یانەکانی هەندرێن و سیروانی نوێ پارێزگاریان لە پلەکانی یەکەم و دووەم کرد، پێشمەرگەی هەولێریش لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و هاتە خانەی سێیەم، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن لە پلەی یەکەم مایەوە
لەیارییەکانی گەڕی سێزدەیەمی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن لەیانەی شەقڵاوەی بردەوە و پارێزگاری لە خانەی یەکەم کرد، سیروانی نوێ و چەمچەماڵ لە ئەنجامە باشەکانیان بەردەوامن و لەم گەڕەدا لە شێڕوانە و هەولێریان بردەوە، پێشمەرگەی هەولێر سێیەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی بەدەستهێناو لە پلەی هەشتەمەوە بۆ پلەی سێیەم سەرکەوت، یانەکانی سۆران و ئارارات و دەربەندیخانیش لە هەر یەک لە یانەکانی نەورۆز و زاخۆ و دهۆکیان بردەوە و ڕکەبەری زیاتریان خستە نێو خولەکەوە.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٤ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی دوازدەیەم کە ١٢ گۆڵ تۆمار کرا بوون، دوای تێپەڕبوونی ١٣ گەڕ لەیارییەکاندا ١٦ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
تا ئێستە ٩٤ یاری ئەنجامدراون، ١٨٠ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەوی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە، گەڕی یەکەم زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمارکراوە کە ٢٢ گۆڵە،گەڕی حەوتەم ٩ گۆڵ تۆمارکراوە کە لە هەموو گەڕەکان کەمترە
یانەی هەندرێن زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٨ گۆڵە، سیروانی نوێ کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٥ گۆڵە، شێروانە زۆرترین یاری یەکسان بووە کە ٦ یارییە، هەولێر زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٨ دۆڕانە، هەولێر زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ١٩ گۆڵە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٥ گۆڵ
٢- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٥ گۆڵ
٢- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٤ گۆڵ
٣- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٤- عەبدول مونعیم ئەحمەد- یانەی هەولێر ٤ گۆڵ
٥- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٤ گۆڵ
٦- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٤ گۆڵ
٧- سۆران عەزیز – یانەی هەندرێن ٤ گۆڵ
٨- ماجد ڕاشد – یانەی هەندرێن ٤ گۆڵ
٩- جیهان جەلال – یانەی چەمچەماڵ ٤ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی دوازدەیەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە و هەینی داهاتوو، یارییەکانی گەڕی دوازدەیەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٧ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
سێشەممە:
شەقڵاوە – سۆران / یاریگەی شەقڵاوە
برایەتی – سیروانی نوێ/ یاریگەی برایەتی
زاخۆ – چەمچەماڵ/ یاریگەی زاخۆ
شێروانە – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی شێروانە
چوارشەممە:
هەولێر – هەندرێن / یاریگەی فڕانسۆ٢
دهۆک – ئارارات/ یاریگەی دهۆک
سەیدسادق – دەربەندیخان/ یاریگەی سەیدسادق

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی سێزدەیەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن٧ خاڵ لە `١٢یاری
٢- سیروانی نوێ ٢٥ خاڵ لە ١٢ یاری
٣- پێشمەرگەی هەولێر ١٩ خاڵ لە ١١یاری
٤- نەورۆز ١٩ خاڵ لە ١٢ یاری
٥- چەمچەماڵ ١٧ خاڵ لە ١١ یاری
٦- ئارارات ١٦ خاڵ لە ١٢ یاری
٧- برایەتی ١٦ خاڵ لە١١ یاری
٨- دەربەندیخان ١٦ خاڵ لە ١٢ یاری
٩- دهۆک ١٦خاڵ لە ١١ یاری
١٠- سەیدسادق ١٥ خاڵ لە ١١ یاری
١١- سۆران ١٤ خاڵ لە ١٣ یاری
١٢- زاخۆ ١٢ خاڵ لە ١٢ یاری
١٣- شێروانە ١٢ خاڵ لە ١٢ یاری
١٤- هەولێر ٨ خاڵ لە ١٢ یاری
١٥- شەقڵاوە ٦ خاڵ لە ١٢ یاری