ڕایۆلا؛ ناوی هالاند و دی لیخت وابه‌سته‌ی به‌رشلۆنه ده‌كا
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ڕایۆلا؛ ناوی هالاند و دی لیخت وابه‌سته‌ی به‌رشلۆنه ده‌كا
مینۆ ڕایۆلا، بریكاری یاریزانی نه‌رویجی ئیرلینگ هالاند، ده‌روازه‌ی یاریزانه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م یانه‌ی به‌رشلۆنه واڵا كرد.
مینۆ ڕایۆلا، بریكاری به‌ناووبانگی یاریزانان، بۆ تۆڕی نۆس گوتی: ئایا هالاند چاوه‌ڕێی به‌رشلۆنه ده‌كا؟ ده‌كرێ چاوه‌ڕێی هه‌موو یانه‌كان بكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هیچ ڕێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌مان له‌گه‌ڵ یانه‌كاندا نییه، له نێ، بژارده‌كاندا به دوای باشتریندا ده‌گه‌ڕێین، دووریش نییه هالاند ساڵێكی تریش له بوڕوسیا دۆرتمۆند بمێنێته‌وه، ڕووكه‌شانه هێشتا كاره‌كه ئه‌گه‌ر هه‌یه پێش بێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ڕوونی كرده‌وه: ئایا به‌رشلۆنه ده‌توانێ بۆندی هالاند سه‌ربخا؟ به‌رشلۆنه یه‌كێكه له گه‌وره یانه‌كانی جیهان سه‌ره‌ڕای دۆخی خراپی ئێستای، ئه‌وان له ساڵێك یان دوو ساڵدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشێ: له‌باره‌ی داهاتووی ماتیاس دی لیخت، پێم وایه كه یانه هه‌یه لێره باس بكرێن تا داهاتووی ئه‌و یاریزانه‌ی لێ بێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزێكمدا، ئه‌و یانانه‌ی وه‌كوو فۆرتۆنا دۆسلدۆرف نین، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین له‌م هاوینه‌دا چی ڕوو ده‌دا.
گوتیشی: گواستنه‌وه‌ی دی لیخت بۆ خولی ئینگلیزی؟ ڕه‌نگه بچێته یانه‌ی به‌رشلۆنه، یان ریاڵ مه‌درید و یانیش پاریس سان جێرمان.
له‌لایه‌ك دیكه‌وه، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، ناچار ده‌بێ هه‌وڵی چڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند یاریزانی جێگره‌وه‌ی هالاند بدا، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئه‌و یاریزانه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ئارادایه.
مێدیاكان پێشتر بڵاویان كردبووه‌وه، كه ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئیرلینگ هالاند، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یان له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه له یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند هه‌یه، بۆیه ده‌بێ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه له ئێسته‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ناسراوه‌یان چڕ بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی ساڵی 2024ـه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و یاریزانه 21 ساڵانه، له كۆتایی وه‌رزدا یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدۆنا پاڕك، به‌وپێیه‌ی له خاڵێكی بۆنده‌كه‌یدا ده‌ڵێ به‌رانبه‌ر مه‌رجسزای 75 ملیۆن یۆرۆ ده‌توانێ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی مێدیایی، هالاند گرانترین یاریزانی ژێرته‌مه‌ن 23 ساڵان بوو و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 150 ملیۆن یۆرۆ.
ڕه‌ئی سپۆرت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یانه ئه‌ڵمانییه‌كه بایه‌خ به‌وه ده‌دا بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان دۆشان فلاهۆڤیچی یاریزانی یانه‌ی فیۆرێنتینیا واژۆ بكا، هاوكات كه‌ریم ئه‌دیمی، یاریزانی یانه‌ی ڕید بۆڵ ساڵزبۆرگی نه‌مساییش، كه یاریزانێكی ئه‌ڵمانییه جێی ئامانجی دۆرتمۆنده.
دۆرتمۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیوكاسڵی ئینگلیزی، له ركهبهریدایه بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه گۆڵكه‌ره به‌رانبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ.
یانه‌ی نیوكاسڵ، بۆ پته‌وكردنی ریزه‌كانی، ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا چه‌ند یاریزانێك بباته ریزه‌كانییه‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سندووقی وه‌به‌رهێنانی سعوودیی بووه خاوه‌نی یانه‌كه.
پێشتریش ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، ئاشكرایان كرد، كه یاریزانی نه‌رویژی ئیرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، ڕه‌نگه ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ. بۆندی هالاند، له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی تا هاوینی 2024ـه، به‌ڵام مه‌رجسزایه‌كی له نێو بۆنده‌كه‌دا هه‌یه، ڕێی پێ ده‌دا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆدا، راگه‌یاندرابوو، كه مینۆ ڕایۆلا، بریكاری هالاند، هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویژییه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بگوازێته‌وه.
ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، كه هالاند ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه بچێته ریزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتوس و مانچسته‌ر یونایتد.
مینۆ ڕایۆلا، به‌م دواییه‌ش رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و یاریزانه ده‌چێته یه‌كێك له 15 باشترین یانه‌كه‌ی ئه‌ورووپا، كه ریاڵ مه‌درید، به‌رشلۆنه، مانچسته‌ر سیتی، بایرن میونشن و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، نموونه‌ی ئه‌و یانانه‌ن.
ئه‌نچیلۆتی هه‌ڵسانگدن بۆ یاریزانان و یاریی ڕابردووی یانه‌كه‌ی ده‌كا
كاربۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، هه‌ڵسانگدن بۆ یاریی ڕابردووی یانه‌كه‌ی ده‌كا، له‌و یارییه‌ی له گه‌ڕی 18ی لالیگا ئه‌نجام درا و له‌گه‌ڵ قادش به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، باسی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌یشی كرد.
ئه‌نچیلۆتی، له‌باره‌ی هازارده‌وه، روونیكردەوە: زۆر زحمەت بوو بەشداری یارییەكە بكات، بەڵام لە نیوه‌ی دووەم توانی باشتر یاری بكا، لەوانەشە له‌م وه‌رزه‌دا ببێته چه‌كی ده‌ستمان بۆ نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كان.
دەربارەی دەرنەكردنی كاسیمیرۆ بە كارتی سوور، رایگەیاند، هەرچەندە دیمەنەكەم نەبینی بەڵام تۆپ دەبچڕێ كاتێ كه‌سێك له‌گه‌ڵ یاریزانێكی تر ڕووبه‌روو ده‌بێته‌وه.
لە بەردەوامی قسەكانیدا، گوتیشی: قادش ئەوەیان كرد، كە پێویست بوو لەسەریان بكرێ، و ئێمەش پێویست بوو گۆڵ تۆمار بكەین.
له‌باره‌ی مۆردیچیشهوه، گوتی: یاریزانێكی زۆر گرنگه بۆ ئێمه، زۆر باش ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام ئه‌وانی تریش باش بوون له یارییه‌كه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، ته‌ندروستییانه، پێویسته هه‌موان خۆ بپارێزن و دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بجه‌نگن.
به‌و یه‌كسانبوونه‌ی ریاڵ مه‌درید، ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 43 خاڵ به‌رز بووه‌وه و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، قادشیش به 14 خاڵ، له خانه‌ی ده‌یه‌می خوله‌كه‌دایه.