هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

له‌ هه‌ولێر خولێكی راهینه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، به‌سه‌رپه‌رشتییه‌كێتی تۆپی پێی لقی هه‌ولێر، خولێكی راهێنه‌رایه‌تی یاریی تۆپی پێ، بۆ ئاستی (بی) كراوه‌ته‌وه‌، چه‌ند رۆژێكیشه‌ تێیدا به‌رداوه‌مه‌، ژماره‌ی ئه‌وراهێنه‌رانه‌ی به‌شداریان كردووه‌ 24 راهێنه‌رن، له‌ كۆتاییشدا بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تی جۆری (بی) ئاسایاوی وه‌رده‌گرن، ماوه‌ی راهێنانه‌كانیش 20 رۆژ ده‌بێت و رۆژی 23 مانگ خوله‌كه‌ كۆتایی دێت.

بێستون ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ و ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌، به‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌وان، ئه‌مه‌ دووه‌م خولی راهێنه‌رایه‌تییه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر بیكه‌نه‌وه‌، چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێسته‌ خولێكی جۆری ئاسایاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مجاره‌یان خوله‌كه‌ له‌ جۆری بییه‌، سه‌رجه‌م وانه‌كانیش له‌ لایه‌نوانه‌بیژی نێوده‌وڵه‌تی، قاسم له‌زامی عێراقی ده‌گووترێته‌وه‌، كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ و رێگه‌پێدراوی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاویه‌ تا له‌ خوله‌كان وانه‌ بڵێته‌وه‌، ته‌ها قادر، ئه‌ویش خاوه‌ن بڕوانه‌مه‌ی دكتۆرایه‌، وه‌ك یاریده‌ده‌ر له‌ خوله‌كه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت.
بێستون ئه‌كره‌م ده‌شڵێت: ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه‌ پێگه‌یاندن و به‌ ئاكادیمی كردنی راهینه‌رانه‌ له‌ كوردستان، پلانی دریژخایه‌نیان بۆ راهینه‌ران هه‌یه‌، به‌ كردنه‌وه‌ی خولانه‌ راهێنه‌ران بتوانن بگه‌نه‌ بڕوانامه‌ی جۆری ئه‌ی ئاسیاوی، كه‌ به‌رزترین جۆری بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا، كه‌ ئه‌وكات ده‌توان له‌سه‌ر ئاستی كیوشوه‌ره‌كه‌ راهێنان به‌هه‌موو ته‌مه‌نێك بده‌نه‌وه‌،
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد، كه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وان بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو، بگه‌نه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی سه‌رجه‌م راهێنه‌رانی خولی نایابی كوردستان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئه‌ی ئاسیاویبن، ئه‌گه‌رنا رێگه‌یانپێنه‌درێت، راهێنه‌رایه‌تی له‌ خولی نایابی كوردستان بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ راهێنه‌ره‌كانی به‌شدار له‌م خوله‌ به‌شێوه‌ی پراكتیكی و تیۆری سه‌رجه‌م وانه‌كان وه‌رده‌گرن، رۆژانه‌ نزیكه‌ی 5 بۆ 6 كاتژمێر، وانه‌ ده‌خوێنن، كه‌ ماوه‌ی 20 رۆژ ده‌بێت له‌م مه‌شق و راهێنانه‌ به‌رده‌وامبن، كه‌ وانه‌كان رۆژان له‌ یاریگه‌ی پڕۆژه‌ی گۆڵ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر موسڵ ده‌خوێنرێت.