دیارترین ئه‌و كارانه‌ی ده‌ستپێكی نزار مه‌حرووس له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كان بوو، چونكه ده‌یزانی كاركردن له‌سه‌ر لایه‌نی جه‌سته‌یی یاریزانه‌كان قوڕسه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یاریزانه‌كانی هه‌ولێر، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپهكانییهوه له دۆخێكی ده‌روونی خراپ دابوون، بۆیه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی راسته‌وخۆ كاری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كان كرد، یه‌كه‌م هه‌نگاویشی كۆبوونه‌وه‌بوو، له‌گه‌ڵ یاریزانه كورده‌كان و كاركردن بوو له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی ئه‌و یاریزانانه و به گه‌ڕ خستنه‌وه‌یان بوو، تا ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌و كاره‌شیدا سه‌ركه‌وتووبوو.
هه‌نگاوی دووه‌می بۆ چاكسازی له تیپه‌كه، دوورخستنه‌وه‌ی یاریزانه پیشهگهركان بوو، له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، كه به بۆچوونی ئه‌و خاڵی لاوازی تیپه‌كه‌ن، له ئێسته‌شدا به‌هێنانی چه‌ند یاریزانێكی تازه، خۆی بۆ قۆناغی دووه‌م ئاماده‌ده‌كات، تا هه‌ولێر بباته دۆخێكی باشتر له‌وه‌ی ئێسته تێیدایه.
دیارترین ئه‌و چاكسازیانه‌ی نزار مه‌حرووس له یانه‌ی هه‌ولێر كردی
ـ یانه‌ی هه‌ولێر پێش نزار محرووس له ماوه‌ی 95 رۆژ ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره سوورییه‌كه له ماوه‌ی 14 رۆژ چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی ئاستی یانه‌ی هه‌ولێر له رووی ئاست و ئه‌نجامه‌وه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌گڕێته‌وه، كه راهێنه‌ره سورییه‌كه له‌و ماوه كورته بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ـ پێش گۆڕینی راهێنه‌ر، یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 14 یاری، ته‌نیا 1 یاری بردبووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزار مه‌حرووس له 5 یاریی بردووه‌ته‌وه،4 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و یارییه‌كه‌یش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یه‌كسان بووه، ته‌نها 2 خاڵی له‌ده‌ستداوه.
ـ یانه‌ی هه‌ولێر پێش نزار مه‌حرووس له 14 یاری ته‌نیا 8 خاڵیان كۆكردبووه‌وه، به‌ڵام دوای گۆڕینی راهێنه‌ر له 5 یاری 13 خاڵیان ده‌ستخستووه.
ـ یانه‌ی هه‌ولێر پێش هاتنی نزار مه‌حرووس له كۆی 14 یاری ته‌نیا 7 گۆڵی كرد بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری نوێ له كۆی 5 یاری 9 گۆڵی كردووه.
ـ پێش گۆڕینی راهێنه‌ر، یانه‌ی هه‌ولێر، له كۆی 14 یاری، 18 گۆڵی لێكرا بوو، ته‌نیا 4 كلین شتی هه‌بوو، به‌ڵام دوای گۆڕینی راهێنه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 5 یاری 3 كلین شیتی هه‌یه و ته‌نیا سێجاریش تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێنراوه و یه‌كێك له گۆڵه‌كانیش به لێدانی پێناڵتی لێكراوه.
ـ شێركۆ كه‌ریم پێش هاتنی نزار مه‌حرووس له كۆی 10 یاری ته‌نیا 2 گۆڵی كرد بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه له 5 یاری 3 گۆڵی كردووه.
ـ یاسین سامییه هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری سووری پێش نزار مه‌حرووس هیچ گۆڵێكی له‌م وه‌رزه نه‌كرد بوو، به‌ڵام له دوای هاتنی راهێنه‌ری نوێ، 2 گۆڵی كردووه، ئه‌و یاریزانه پێشووتر له باڵه‌كان یاریی ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته له سه‌ره‌ڕم یاریی ده‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م یاریزانه‌بوو.
ـ ره‌وا یووسف ناوه‌راستكاری یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق یه‌كه‌مین گۆڵی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حروس تۆمار كرد، ره‌وا پێشووتر ده‌رفه‌تی زۆری بۆ یاریكردن پێنه‌ده‌درا، ئه‌گه‌ر یاریشی كردبا، ئازادی متمانهیهكیباشی لای راهێنهرهكانهوه پێنه‌ده‌درا، به‌ڵام نزار كاری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی ئه‌و یاریزانه كردووه و وای كردووه، ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات.
ـ سه‌فین مه‌نسوور هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه یه‌ك گۆڵی كردووه، ئه‌ویش له‌ژێر سه‌رپه‌رستی نزار مه‌حرووس كردوویه‌تی، سه‌فین له‌ژێر سرپه‌رشتی نزار پێگه‌ی گونجاوی خۆی بۆ یاركردن دۆزیوه‌ته‌وه، تا تواناكانی خۆی بهدهربێخێت.
نزار مه‌حروسی 58 ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بكات له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی سوریای كرد و دواتر ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و راسته‌وخۆ روویكرده یانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌مه دووه‌مینجاره له دوای وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا رووده‌كاته یانه‌ی هه‌ولێر، پێشتریش له هاوینی 2012 وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و بۆ وه‌رزی 2012 ـ 2013 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت و نازناوی خولی نایابی عێراقی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا.
نزار مه‌حروس له كاتی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر 27 دێسێمبه‌ری 2021، بوو له كاته هه‌ولێر له خانه‌ی 19ـه‌یه‌مینی ریزبه‌ندییه‌كه بوو، به‌ڵام ئێسته هه‌ولێر دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی یه‌كه‌م له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌یه