بارسێلۆنا یاریزانێكی پێشووی خۆی له پرێمه‌رلیگ گه‌ڕانده‌وه و كه به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه له سێرخیۆ رامۆس به‌هێزتره و له كلیان مباپێ خێراتره.
یانه‌ی بارسێلۆنا له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه ئاداما تراورێ له یانه‌ی ولڤرهامتنه‌وه به‌شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا و مه‌رجی كڕینه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش له گرێبه‌سته‌كه‌دا باس كراوه.
ئاداما تراورێ دوای فێران تۆرێس و دانی ئالڤێس ده‌بێته سێیه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م زستانه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا.
ئاداما تراورێ پێشتر له پێشتر له ئه‌كادیمیای لاماسیا له ساڵی 2004 ده‌ركه‌وت كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 8 ساڵان بوو، تاوه‌كو 2015 له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانی بارسێلۆنا یاریكرد، به‌ڵام كاتی خۆی تاتا مارتینۆ راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری ئاداما بوو.
ئاداما پێشتر ته‌نیا 4 یاریی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا كردووه، 2 له‌و یارییانه له جامی شا بووه، یه‌كێكی دیكه‌ش له یارییه‌كان له لالیگا و ئه‌ویتریشیان له چامپیۆنزلیگ بووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه ئه‌ویش له دژی یانه‌ی ویسكا له جامی شا بوو.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: ئاداما كێشی 72 كیلۆگرامه و خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی خێرا و سووكه و كێشی دوو كیلۆ له سێرخیۆ رامۆس كه‌متر، به‌ڵام جه‌سته‌ی له رامۆس پته‌وتره.
تراورێ به‌هۆی به جه‌سته پته‌و و پۆڵایینه‌كه ناسراوه و پێش هه‌ر یارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له پێكان به‌دوور بێت جه‌سته‌ی چه‌ور ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ولڤرهامتن له كۆی 154 یاری، 11 گۆڵ و 18 ئاسیستی كردووه. له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش به‌شداریی له 8 یاری كردووه و له یۆرۆی 2020 یه‌كێك بوو له كارته به‌هێزه‌كانی لویز ئێنریكی راهێنه‌ری ئیسپانیا.
ئاداما له‌گه‌ڵ یانه‌ی ولڤرهاتن به‌هۆی خێراییه‌كه‌ی چوارجار تووشی پچڕانی جومگه‌ی شانه‌كانی بووه، بۆیه به‌رده‌وام به زه‌یت جه‌سته‌ی چه‌ور ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریكاره‌كان نه‌توانن به ئاسانی قۆڵه‌كانی بگرن.
ئاداما له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2018 ـ 2019 له‌سه‌ر ئاستی پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا له دوای لیۆنێل مێسی زۆرترین یاریی به یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر كردووه، به‌جۆرێك لیۆنێل مێسی 500 جار، به‌ڵام ئاداما تراورێ 484 جار ئه‌و كاره‌ی كردووه.
ئاداما له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 91 جار یاریی به یاریزانانی تیپی دژبه‌ر كردووه، له كاتێكدا ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید له پله‌ی دووه‌م دێت به 65 جار.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا نووسیویه‌تی: له‌گه‌ڵ هاتنی ئاداما تراورێ بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی عوسمان دێمبلی بێ منه‌ت كردووه، چونكه ئه‌و یاریزانه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی دێمبلی.
ئاداما: بارسێلۆنا گه‌وره‌ترین یانه‌یه له جیهان
ئاداما تراورێ یاریزانی نوێی بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا وه‌كو یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه باشترین یانه‌ی جیهانه، ده‌شڵێـت: هه‌رگیز ئه‌و ساته‌م له‌بیر ناچێت كاتێك كه ئاگاداریان كردمه‌وه كه بارسێلۆنا گرێبه‌ستی بۆ ناردووم، بۆیه منیش به‌بێ بیركردنه‌وه قبوڵم كرد و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌م دا بۆ ئه‌و شوێنه‌ی زۆرترین چێژم لێ بینیوه، چونكه باشترین یاریزانی جیهانه.