هالاند، ڕه‌نگه ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
هالاند، ڕه‌نگه ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ
ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، ئاشكرایان كرد، كه یاریزانی نه‌رویژی ئیرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، ڕه‌نگه ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
بۆندی هالاند، له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی تا هاوینی 2024ـه، به‌ڵام هه‌ندێ راپۆرت باس له‌وه ده‌كه‌ن، مه‌رجسزایه‌كی له نێو بۆنده‌كه‌دا هه‌یه، ڕێی پێ ده‌دا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆدا، راگه‌یاندرا، كه مینۆ ڕایۆلا، بریكاری هالاند، هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویژییه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بگوازێته‌وه.
ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، كه هالاند ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه بچێته ریزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتوس و مانچسته‌ر یونایتد.
مینۆ ڕایۆلا، به‌م دواییه رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و یاریزانه ده‌چێته یه‌كێك له 15 باشترین یانه‌كه‌ی ئه‌ورووپا، كه ریاڵ مه‌درید، به‌رشلۆنه، مانچسته‌ر سیتی، بایرن میونشن و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، نموونه‌ی ئه‌و یانانه‌ن.
پاریس سان جێرمان ڕاده‌ستی ئمباپێ نابێ
به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ڕه‌تیان كرده‌وه ئاڵای سپی به‌رانبه‌ر كیلیان ئمباپێ، به‌رز بكه‌نه‌وه و ڕێی بده‌ن یانه‌كه‌یان جێ بهێڵێ.
بۆندی ئه‌و یاریزانه له هاوینی دادێ كۆتایی پێ دێ، به‌م جۆره ئه‌و یاریزانه له یه‌نایه‌ری دادێوه ده‌توانێ بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌دا واژۆ بكا.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆی ئیسپانیدا، خراوه‌ته روو، كه هه‌رچه‌نده ئمباپێ دوای 17 رۆژی تر ئازاد ده‌بێ بچێته یانه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس ڕاده‌ستی بڕیاری ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه نابن و جارێكی دیكه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده هیچ هه‌نگاوێك له گفتوگۆكان نه‌چووه‌ته پێش.
پێش چه‌ند مانگێك، ئمباپێ به ئاشكرا رایگه‌یاندبوو، كه داوای له كارگێڕیی یانه‌كه‌ی كردووه، بچێته ریاڵ مه‌درید، به‌ڵام یانه‌كه‌ی ره‌تی كرده‌وه.