یانه‌ی به‌رشلۆنه، سه‌ره‌ڕای دۆخی خراپی خۆی، ڕه‌نگه یاریزانێكی به‌توانای ئه‌نسۆ فاتی، به‌هۆی پێكانه‌وه تا كۆتایی وه‌رز داببڕێ.
ئه‌نسۆ فاتی، یاریزانی به‌هره‌وه‌ری به‌رشلۆنه، له یاریی نێوان به‌رشلۆنه و بلباودا، كه یانه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ دۆڕا و یارییه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجام درا، خۆشی تووشی پێكان هات.
له یاریی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، به‌رشلۆنه وێڕای دۆڕانی خۆی، یاریزانێكیشی له‌ده‌ست دا، كه ئه‌نسۆ فاتییه و یاریزانێكی لێهاتووی یانه‌كه‌یه.
ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان، باسی ئه‌وه‌یان كردووه، فاتی ته‌نیا بۆ دوو مانگ داده‌بڕێ، به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه ماوه‌یه‌كی زیاتر داببڕێ.
رۆژنامه‌ی سپۆرت باسی له‌وه كردووه، فاتی له ماسوولكه‌ی دووسه‌ره‌ی ڕانی چه‌پی تووشی پێكان هاتووه، هه‌مان ئه‌و پێكانه‌ی له نۆڤێمبه‌ری ڕابردوودا تووشی بوو.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕێنوێنیی یاریزانه‌كه‌ی كردووه، كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له فنله‌ندا بكا، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی بۆ خۆی جێهێشتووه.
ڕۆژنامه‌كه، ڕوونیشی كرده‌وه، كه له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریدا، ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه و دابڕانی بۆ 3 تا 4 مانگ ده‌بێ، بۆیه ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا كۆتایی پێ دێ.
رۆژنامه‌ی سپۆرت باسی له‌وه كردووه، ئینسۆ فاتی، كارگێڕیی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه له دوێنێوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی له پرۆسه‌ی چاكبوونه‌وه‌دا ده‌كا.
ئانسو فاتی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به ره‌سه‌ن خه‌ڵگی غینیا بیساوه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیایه و له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه دوو وه‌رزه بۆ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا سه‌رخراوه و له كۆی 53 یاری، 18 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2027 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ كردووه‌ته‌وه.