یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، ناچار ده‌بێ هه‌وڵی چڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند یاریزانی جێگره‌وه‌ی هالاند بدا، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئه‌و یاریزانه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ئارادایه.
دوێنێ شه‌ممه 18/12/2021، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئیرلینگ هالاند، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند هه‌یه، بۆیه ده‌بێ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه له ئێسته‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ناسراوه‌یان چڕ بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و یاریزانه 21 ساڵانه، له كۆتایی وه‌رزدا یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدۆنا پاڕك، به‌وپێیه‌ی له خاڵێكی بۆنده‌كه‌یدا ده‌ڵێ به‌رانبه‌ر مه‌رجسزای 75 ملیۆن یۆرۆ ده‌توانێ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
ڕه‌ئی سپۆرت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یانه ئه‌ڵمانییه‌كه بایه‌خ به‌وه ده‌دا بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان دۆشان فلاهۆڤیچی یاریزانی یانه‌ی فیۆرێنتینیا واژۆ بكا، هاوكات كه‌ریم ئه‌دیمی، یاریزانی یانه‌ی ڕید بۆڵ ساڵزبۆرگی نه‌مساییش، كه یاریزانێكی ئه‌ڵمانییه جێی ئامانجی دۆرتمۆنده.
دۆرتمۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیوكاسڵی ئینگلیزی، له ركه‌به‌ریدایه بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه گۆڵكه‌ره به‌رانبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ.
یانه‌ی نیوكاسڵ، بۆ پته‌وكردنی ریزه‌كانی، ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا چه‌ند یاریزانێك بباته ریزه‌كانییه‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سندووقی وه‌به‌رهێنانی سعوودیی بووه خاوه‌نی یانه‌كه.
پێشتریش ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، ئاشكرایان كرد، كه یاریزانی نه‌رویژی ئیرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، ڕه‌نگه ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ. بۆندی هالاند، له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی تا هاوینی 2024ـه، به‌ڵام مه‌رجسزایه‌كی له نێو بۆنده‌كه‌دا هه‌یه، ڕێی پێ ده‌دا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆدا، راگه‌یاندرابوو، كه مینۆ ڕایۆلا، بریكاری هالاند، هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویژییه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بگوازێته‌وه.
ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، كه هالاند ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه بچێته ریزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتوس و مانچسته‌ر یونایتد.
مینۆ ڕایۆلا، به‌م دواییه رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و یاریزانه ده‌چێته یه‌كێك له 15 باشترین یانه‌كه‌ی ئه‌ورووپا، كه ریاڵ مه‌درید، به‌رشلۆنه، مانچسته‌ر سیتی، بایرن میونشن و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، نموونه‌ی ئه‌و یانانه‌ن.