ڕۆژنامەی هەولێر وردترین ئامار و زانیارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو

قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات و هەندرێن بووە پاڵەوانی ئەم قۆناغە، لە ١١١ یاریدا ٢١٣ گۆڵ تۆمارکران، ٤٧٨ کارتی زەرد و ١٠ کارتی سور بەڕوی یاریزانان بەرزکرانەوە ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
١-دوای تێپەڕبوونی ١٥ گەڕ لەیارییەکاندا ٢٢ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١١١ یاری ئەنجامدراون، ٢١٣ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەوی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە.
٣-یانەی هەندرێن زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٩ گۆڵە، زۆرترین یاریشی بردۆتەوە کە ٩ یارییە.
٣- سیروانی نوێ کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٧ گۆڵە، یانەی چەمچەماڵ زۆرترین یاری یەکسان بووە کە ٧ یارییە.
٤- چەمچەماڵ و هەندرێن کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٢ یاریە، تەنیا چەمچەماڵ و هەندرێن تاکە دوو یانەنلەیاریگەی خۆیان نەدۆڕاون.
٥- هەولێر زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٩ دۆڕانە، هەولێر و شەقڵاوە زۆرترین گۆڵیان لێ تۆمارکراوە کە ٢١ گۆڵە.
٦- هەندرێن و سەیدسادق زۆرترین یاریان لەیاریگەی خۆیان بردۆتەوە کە ٦ یارییە، هەندرێن تاکە یانەیە لەیاریگەی خۆی گۆڵی لێ تۆمارنەکراوە.
٧- سەیدسادق ئەم وەرزە ٦ یاری بردۆتەوە هەر ٦ یاریەکە لە یاریگەی خۆی بووە.
٨- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٠ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
٩- لە ١١١ یاریدا ٤٦٥٦٦٦٦ کارتی زۆرد و ٩ کارتی سور بەڕوی یاریزانان بەرزکراوتەوە، ڕێژەی کارتی زۆرد بۆ هەر یارییەک، ٤،٣ کارتە مممم
١٠- لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، نەورۆز کەمترین و چەمچەماڵ زۆرترین کارتیان وەرگرتووە
١١- سیروانی نوێ تاکە یانەیە لەم وەرزە لە ٨ یاریدا هیچ گۆڵێکی لێ تۆمارنەکراوە.
١٢- لەقۆناغی یەکەم ٤ ڕاهێنەر لە ئەرکەکانیان دورخرانەوە، کە هەر یەک لە ڕاهێنەرانی سۆران و هەولێر و شەقڵاوە و شێروانە بوون.
١٢-موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە گۆڵی لەیانەی هەندرێن تۆمار کرد ئەویش ١٧ ساڵ و حەوت مانگ بوو.
١٣- حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە، لەخولەکی ٢ دا گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمارکرد.
١٤- مەحەمەد یاسین گۆڵپارێزی هەندرێن لە قۆناغی یەکەم زۆرترین کلین شیتی هەبوو، لە ٩ یاری ٧ یاری گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٢- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٦ گۆڵ
٣- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٦ گۆڵ
٤- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٥ گۆڵ
٣- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٤- عەبدول مونعیم ئەحمەد- یانەی هەولێر ٤ گۆڵ
٥- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٤ گۆڵ
٦- سۆران عەزیز – یانەی هەندرێن ٤ گۆڵ
٧- ماجد ڕاشد – یانەی هەندرێن ٤ گۆڵ
٨- جیهان جەلال – یانەی چەمچەماڵ ٤ گۆڵ
ڕیزبەندی یانەکان دوای قۆناغی یەکەم بەم شێویەیە:
١- هەندرێن٣٠ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ٢٧ خاڵ
٣- نەورۆز ٢٣ خاڵ
٤- سەیدسادق ٢٢ خاڵ
٥- چەمچەماڵ ٢٢ خاڵ
٦- پێشمەرگەی هەولێر ٢٠ خاڵ
٧- دەربەندیخان ١٩ خاڵ
٨- ئارارات ١٩ خاڵ
٩- برایەتی ١٨خاڵ
١٠- دهۆک ١٨ خاڵ
١١- سۆران ١٧ خاڵ
١٢- شێروانە ١٥ خاڵ
١٣- زاخۆ ١٣ خاڵ
١٤- هەولێر ١١ خاڵ
١٥- شەقڵاوە ٩ خاڵ

ھەواڵی زیاتر