نیعمه‌ت مه‌حموود، وه‌رزشوان و راهێنه‌ری دێرینی شاری دهۆك به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد، رۆژی هه‌ینی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو نه‌خۆشیه‌كی كوشنده به‌رۆكی گرت بوو، هه‌فته‌ی رابردووش بۆ چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه مایه‌وه، دواتر ته‌ندرووستی تاراده‌یه‌ك به‌ره‌و باشی رۆیشت، بۆیه پزیشكه‌كان رێگه‌یاندا بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی بۆ یه‌كجاری ماڵئاوایی له هاوڕێ و كه‌سوكارانی كرد.
نیعمه‌ت له 1950 له شاری دهۆك له دایك ده‌بێت، له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه له رێگه‌ی چالاكی قوتابخانه‌كان ده‌ست به وه‌رزش ده‌كات، ئه‌و له 1972 ده‌ستی ده‌بێت له دامه‌زراندنی یانه‌ی دهۆك، دواتر وه‌ك یاریزانیش له‌و یانه‌یه یاری ده‌كات، دوای وازهێنانیشی له یارییكردن، وه‌ك راهینه‌ر خزمه‌تی ئه‌و یانه‌یه و وه‌رزشی شاری دهۆك و كوردستان ده‌كات، چه‌ندین یاریزان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بۆ شاری دهۆك و كوردستان پێگه‌یشتوون، بۆیه به گه‌وره‌ی راهێنه‌رانی شاری دهۆك ناوده‌برا.
نیعمه‌ت به‌ر له مردنی وه‌سیه‌تی كردبوو، ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا ته‌رمه‌كه‌ی به‌نێو گۆڕه‌پانی یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆك بسوورێنه‌وه، هاوڕێ و خزمانیشی رۆژی مردنی، كه 21ـی ئه‌م مانگه بوو، له‌سه‌ر راسپارده‌ی خۆی به‌نێو یاریگه‌ی دهۆك سووڕاندیانهوه و ماڵئاوای یه‌كجاره‌كی له یاریگه‌ی دهۆكی ده‌لال كرد.
تا مردیش له خانووی كرێدا بوو
هاوڕێیه‌كی دێرین و مێژووی نیعمه‌ت، بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی باسی ئه‌و رۆژه‌ی گێڕایه‌وه، كه یانه‌ی دهۆك سه‌رده‌مێك پاره و خه‌رجی گه‌شتكردنی بۆ یاركردن نه‌بووه، هیچ شوێن و كه‌سیكیش نه‌بووه تا هانای بۆ ببه‌ن، كه‌چی كۆچكردوو رۆشتووه كه‌ل و په‌لی ماڵه‌كه‌ی خۆی فرۆشتووه و پاره‌كه‌ی هێناوه تا یانه‌ی دهۆك سه‌فه‌ر بكات و یارییه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات.
هاوڕێكه‌ی ده‌شڵێت: ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له كاره باش و جوانهكهنانی كه سه‌لمێنه‌ری خۆشه‌ویستییه بێهاوتاكهی نیعمه‌ت بوو، بۆ وه‌رزشی شاری دهۆك و كوردستان، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی داخی ئه‌وه‌ی ده‌خوارد، كاتێك ئه‌و كۆچی دواییكردووه، له خانووی كرێدا بووه، سوكنهیهكی بۆ ژیان نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر باسی مێژوو وه‌رزشی شاری دهۆكت كردبایه، ئه‌و هه‌موویان باسی نیعمه‌ت مه‌حموودیان بۆ ده‌كردی، تا مێژوو رووداوه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و شاره‌ت بۆ باس بكات، ماوه‌یه‌كیش وه‌ك یاریدهدهریرراهێنهری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كاری كردووه، یاریزانێكی كۆنی شاری دهۆكه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی دهۆك بووه.
به‌ر له‌وه‌ی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی بكات، له نه‌خۆشخانه سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك به‌ڵێنی پێدابوو ناوی یارگه‌ی دووه‌می یاریگه‌ی دهۆك به‌ناوی ئه‌و بكات، وه‌ك وه‌فا و رێزێك بۆ ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه و خۆشهوهیستییهی نیعمه‌ت بۆ وه‌رزشی شاری دهۆكی هه‌یبووه.
هه‌ر له رۆژی مردنه‌كه‌ی له گۆڕستان به ئاڵا و درێسی یانه‌ی دهۆكه‌وه به‌خاك سپێردرا، ئه‌ستێره‌كه‌ی تۆپی پێی دهۆك و كوردستان بۆ یه‌كجاری له چاوی دۆست و هه‌ڤاڵه‌كانی ون بوو، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره ئاماده‌ی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌بوو.