ڤینیسۆس ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ماركینیۆس له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیماره‌وه ده‌دوێ
ماركینیۆس، به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار دا سلیڤای یاریزانی هاویانه‌یه‌وه، لێدوانێكی چاوه‌ڕێنه‌كراوی دا، كه نێیمار له گۆزینگیدا پێش چه‌ند رۆژێك تووشی پێكانێكی سه‌خت هات و ئێسته له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریدایه.
ماركینیۆس، له‌باره‌ی نێیماره‌وه، به تۆڕی پرایم ڤیدیۆی راگه‌یاندووه: نێیمار زۆر به جدی كار ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئاماده بێ، ده‌یه‌وێ پێش ركه‌به‌رییه‌كانی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ ئاماده بێ و بتوانێ یارمه‌تیی یانه‌كه‌ی بدا.
ئه‌و به‌رگریكاره به‌ڕازیلییه‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه نێیمار پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه، پێی وتراوه ماوه‌یه‌كی زۆرتر له‌وه‌ی پێشبینیی ده‌كرا پێویسته بۆ چاكبوونه‌وه، بۆیه ئێسته له رووی زه‌ینیشه‌وه پێویستی به ئاماده‌كارییه بۆ چاكبوونه‌وه، تا له قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا بتوانێ به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بكا.
یانه‌ی پاریس سان جێرمان پێش دوو هه‌فته و ئه‌و كاته‌ی نێیمار تووشی پێكان هات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه پێویستی به ماوه‌ی نێوان 6 تا 8 هه‌فته‌یه بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واو و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگه‌كان.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له مێدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، نێیمار دا سیلڤا، به چڕی مه‌شق و راهێنان ده‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه له‌و پێكانه‌ی به‌رۆكی گرتووه چاك ببێته‌وه و په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه‌یه‌وه بكا.
له‌باره‌ی بردنه‌وه له مۆناكۆ له گه‌ڕی 18ـی خولی فه‌ره‌نسا، وتی: ئێمه ده‌زانین ده‌توانین ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام بردنه‌وه له ئاستی باش، باشتره.
به‌گشتی له‌باره‌ی ئاستی یانه‌كه‌ی، وتی: تواناكانی یانه‌كه‌مان به ته‌واوی ده‌زانین، كه‌موكورتی و باشییه‌كانیشمان ده‌زانین، پێویسته باشترین ڕێگه‌ی یاریكردن هه‌ڵبژێرین، ئێمه له‌و یانانه نین كه له‌و كاته‌ی تۆپ له‌ده‌ست بده‌ین، بشێوێین و توند بین، به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ی تۆپمان لابێ، مه‌ترسیی زۆر له‌سه‌ر ڕكه‌به‌رانمان دروست ده‌كه‌ن.
ڤینیسۆس ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
له یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، ڤینیسۆس جۆنیۆر، یاریزانی به‌ڕازیلی ژماره‌پێوانه‌ییه‌كی تۆمار كرد.
له‌و یارییه‌ی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی 17ـی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌نجام درا و یانانه‌ی شایانه به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ڤینیسۆس جۆنیۆر، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
ڤینیسۆس، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له خوله‌كه‌كانی 16 و 57 بۆ هه‌ریه‌ك له یاریزانانی هاوڕێی كه‌ریم بنزیما و ماركۆ ئه‌سینسیۆ دروست كرد.
به‌پێی تۆڕی ئۆپتا، بۆ ئامار و ژماره پێوانه‌ییه‌كان، ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه، له سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا بووه یه‌كه‌م یاریزان له دێربیی مه‌دریددا توانیبیێتی دوو گۆڵ له یه‌ك یاریدا دروست بكا.
به‌و ئه‌نجامه‌ی تۆماریان كرد، ژماره‌ی خاڵه‌كانی ریاڵ مه‌درید، بووه 42 خاڵ و له پێشه‌نگی خولی ئیسپانیادا دێن، ئه‌تله‌تیكۆش به 29 خاڵ خانه‌ی چواره‌می خوله‌كه‌ی گرتووه.
ڤینیسۆس جۆنیۆر، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كا و له خولی ئیسپانیادا 10 گۆڵی تۆمار كردووه، له ریزبه‌ندی سێیه‌می گۆڵكه‌رانی خوله‌كه‌دایه.