ساڵانه وه‌ك نه‌ریتێك راپرسی بۆ باشترینه‌كانی ساڵ له كوردستان ئه‌نجامده‌دات، ئه‌مه دووه‌م ساڵه ئه‌م راپرسییه له‌سه‌ریه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌مساڵیش به به‌شداریكردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له راپرسییه‌كه، كه له سۆشیاڵ میدیای كوردستان24 ئه‌نجامدرا هارون ئه‌حمه‌د وه‌ك یاریزان و ره‌مزی ساڵح وه‌ك راهێنه‌ر دیاریكران، لێره‌دا ژماره‌ی ده‌نگه‌كان و چۆنییه‌تی بردنه‌وه‌یان له ركابه‌ره‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
باشترین یاریزانی 2021
هاروون ئەحمەد بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی کوردستان بەدەستهێنا و لە نێو ٣٠ بەربژێر لە راپرسییەکی کوردستان٢٤ کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەشداربوون زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک خەڵاتەکەی بردەوە کە ساڵی رابردوو رۆڵێکی کاریگەری لە گەڕانەوەی یانەی داڵکورد بۆ سوپێرتانی سویدی هەبوو.
هاروون ئەحمەد یاریزانەکەی یانەی داڵکورد کە ساڵی رابردوو بە باشترین یاریزانی ئەو یانەیەش دەستنیشانکرا، لەنێو ٣٠ بەربژێر ٪٣٨ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین یاریزانی کوردستانی برده‌وه.
هارون ئەحمەد وەرزی رابردوو رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە سەرخستنی داڵکورد بۆ ریزی یانە نایابەکانی سوید هەبوو، مێیسیەکەی کوردان لە یەکەم وەرزی یاریکردنی توانی جارێکی دیکە داڵکورد بگەڕێنێتەوە خولی سوپێرتان و گۆڵێک و 3 ئەسیستی بۆ یانەکە کرد.
ساڵی رابردووش هاروون ئەحمەد لەوکاتەی لە ریزی یانەی زاخۆ یاریی دەکرد خەڵاتی باشترین یاریزانی کوردستان بەدەستهێنا و ئەمساڵ بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک خەڵاتەکەی برده‌وه. هاروون ئه‌حمه‌د باشترین یاریزانی كوردی ساڵی 2021 هاروون ئه‌حمه‌د باشترین یاریزانی كوردی ساڵی 2021
باشترین راهێنه‌ری 2021
رەمزی سالأح راهێنەری یانەی سەیدسادقیش لەسەر ئاستی راهێنەرانی یانەکانی کوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین راهێنەری کوردستان بەدەستهێنا و بەپێش عەبدولوەهاب ئەبولهێلی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ و مەحموود مەجیدی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی کەوتەوە.
رەمزی ساڵح لە ساڵی ٢٠٢١ یانەی سەیدسادقی لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانەوە سەرخست بۆ ریزی یانە نایابەکان، ئەو راهێنەرە کەرکووکییە جگە لەوەی سەیدسادقی کردە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی پلەیەک، ئەم وەرزە لە خولی نایابیش ئەنجامی باشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.
رەمزی ساڵح لە راپرسییەکەدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بەپێش عەبدولوەهاب ئەبولهێل راهێنەری تیپی خولی عێراقی یانەی زاخۆ کەوتەوە و مەحموود مەجیدیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا کە وەرزی رابردوو نازناوی خولی نایابی کوردستانی بۆ برایەتی بەدەستهێنا و ئەم وەرزەش پێشمەرگەی سلێمانی لە گەیشتن بە خولی نایابی عێراق نزیککردووەتەوە.