نۆڤاك جۆكۆڤیچ له‌ وڵاتی ئوسترالیا گه‌مارودراوه‌

له‌ ئێستادا میدیایه‌كانی جیهان، چاویان له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوسترالیا و دۆخی نۆڤاك جۆكۆڤیچی تێنسزانی سڕبییه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتووه‌ رێگه‌ی ناده‌ن به‌شداریی له‌ پاڵه‌وانێتی مێلبۆرنی ئوسترالیا بكات.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە تەواوەتی تەسلیم نەبووە و هێشتا دەیەوێت بەبێ ئەوەی ڤاکسین وەربگرێت بەشداریی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا بکات.
دوێنێ یەکشەممە نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە شاری میلبۆرن لە ئوسترالیا سه‌ردانی نووسینگەی پارێزەرەکەی کرد و هێشتا ئەو تێنسزانە سڕبییە دەیەوێت تانە لە بڕیارەکەی دادگای ئوستڕالیا بدات کە بڕیاریداوە ڤیزایەک لە جۆکۆڤیچ وەربگیرێتەوە و رەوانەی سڕبیا بکرێتەوە، چونکە حکومەتی ئوستڕالیا بڕیاریداوە هەر کەسیك ڤاکسینی وەرنەگرتبێت رێگای پێنەدرێت بچێتە ناو وڵاتەکە.
نۆلێ چەند کاتژمێرێکی کەمی لە بەردەم ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت مافی بەشداریکردنی لە گراندسلامی ئوستڕالیا بەدەست بهێنێت کە وابڕیارە سبەی دووشەممە دەستپێبکات، کە ساڵی رابردوو نۆلێ نازناوەکەی بەدەستهێنا.

ھەواڵی زیاتر