چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

گەڕێکی تری خولی فوتساڵی کچانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی هەینی گەڕێکی تری خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، تا ئێستە هەر یەک لە یانەکانی ئافرەتانی هەولێر لە کۆمەڵەی یەکەم و دوکان لە کۆمەڵەی دووەم پێشەنگی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیان وەرگرتووە، لەم گەڕەدا ٤ یاری ئەنجام دەدرێن، لە گرنگترین یاریش یاری نێوان دوکان و پیرەمەگرونە کە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی دووەمن و یاریەکە لە یاریگەی ساڵح عەلی لەسلێمانی ئەنجامدەدرێت.

گەڕێکی تری یاریەکان ئەنجام دەدرێت
بە ئەنجامدانی ٤ یاری گەڕێکی تری خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، دوکان و پیرەمەگرون کە لە کۆمەڵەی دووەم ڕکەبەری سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕین دەکەن، لەم گەڕەدا ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە، لە یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمیش ئافرەتانی هەولێر میوانداری یانەی سنور دەکات، یانەی ئافرەتانی دهۆکیش لەدەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕوی یانەی شێخان دەبێتەوە.
هەینی/ ٢٨/١/٢٠٢٢ کاتژمێر ٢:٠٠
ئافرەتانی هەولێر – سنور/ هۆڵی ئافرەتانی هەولێر
ئافرەتانی دهۆک – شێخان/ هۆڵی کۆلێژی کشتوکاڵ/دهۆک
ڕەواندوز – گارە/ هۆڵی یانەی ڕەواندوز
دوکان – پیرەمەگرون/ هۆڵی ساڵح عەلی/ سلێمانی
ڕیزبەندی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکە بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-ئافرەتانی هەولێر ١٨خاڵ لە ٦ یاری
٢- ئافرەتانی دهۆک ١٥ خاڵ لە ٦ یاری
٣- شێخان ٩ خاڵ لە ٦ یاری
٤- سنور ٦ خاڵ لە ٦ یاری
٥- ڕەواندوز ٦خاڵ لە ٦ یاری
٦- گارە سفرخاڵ لە ٦ یاری
کۆمەڵەی دووەم:
١-دوکان ٤ خاڵ لە ٢ یاری
٢- پیرەمەگرون ٤ خاڵ لە ٢ یاری
٣- شێروانە سفر خاڵ لە ٢ یاری
٤- خورماڵ سفر خاڵ لە ٢ یاری
خولی نایابی فوتساڵی کچان ئەم وەرزە بەبەشداری ١٠ یانە بەڕێوەدەچێت کە دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا، لەقۆناغی یەکەم یارییەکان بەشێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدەچێت و دوو یانەی خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەگەنە چوارگۆشەی زێڕن و هەر چوار یانەکە لەچوارگۆشەی زێڕین ڕکەبەری لەسەر پاڵاوان بوونی خولەکە دەکەن.