خانمێكی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناخی چواره‌می تێنسی ئوسترالیای كراوه‌

رکابەرییەکانی تێنسی کراوەی ئوسترالیا بەردەوامن و لە قۆناغی سێیەمدا هەریەکە لە دانیێل کۆلینس و سیمۆنا هالێپ و ئالیز کۆرنێی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانییەتیەکە.

رکابەرییەکانی تێنسی کراوەی ئوسترالیا بەردەوامن و دانیێل کۆلینزی ئەمریکی بلیتی قۆناغی چوارەمی بەدەستهێنا.
لەم قۆناغەی تێنسی کراوەی ئوسترالیا کۆلینسی پۆلینکراوی بیست و حەوتەمین رووبەڕووی کلارا تاوسۆنی خانمە تێنسزانی دانمارکی بوەوە.
کۆلینس بە 42 خولەک سێتی یەکەمی بە شەش چوار بردەوە، بەڵام سێتی دووەمی بە هەمان ئەنجام دۆڕاند و لە دوا سێتیشدا کە چووە تای برێک خانمە ئەمریکەیەکە لە ماوەی 67 خولەک ئەم سێتەشی بە حەوت پێنج بردەوە و گەیشتە قۆناغی چوارەم.
لەلایەن خۆیەوە سیمۆنا هالێپی رۆمانی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی رووبەڕووی دانکا کۆڤینیچ بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە شەش دوو و شەش یەک بردەوە.
هالێپ کە لە مێژوویدا دوو جار بووەتە پاڵەوانی گراندسلام جاری پێنجەمە لەسەریەک دەگاتە قۆناغی چوارەمی تێنسی کراوەی ئوسترالیا و لەو قۆناغەشدا رووبەڕوو ئالیز کۆرنێی فەرەنسی دەبێتەوە. لەلایەن خۆیەوە ئالیز کۆرنێی فەرەنسی بە بردنەوەی لە تامارا زیدانسکی سلۆڤینی بلیتی قۆناغی داهاتووی بەدەستهێنا.
خانمە فەرەنسیەکە رکابەرییەکی بەهێزی کرد، بەڵام سێتی یەکەمی بە چوار شەش دۆڕاند، دواتر بە دوو سێتی لەسەریەک وەڵامی رکابەرە سلۆڤینیەکەی دایەوە و بە دوو سێتی شەش چوار و شەش دوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کۆرنێی بۆ یەکەمجار لەوەتەی ساڵی 2009 بلیتی قۆناغی چوارەمی ئەم پەڵەوانیەتیەی بەدەستهێنا.

ھەواڵی زیاتر